کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌نجه‌م ئه‌بڕم و ناچم بۆ ده‌نگدان

Monday, 29/04/2013, 12:00









جاری پێشوش بڕیارم دابو که‌ ئیتر گوێ به‌ هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌م و نه‌چم بۆ ده‌نگدان که‌چی کاتێکم به‌خۆم زانی که‌وتومه‌ته‌ ناو هه‌رای ده‌نگدانه‌وه‌. ئه‌وه‌ی راستی بێت چوم ده‌نگم به‌ نه‌نکیشم دا بۆ گۆڕان. دوایی که‌ پروپاگه‌نده‌که‌ی گۆڕانیش درۆ ده‌رچو، ئیتر له‌وساوه‌ هه‌مو جارێک هه‌ست ده‌که‌م که‌ به‌ نه‌نکم په‌نگێکم داوه‌ و ده‌رده‌ی نه‌نکم ده‌ڵێت خه‌جاڵه‌ت خۆم.
خراپه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌ و حکومه‌ته‌که‌یان وا له‌ مرۆڤ ده‌کات که‌ په‌نا به‌رێت بۆ هه‌مو شتێک. له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌زاره‌های وه‌کو من چو بۆ ده‌نگدان و هیوای به‌ گۆڕان هه‌بو به‌ڵام له‌ کۆتاییدا ده‌رکه‌وت گۆڕانیش هه‌ر یه‌کێکه‌ وه‌ک ئه‌وان، بگره‌ ئه‌و له‌وانی تر زیاتر خزمه‌ت به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ده‌کات. ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ش که‌ ده‌ی گرێت هه‌موی بۆ گه‌رمکردنی هه‌ڵبژاردن و راکێشانی جه‌ماوه‌ره‌ بۆ ده‌نگدان ئه‌گینا جگه‌ له‌ قسه‌ گۆڕان هیچی تری نه‌کرد که‌ له‌ خزمه‌تی کورد و ئینسانی کوردا بێت.
گۆڕان له‌گه‌ڵ دو پارتی ئیسلامیدا و ئه‌میره‌که‌یدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش جار جار خۆی وه‌ک ئیسلامی پیشان ئه‌دات. ئه‌مجاره‌یان نیه‌تم هێناوه‌ هه‌ر فێڵ و فه‌ره‌جێک بخه‌نه‌ کار من خۆمی دور لێ ده‌گرم و نایه‌ڵم گه‌وجم بکه‌ن. ئه‌م پارتانه‌ له‌ رێگای ده‌نگه‌کانی ئێمه‌وه‌ وه‌کو کوردستانپۆست نوسیویه‌تی شه‌رعیه‌ت ئه‌ده‌ن به‌ خۆیان و دوایی هه‌ر کاره‌ساتێک بهێنن به‌سه‌ر خه‌لکدا ده‌ڵێن ئێوه‌ ده‌نگتان دا به‌ ئێمه‌. له‌ راستیدا من پێم شه‌رمه‌ که‌ به‌ ده‌ستی خۆم بچم ده‌نگ بده‌م به‌ که‌سانێک که‌ سور له‌به‌رچاوی هه‌مومان رونه‌ هه‌رچی خراپه‌ هه‌یه‌ کردویانه‌. ئه‌گه‌ر ده‌نگم دانێ ئه‌وسا شیاوی هه‌ر شتێکم که‌ به‌سه‌رما بیهێنن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگم نه‌دا ئه‌وسا له‌ روم دێ دژیان قسه‌ بکه‌م به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ ناخی خۆمدا شه‌رمه‌زار و ته‌ریق ببمه‌وه‌. تا که‌ی هه‌مو جارێک لێمان بخوڕن بۆ ده‌نگدان. خوا ئه‌م مافیا و فاسیدانه‌مان لێ بسه‌نێت و با هه‌مووش پێکه‌وه‌ بڵێین ئامین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە