ئه‌وه‌ی ئه‌چێت بۆ ده‌نگدان به‌رده‌وامی ئه‌دات به‌م ده‌سه‌ڵاته
Friday, 03/05/2013, 12:00
کاک هێمن جاف به پێچه‌وانه‌ی کوردستانپۆسته‌وه، داوا ده‌کات که‌س نه‌چێت بۆ ده‌نگدان.
تکا ده‌کات بچن بۆ ده‌نگدان، چونکه به قسه‌ی کاک هێمن: "ئه‌مجاره گۆڕان بیر له پاککردنه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌کاته‌وه." به‌ڵام هه‌رێم به‌وه پاک نابێته‌وه که گۆڕان بیری لێ بکاته‌وه. باشتر وایه شاره‌وانی بیر له پاکردنه‌وه‌ی هه‌رێم بکاته‌وه، چونکه راسته زبڵ و سه‌یاره خواردوونی.
کاکی خۆم جاری پێش‌و جه‌ماوه‌ر جگه له که‌سانی وه‌کو تۆ به په‌رۆشه‌وه ریشی خۆی دایه ده‌ست گۆڕان به‌ڵام ئه‌م جاره ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان بڕا نابێت رێز بۆ خۆیان دانه‌نێن و دووباره رابکهنهوه بۆ ده‌نگدان.
کاک هێمن تۆزێک ددان به راستیه‌کاندا ده‌نێت و ده‌نوسێت:
(دەزانین دەسەڵاتی فیرعەونەکانی یەکێتی و پارتی زۆر درێژەی کێشا... دەزانین دونیا دیسانەوە ئازارەکانی نایەکسانی و بێدادی لەکوردستان فەرامۆشکرد... دەزانین دەنگە ئازادەکان کەس نەیویست گوێیان لێبگرێت، نە بەناو سەرکردەکانی کورد، نە درواسێکان و نە تەنانەت خێرخوا و دۆستەکانی ڕۆژئاوا و بەناو مرۆڤ دۆستەکانیش. دەزانین هەموان، بەڕۆژئاواو دۆستەکانیشمانەوە بونە شەریکی دز و مافیاکانی کوردستان، لەپێناو نۆشکردنی چەند دڵۆپێ لە خێراتی دزراوی خەڵکی کوردستان.).
کاک هێمن جاف بۆ خۆی ئه‌مانه ده‌ڵێت و له هه‌مان کاتدا داواش ده‌کات جه‌ماوه‌ر هه‌ر زه‌لیل و په‌ز بێت بچن شه‌رعیه‌تی پێ بده‌نه‌وه به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که کاک هێمن باسی ده‌کات.
کاک هێمن ده‌نوسیت:
(گۆڕان لە جەنگەڵستانی دەسەڵاتدارەکاندا لە خۆرهەڵاتی نزیک هاتە گۆ و ویستی ببێتە ئەو بازوەی کە بەتەنها لەمەیداندا قۆڵی لێهەڵکا و چەکوشەکەی کاوە دیسانەوە هەڵسوڕێنێ.).
برام کاک هێمن.... گۆڕان به‌شێکه له یه‌کێتی و جیاوازییه‌که‌ی ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م جه‌ماوه‌ری ناڕازیی گرتووه و وا لێمانی گه‌وره مه‌که، هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ناو یه‌کێتین و ئه‌و قسانه‌ش زۆر کۆنن و ئێستا خه‌ڵک ئێجگار وا کۆڵه‌وار نیه ئاوا به ئاسانی بروا به‌و قسانه بکات.
کاک هێمن ده‌ڵێت:
(کۆمەڵگەی کوردی چاوەڕوانی هەڵمەتی جوامێرانەی ئێوەن، کە هەمیشە لەم مینبەرەوە سەرەنێزی بەرخۆدان و بڵندگۆیی بون.)
کاک هێمن ده‌یه‌وێت به قسه‌ی سه‌وز و سور هه‌ڵمان بدات و رابکه‌ین بۆ ده‌نگدان.
برام ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵمه‌تی جوامێرانه‌ت ده‌وێت ئه‌وه‌یه که که‌س نه‌چێت بۆ ده‌نگدان. ئه‌مه‌ی تۆ بۆ جه‌ماوه‌ری داده‌نێیت هه‌ڵمه‌تی ترسنۆکانه‌یه، که که‌سانێکی زۆر له ترسا یان له ناچاریدا بۆ ئه‌وه‌ی نانی نه‌بڕن ده‌چن بۆ ده‌نگدان. ئاخر کاتی خۆشی به‌عسیه‌کان مرۆڤیان ناچار ده‌کرد بچن ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان دایان ئه‌نان.
کاک هێمن ده‌ڵێت:
(بە بێدەنگ بونمان ژیانی زیاتر بۆ دەسەڵاتی خێڵ و بنەماڵەو گەندەڵکاران دەنوسین.) ده‌نگ ئه‌وه‌یه که نه‌چیت بۆ ده‌نگدان. ئه‌وه بێ هه‌ڵوێستییه ئه‌گه‌ر تۆ بچیت ده‌نگ بده‌یت بۆ دروستکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی خراپ و ئۆپۆسیزیونێکی کارتۆنی و پارێزه‌ری ده‌سه‌لات.
هه‌روه‌ها کاک هێمن ده‌ڵێت:
(بەرەو هەڵبژاردنی گەورە و ڕاماڵینی قەڵاو کۆشکی سەرانی بنەماڵەی بارزانی و پاشماوەی تاڵەبانی خەڵەفاو... تکایە بابچین بۆ هەڵبژاردن).
برام پاشماوه‌ی تاڵه‌بانی، کاک نه‌وشیروانی سه‌رۆکی گۆڕانه، ئه‌ویش یه‌کێکه له دیکتاتۆره‌کان و برایا ئه‌میش وه‌ک تاله‌بانی بخهڵهفایه باشتر بوو.
ئه‌و که‌سه‌ی دژی خراپه و گه‌نده‌ڵی بێت، ناچێت بۆ ده‌نگدان. ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌چن بۆ ده‌نگدان یان ناچارن، یان سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن.
تکایه زۆر گرنگه که که‌س نه‌چێت بۆ ده‌نگدان. تکایه له‌و ئاماره‌ی کوردستانپۆستدا ئه‌وه هه‌ڵبژیره که ناچیت بۆ ده‌نگدان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست