ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناسیۆنال : هه‌زاره‌ها عێراقی ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان

Sunday, 24/04/2011, 12:00




ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناسیۆنال : هه‌زاره‌ها عێراقی ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایدا،پێویسته‌ ده‌سه‌ڵات له‌کوردستانی عێراق لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بدات ده‌رباره‌ی کاری توندوتیژی که‌له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ دژی خۆپیشانده‌ران۰
ماڵکلۆم سمارت ،به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منیستی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباکوری ئه‌فریقیا وتی : ئه‌وه‌ی دوشه‌مه‌ رویدا دواهه‌مین قۆناغ بو له‌پرۆسه‌ی به‌رده‌وامی سه‌رکوت کردنی ئازادی بیروڕا و مافی خۆپیشانده‌ران که‌ توندوتیژی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تیا به‌کارهاتوه‌ دژی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ وێراویانه‌ ناره‌زایی ده‌رببڕن وداوای چاکسازی سیاسی وگۆڕانکاری ئابوری وکۆتایی هێنان به‌گه‌نده‌ڵی بکه‌ن له‌ده‌سه‌ڵات۰
وه‌هه‌روه‌ها ماڵکۆلم وتی : ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان پێویسته‌ هێزه‌کانی ئاسایش جله‌وبکات وڕێزی مافه‌کانی ناڕه‌زای ده‌ربڕینی ئاشتیانه‌ بگرن ،هه‌روه‌ها پێویسته‌ کارێک بکه‌ن که‌ئه‌و که‌سانه‌ی توندوتیژی زۆربه‌کارده‌هێنن یاخود ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه‌ سه‌رمافه‌کانی مرۆڤ ، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت به‌بێ گوێدانه‌ پله‌وپایه‌یان۰ لانی که‌م ٦ شه‌ش که‌س کوژراونو ۹۰ نه‌وه‌د که‌سیش بریندار هه‌یه‌ له‌ئه‌نجامی به‌کارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ دژ به‌ خۆپیشاندانانه‌ی که‌هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ ، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی ۲۰۱۱ وه‌ ده‌یه‌هاش برینداربون ، که‌هه‌ندێکیان ئه‌شکه‌نجه‌ دراون یاخود به‌شێوه‌یه‌کی خراپ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ کراوه‌۰ ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر و ڕۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ وچاڵاکوانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌ ، کرده‌وه‌ی سه‌رکوتکه‌رانه‌ ئه‌نجامداوه‌ دژی قوتابیان و خه‌ڵکی ئه‌کادیمی۰
هێزه‌کانی ئاسایش چه‌نده‌ها جار به‌شێوه‌یه‌کی توندوتیژ ڕه‌فتاریان کردوه‌ بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران ۰
ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ داوا له‌ده‌سه‌ڵات ده‌کات که‌ڕێگا به‌ به‌کاهێنانی توندوتیژی وبه‌کارهێنانی ئه‌شکه‌نجه‌ بگرێت ، نه‌ک مافی خه‌ڵک بۆده‌ربڕینی ناڕه‌زایی پێشێل
بکات۰ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵات له‌کوردستانی عێراق لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بدات ده‌رباره‌ی کاری توندوتیژی که‌له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ به‌کارهێنراوه‌ دژی خۆپیشانده‌ران له‌شاری سلێمانی له‌ باکور۰۰۰


له‌میدیاکانی جیهان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە