کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ دایكان وخوشكانی ووڵاتەكەم

Monday, 07/03/2011, 12:00


پێشەكی 8ی مارس پێرۆز بێت لەسەرجەم ژنانی هەرچوار پارچەی كوردوستان و سەرجەم ژنانی جیهان
سەری ڕێزو وەفا نەوین دەكەم بۆ هەموو ئەو ژنە ئازادیخوازانەی گیانی خۆیان لەپێناو ئازادیدا بەخت كرد

بەڕێزان ئەوە ئاشكرایە كە چەندین ساڵە ئێمەی ژنان لەژێر سایەی زوڵم و ستەمی سیستمی دەسەڵاتدارێتیدا دەناڵێنین و بەتوندترین شێوە ژنانی گەلەكەمان ژێر دەستەو دەستەمۆ دەكرێت ، بەدرێژایی هاتنی سیستمە یەك لەدوای یەكەكانی ڕگەزگەرا ژنانیان كردۆتە ئامرازێك بۆ بەدیهێنانی مەرامە گڵاوەكانیان و هەركات چۆن پێیان خۆش بێت ئاوا یاریمان پێ دەكەن ، جارێك دەركردنی یاسایی فرە ژنی و جارێك بازرگانی كردن بەجەستەی ژنانەوەو جارێك لێنەپرسینەوە لە ژن كوژان و چەندین توندو تیژی دیكە كەڕۆژانە لەسەر ژنان بەڕێوە دەچێت ، ئەمانە هۆكارێكن كە نابێ ژنانی گەلەكەمان چاویان لە ئاستی ئەم دەستدرێژیانە دابخەن و گوێان كەڕ بكەن ، لەبەر ئەوەی گوێ نەدانە ئەم نەریتانە دەبێتە هۆی بەر بڵاوبوونەوەی توندو تیژی زیاتر لەسەر ژنان و ئەمەش كەش و هەوایەكی ترسناكتر دەخولقێنی لەسەر كۆمەڵگاكەمان ، بۆیە داوام لەژنانی گەلە ستەم دیدەكەم ئەوەیە بێ گوێدانە تانەو تەشەری كۆمەڵگاو بێ گوێدانە هیچ چاوسوور كردنەوەیەك شان بەشانی ژنانی ئازادیخواز سبەینی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی 8ی مارس و بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی سەرجەم توندو تیژیەكان بەشداری خۆپیشاندانی ژنان بكەن كە ئەمە دەبێتە یەكەم هەنگاوی بەرەوڕووبوونەوەو هەزاران داستان و بەدەستهێنانیش لەهەنگاوێكەوە دەست پێ دەكات 0
بەڕێزان ئەم هەل و مەرجەی ئێستا كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەگشتی گرتۆتەوە وا پێویست دەكات بەژیرانەی تەواو و بە هەستیارانەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەین ، لەبەر ئەوەی ئەو كۆمەڵگایەی ئێمەی تێداین نێوەی ئێمەی ژنان بەڕێوەی دەبەین بۆیە ئەو ژنەی كە هۆشیاری نەبێت و ئەو ژنەی بێ ئاگابێت لەم بارودۆخەی بەسەریدا دەسەپێت دڵنیابن لە هەموو شتێك دوادەكەوێت و بەهیچ شێوەیەك كات ناگەڕێتەوە كات لە ئێستا درنگ تر نابێت بۆ بە ئاگا هێنانەوەی ژنان ، دەسا ژنانی گەلە ستەم دیدەكەم هەستنە سەرپێ و چیدی بێ ئاگا مەبن لەو هەموو ناحەقیە دەرهەق بەژن دەكرێت ، با هەریەك لەئێمە لەجێگای خۆیەوە خۆی بە ژنە شۆرشگێڕەكانی كارگەی رستن و چنینی شیكاگۆ بزانێت و دەنگەكانمان بخەینە پاڵ یەك بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی بێ توندو تیژی و بێ بازرگانی كردن بە بەها پیرۆزەكانی ژنەوە 0

شادبن
هاوڕێبازانی ژنە ئازادیخوازەكان



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە