عەدنان قوربانى و رێكخراوى خێرخوازى گەرمیان؟؟؟
Thursday, 18/03/2010, 12:00
عەدنان قوربانى ئەمجارەیان پەنایی بەردە بەر رێكخراوێكى خێرخوازى بەناوى كارى خێرییەوە رۆژانە بۆ دەستكەوتێكى ماددى دەستپان دەكاتەوە لە پەرلەمانتاران و بەرپرسە حكومى و حزبەكانی ناوچەكە،لە هیچ شوێنێكى دنیادا ئەزمونى گەڕانەوەى چەپەكان بۆ ناو ڕاستەكان ئەوەندە داوەشاوو ناشیرین نەبووە وەكوو عەدنان قوربانى،كە بۆ كردنەوەى بازاڕى كڕین و فڕۆشتنى مەرامە سیاسی و هەڕاجكردنى بیروباوەر بۆ ناو،رێكخراوى خێرخوازى بۆ بە قازانجكردنى گیرفانیانوو بەناوى داكۆكیكردن لە مافە گشتیەكان و منداڵان هەژاروكەمدرامەتەكانى گەرمیان،دامەزڕاندانى كۆمەڵگاى مەدەنى پیشان نەدا،بەڵكو خراپتر لە ڕاستڕەوەكان نوقمى هەموو جۆرەكانى تاوان و گەندەڵی و ناشیرینى بوون،پێدەچوو ئەو برادەرانە بیانەوێت قەربوى ساڵانى ڕابردوویان بكەنەوە كە هیچ دەستكەوتێكى وایان بۆ نەرەنجاوە،عەدنان قوربانێكى ماركس و شیوعی چون رێكخراویەكى ترى بەناوى خێرخوازى دادەمەزرێنێت،ئەمە چی كۆمەڵگایەكە كە باوەر بەو كەسانە دەكات و پارەى بۆ كۆدەكاتەوە،بێگومان وەك پرێنسیپ گەندەڵی و بێرەوشتى و شەرم نەبوو وەك ناشییەك لاسایی خێزانە ئەرستۆكراتیەكان بكاتەوە،كە لەسەردەمى گەمارۆی ئابوریشدا هێشتا ژیانیان نەژاكابوو وە بۆ سەرگەرمى خۆیان خەریكى ڕاگرتنى چەندین رێكخراون.ئایا كام وەزارەتى ئەوقافە كە تۆی خودانەناس رێگات پێبدات و بەناوەى كارى خێرییەوە پارە لە مزگەوتەكاندا كۆبكەیتەوە،ئەمەیش وەزارەتى ئەوقاف ناخاتە ژێر پرسیارەوە،كە هەر خۆیان فەرمانێكى وەزاریان داناوە سندوق لە ژێرناوى هەربیانویەك بەهەموشێویەك لەمزگەوتەكاندا قەدەغەیە،دیسان وەزارەتى پەروەردەیش ناكویتەوە ژێر پرسیارەوە،چونكە بەچاوى خۆتانەوە بیبینن كە سندوقی رێكخراوى خێرخوازى لەناو هەرمى پەروەردە دایە،هەروەها وەزارتى ناوخۆیش دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە كە مۆڵەتى ڕەسمی دەدا، ئەمەیش ئەوگومانە دروست دەكات لەگەڵ وەزارەتى ناخۆ شەریكبن لە كۆكردنەوەى داهاتى مانگانە،
عەدنان قوربانى سیستەمى ڕێكخراوەكانى خێرخوازیشی بۆ گەن و گەندەڵ كرد،كە لەسەر حیسابی خەڵكى گەرمیان بازرگانى دەكات و هەوڵەكانى كردووە بۆ بەرژەوەندى گیرفانیان.كەوا بەپارەى رێكخراویی خێرخوازى شاپ شاپانێ دەكات و حكومەتیش خۆی لێكەركردووە بێدەنگە لە ئاستیدا.با بۆ هەموو خوێنەرانى ئەم سایتە ئاشكرابێت.؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست