هه‌ندێک له تاوانه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان
Sunday, 06/03/2011, 12:00
نووسینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو جینایات و تاوانانه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیان داوه، کارێکی ئه‌سته‌مه، چونکه چ له ڕابووردوودا و چ ئێستاش، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رده‌وام جینایات و تاوانان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
به‌ر له‌م نووسینه‌ی من، ده‌یان که‌س له گه‌لێک وتار و کتێب‌دا په‌رده‌یان له ڕووی هه‌ندێک له جینایات و تاوانانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ڕووی ڕه‌ش و پڕ تاوانیانی خستووه‌ته ڕوو.
لێره‌دا منیش هه‌ندێک تاوانی کوشتن و ڕفاندن و سه‌رنگوم کردنی لاوان و تێکۆشه‌ران و ڕووناکبیرانی کورد که له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ئه‌نجام دراون، به‌بیر گشت لایه‌ک ده‌هێنمه‌وه:
* عوسمان عوزێری: شاعیر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیر، ساڵی 1936 له گوندی سارداو، نزیک سلێمانی له‌دایک بووه. له مانگی شوباتی 1966 دا له گوندی کونجرین له شارباژێر به بڕیاری مه‌لا مسته‌فا بارزانی شه‌هیدکراوه.
* عه‌لی حه‌مدی: خه‌ڵکی گوندی بیدوهی ناوچه‌ی به‌روارییه. ساڵی 1946 پارتی دیموکراتی کورد له ماڵی ئه‌و له شاری به‌غدا دامه‌زراوه. له مانگی کانونی دووه‌می 1966 دا به ده‌ستوری مه‌لا مسته‌فا و به تۆمه‌تی هاوکاریی له‌گه‌ڵ باڵی م. س. دا له شارباژێر شه‌هیدکراوه.
* مه‌حمودی حاجی تۆفیق: ناسراو به مه‌حمودی حاجی تۆفیق حه‌مه ئه‌مین هه‌ورامی، ئه‌ندامی چالاک و ناسراوی پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی م. س. له به‌هاری 1966 دا به ده‌ستوری مه‌لا مسته‌فا له شارباژێر شه‌هیدکراوه.
* فاخیر مێرگه‌سووری: کوڕی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سووری، ساڵی 1937 له مێرگه‌سوور له دایک بووه. له مانگی نیسانی 1971 له‌گه‌ڵ باوکی‌دا له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه گیراوه و خراوه‌ته زیندانی تایبه‌تییه‌وه. له مانگی ته‌مموزی ساڵی 1972 دا له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه شه‌هید کراوه.
هه‌ندێک که‌س پێیان وایه که فاخیر مێرگه‌سووری هه‌تاکو مانگی حوزه‌یرانی 1974 له زیندانی ڕایات بووه و پاشان شه‌هید کراوه.
* حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سووری له 1900دا له‌دایك بووه. یه‌کێک له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی ناوچه‌ی بادینان و سه‌رۆک عه‌شیره‌تی شیروانی بووه. له 22 ــ 4 ــ 1975 دا له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌گه‌ڵ چوار کوڕی و چه‌ند که‌سی خۆیدا به نهێنی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه شه‌هید كراوه.
* جه‌میل مێرگه‌سووری: کوڕی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سووری ڕۆژی 14 ــ 3 ــ 1971 به پلانی مه‌سعود و ئیدریس بارزانی و به‌ده‌ستی به‌کرێگیراوێکی ده‌زگای پاراستن له هه‌ولێر شه‌هید کراوه.
* خه‌لیل سوڵتان که برازای حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سوورییه، له 22 ــ 3 ــ 1975 دا له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به بڕیاری مه‌سعود بارزانی به نهێنی و به ده‌ستی چه‌ند جه‌للاد و ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ری وه‌ک: سه‌عید مه‌سیفی، سدیقه کوێر شه‌هید كراوه. له 2 ــ 4 ــ 1975 دا ته‌رمه‌که‌ی له نزیک گه‌ڵاڵه دۆزراوه‌ته‌وه.
* جه‌وهه‌ر مێرگه‌سووری: کوڕی حه‌مه‌د ئاغا مێرگه‌سووری له 22 ــ 3 ــ 1975 دا له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به بڕیاری مه‌سعود بارزانی به نهێنی شه‌هید كراوه. له 2 ــ 4 ــ 1975 دا ته‌رمه‌که‌ی له نزیک گه‌ڵاڵه دۆزراوه‌ته‌وه.
* مه‌جید مێرگه‌سووری: کوڕی حه‌مه‌د ئاغا مێرگه‌سووری له 22 ـ 3 ـ 1975 دا له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به بڕیاری مه‌سعود بارزانی به نهێنی شه‌هید كراوه. له 2 ـ 4 ـ 1975 دا ته‌رمه‌که‌ی له نزیک گه‌ڵاڵه دۆزراوه‌ته‌وه.
* ڕه‌شید مێرگه‌سووری: کوڕی حه‌مه‌د ئاغا مێرگه‌سووری له 22 ــ 3 ــ 1975 دا له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به بڕیاری مه‌سعود بارزانی به نهێنی شه‌هید كراوه. له 2 ــ 4 ــ 1975 دا ته‌رمه‌که‌ی له نزیک گه‌ڵاڵه دۆزراوه‌ته‌وه.
* سه‌عید مێرگه‌سووری: کوڕی حه‌مه‌د ئاغا مێرگه‌سووری له 22 ــ 3 ــ 1975 دا له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به بڕیاری مه‌سعود بارزانی به نهێنی شه‌هید كراوه.
* خه‌لۆ برادۆستی له مانگی ته‌مووزی 1974 دا له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به بڕیاری مه‌سعود بارزانی به شێوه‌یه‌کی زۆر وه‌حشییانه به نهێنی و به ده‌ستی چه‌ند جه‌للاد و ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ری وه‌ک: سه‌عید مه‌سیفی، سدیقه کوێر شه‌هید كراوه.
* نزار مێرگه‌سووری: کوڕی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سووری له به‌غداد ساڵی 1976 به به بڕیار و پلانی مه‌سعود بارزانی شه‌هید کراوه.
* تۆفیق کاکه خان: ناسراو به مرادی له 1931 له مه‌هاباد له‌دایک بووه. له 16 ــ 11 ــ 1970 دا له سه‌ید سادق به بڕیار و پلانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه شه‌هید کراوه.
* نه‌زیر عومه‌ر: که به ئارام ناسرابوو، ئه‌ندامی ڕه‌وتی کۆمۆنیست بوو له بادینان. له 25 ــ 8 ــ 1993 دا له قه‌زای سیمیل له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ڕفێنرا و پاش سێ ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه.
* سه‌لاح هه‌ورامی: مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین بوو، له 13 ــ 3 ــ 1995 دا له هه‌ولێر به بڕیار و پلانی مه‌سعود بارزانی و له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه شه‌هید کراوه.
* که‌ریم عوسمانی هونه‌رمه‌ند له 1ــ 9 ــ 1996 دا له هه‌ولێر له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه زۆر دڕندانه شه‌هید کراوه.
* حه‌سه‌ن کوێستانی: ئه‌ندامی م.س.ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. له 17 ــ 5 ــ 1994 دا له‌گه‌ڵ شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ی ی. ن. ک. دا له‌گه‌رمه‌ی ئاشتیدا شه‌هید کراوه.
* حه‌سه‌نی ماملێ: هونه‌رمه‌ند و که‌سایه‌تی خۆشه‌ویستی شاری مه‌هاباد، برای هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی ماملێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که لای چه‌ند که‌سێک باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که قیاده مووه‌قه‌ته بووه‌ته دارده‌ستی ڕژێمی ئێران و سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستانی ئێران ده‌کات، مانگی کانونی دووه‌می 1984 له لایه‌ن چه‌ند چه‌کداری قیاده مووه‌قه‌ته‌وه له شاری شنۆ ڕفێنراوه و بێسه‌ر و شوێن کراوه.
جیا له‌م ناوانه‌ی که ئاماژه‌م بۆ کردن، وا له خواره‌وه ئاماژه بۆ ناوی ده‌یان که‌سی دیکه ده‌که‌م که له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه شه‌هید کراون:
ڕه‌ئوف کامیل ئاکره‌یی: لێپرسراوی ڕێکخراوی تێکۆشانی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان.
دوکتۆر سیروان: ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان.
دوکتۆر نافیع ئاکرێی: پزیشک و ڕووناکبیر و مامۆستای زانکۆ.
سه‌عید کاڵ کاڵ: ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
سه‌ید ڕه‌سوڵی بابی گه‌وره: ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
سلێمانی موعینی: ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
خه‌لیل شه‌وباش: ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
ئه‌سعه‌دی خودایاری: ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
دوکتۆر عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف: نووسه‌ر و ڕووناکبیر و مامۆستای زانکۆ.
سۆران مامه حه‌مه: نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس.
سه‌رده‌شت عوسمان: خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووس.
ئه‌مانه‌ی که ئاماژه‌م بۆ کردن، به‌شێکی زۆر که‌می ئه‌و جینایات و تاوانانه‌ن که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیان داوه،
داوام له هه‌موو ڕووناکبیران و تێکۆشه‌رانی کورده، هه‌ریه‌که له‌لای خۆیه‌وه په‌رده له‌سه‌ر ڕووی ڕه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و هه‌موو خائینان و خۆفرۆشانی کوردستان هه‌ڵماڵن و ڕسوایان بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست