نامەیەک بۆ پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە مەلهاكان و لەشفرۆشە عەرەبەكان لە سلێمانی
Saturday, 17/05/2014, 12:00
بۆ زۆر بەڕێز بەهرۆز محەمەد ساڵح فەقێ ڕەشید پارێزگارى سلێمانى
بابەت/ مەلهاكان و لەشفرۆشە عەرەبەكان
پاش سڵاو/ وا بۆ جارى پێنجهەم كۆمەڵەى داكۆكى جەنابتان ئاگادارئەكەینەوە كە ئەم دیاردە قێزەونە كە زۆر دوورە لە نەریت و كەلتوورى كوردەوارى بە گشتى و شارى پایتەختى ڕۆشنبیرى (شارى هەڵمەت و قوربانى) شارى كاك ئەحمەدى شێخ و شێخ مەحموودى نەمر بەتایبەتى.
1- یەكەم جار / یادداشتێك بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆك وەزیران لە هۆڵى پارێزگاى سلێمانى لە 30/5/2013دا .
2- دووەم جار / دیسان سلێمانى و لەشفرۆشی لە 1/3/2014دا.
3- سێ هەم جار/ چارەسەرى كێشەى گەنجان، بۆ لاى لەشفرۆشان لە 2/3/2014دا.
4- چوارهەم جار/ ئاگاداركردنەوەیەك بۆ لەشفرۆش و خاوەن مەلهاكانى سەرچنارو چەق چەق و قلیاسان و شوێنەكانى تر كە بەناو مەساجى لێ ئەكەن لە 3/3/2014 دا .بێجگە لە فشارێكى ڕاستەوخۆ بۆ سەریان كە تا ئێستا بەردەوامین و ڕۆژانە بەدواداچوون ئەكەین.
ئەو هەموو فشارەى كە بە فەرمى و لەلایەن كۆمەڵەوە كرا بۆ سەریان ئەنجامەكەى ماوەیەك ئەو مەى فرۆشانەو لەشفرۆشانە وەستانیان و هەندێكیان چوونەوە بۆ بەغدا، بەڵام دوو كەسی سەرەكى هەن كە خاوەنى خێزانن یەكێكیان (3) مناڵى هەیە و ئەوى تریان (2) مناڵى هەیە كە بوون بە عەشیقەیان بێ شەرمانە چوو بوون بۆ بەغدا بەدوایانا پێیان ووتبوون بە پارە دەم كوتمان كردوون وەرنەوە بۆ سلێمانى، ئەوانەیان هێنایەوە بۆ سلێمانى، پاش بەدواداچونێكى چڕووپڕ كە دوو كەسی دڵسۆزمان هەیە ئاگایان لە هەموو جووڵەیەكیاندا هەیە بە (دۆكۆمینت)ەوە بە سەعات و ڕۆژانە ئاگادارمان ئەكەنەوە ئێستا كە ئەنجامەكەى بەم شێوەیە:
1- یانەى سەرچنار ، بەرامبەر باخى سارا، پشتى بەڕێوەبەرایەتى گەشت و گووزار ئەو ژنە لەشفرۆشەى كە عاشقى بوون و لە بەغداوە هێنایانەوە ناوى (هیبە) یەو وێنەكەشیان بۆ ناردووین لامانە وەك پۆلیسى (ئەنتەرپوول) بەسەریانەوەین لەگەڵ دایكیدا كە سەرۆكى باندەكەیە و ناوى(أم نبیل) ەو دوو كچی بچوكیشی لەگەڵدایە دیارە خوشكى (هیبە) ەن دیارە دایكیان لە ئێستاوە ئەیەوێت تا گەورە ئەبن هەر لێرە بمێننەوەو جێگاى خۆیان خۆشكەن هەر لە ئێستاوە، وا دیارە حكومەتى ناوەندى نورى مالیكى كە ڕێگە ئەدات بێن بۆ شارە حەیاتەكە؟ پێ ئەچێ ئەمە بەشێك بێت لە مادەى (140) كە جێ بەجێی ئەكەن لەبەر ئەوەى خۆى كاندیدكردووەتەوە بۆ جارى سێ هەم بۆ سەرۆكى حكومەتى ناوەندى عێراق؟
لێرەدا پێتان ڕائەگەیەنین و ئەپرسین ئیدارەى سلێمانى و ئاسایشی گشتى ئاگایان لەم دیاردە قێزەونە نییە یان بە فەرمى پێیان ڕانەگەیاندوون تا دەست بەكاربن لەبەر ئەوە ئەم دیاردەیە هەر تاكێكى خێزانى ئەم شارە ئەگرێتەوە بۆ تێكدانى ئارامى خێزان و لادانى گەنجەكانمان بە دەفتەرە دۆلارەوە .هەروەها ئاگادارتان ئەكەینەوە كە (2) كەسی سەرەكى هەن كە خاوەن بەناو یانەن و ئەو لەشفرۆشانەیان هێناوەتەوە بۆ سلێمانى و ئێستا كە بەم شێوەیە دەستیان پێ كردووەتەوە بێ ئەوەى گوێ بدەنە ئەنجامەكەى،
1- یەكەمیان ناوى (دیلان) ە و خاوەنى بەناویانەى دیلانە و ژمارەى تەلەفۆنەكەى (07701445737).
2- دووەمیان ناوى (سەنگەربەختیار) ەو ژمارەى تەلەفۆنەكەى (07701578614) خاوەنى بەناو (یانەى، ڤى ، ئاى، پی) یە تەنیشت مەشتەلى سەرچنارەوەیە ئەمەیان زۆر بەڕەڵایە .
ئێستا كە پلانێكیان داناوە بەم شێوەیە ئیش ئەكەن و ئەتوانن وەك مشتەرییەك بچن بۆ بینینى ڕاستیەكان، ئەو بەناو یانانە بۆشەو لەژێر ئەو یانانە لە ژوورێكدا نزیك چێشتخانەكە ئەو لەشفرۆشانە خۆیان ئامادەئەكەن كاتى مەى خواردنەوە هەر یەكێك لەم لەشفرۆشانە ئەچنە سەر مێزى ئەو مشتەریانە بە جلى ئاڵاوواڵاوە، وەك (نادى اللیلی) جاران لە بەغدا كەشەو خۆیان ڕووت ئەكردەوە بەو شێوەیە بۆ ئەوەى سەرنجى مشتەرى ڕابكێشن بەلاى خۆیانداو بە جلى نیمچە ڕووتەوە كە پێی ئەڵێن (ستریب تیس)كە دەست ئەكەن بە خواردنەوە تاك تاك ئەم لەشفرۆشە عەرەبانە ئەچنە سەر ئەو مێزانە و دەست ئەكەن بە خواردنەوە نیوەشەویش ئەوەى ئارەزووى هەبێت ئەیانبەن بۆ شوێنى رابواردن و (سێكسی) بێجگە لە ئەو (2) مەلهایە یانەى (شیراتۆن) و یانەى(دالاس) بە هەمان شێوە بێجگە لە ئەوانى تر.
ئێمە وەك كۆمەڵی داكۆكى كە بە ئەركى سەرشانى خۆمان ئەزانین كە لەم هەڵمەتەدا هاوكارى پارێزگارو ئیدارەى سلێمانى و ئاسایشی گشتى سلێمانى بكەین لەبەر سەروەرى ئەم شارە پیرۆزە كورد وتەنى (چەپڵە بە دەستێك لێ نادرێ) ئێمە لە ئێستاوە چاوەڕوانى وەڵامى بەپەلەین و قۆڵى مەردانەى لێ هەڵكەین و بە هەردوولامان كە ئەم دیاردەیە بنەبڕبكەین، ئەگەر پشت گوێ بخرێت ئێمە گورزى خۆمان ئەوەشێنین بەڵام نامانەوێ شارەكەمان ئاژاوەى تێكەوێت لەگەڵ ڕێزو دڵسۆزیمان.
(كۆمەڵەى داكۆكى لە خاك و سەروەرى شارى سلێمانى و دەورووبەرى)
15/5/2015
نووسخە بۆ بەڕێزان :-
1- ئاسایشی گشتى سلێمانى.
2- ڕۆژنامەكان.
3- تەلەفیزیۆنەكان.
4- فایلى تایبەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست