نامه‌یه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی تیرۆریست
Friday, 25/02/2011, 12:00
ئێوه‌ی تاوانبار سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ساڵه‌هایه خۆتان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پاندووه و پارووی ده‌می منداڵی هه‌ژاری کوردستان ده‌ڕفێنن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که خۆتان ئه‌وپه‌ڕی تێر و خۆشگوزه‌ران و خه‌ڵکیش ئه‌وپه‌ڕی نه‌دارن. ساڵه‌هایه هه‌ر ڕۆژه‌ی تاوانێک و هه‌ر ده‌مه‌ی نه‌هامه‌تییه‌ک به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌هێنن.
من له‌م نامه‌یه‌مدا باز به‌سه‌ر هه‌زاران تاوانتاندا ده‌ده‌م و ته‌نها باس له یه‌کێک له تاوانه‌کانتان ده‌که‌م:
ڕۆژی سێشه‌ممه 4 ــ 5 ــ 2010 له به‌رده‌م به‌شی زمانه‌کانی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر ڕۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان‌تان ڕفاند. پاش دوو ڕۆژ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر وه‌حشییانه کوشتتان و ته‌رمه‌که‌یتان له‌نزیک باره‌گای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له پارێزگای موسڵ فڕێ‌دا.
خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و ڕووناکبیران به‌تایبه‌تی به‌ر له‌و ڕه‌فتاره‌ی ئێوه ده‌یانزانی که نیازتان هه‌یه سه‌رده‌شت عوسمان بگرن و ئازاری بده‌ن، به‌ڵام هێشتاش باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد که وه‌حشیگه‌ریی ئێوه به‌و ڕاده‌یه بێت که ئاواتان لێکرد.
دوای ئه‌و تیرۆره ئاشکرایه، ئێوه خۆتان که‌ڕ و کاس کرد، وه‌کو ئه‌وه‌ی نه له‌دوور و نه له‌نزیک په‌یوه‌ندییتان پێوه‌ی نه‌بێت. ئنجا ورده ورده زانیاریی که‌وتنه ده‌ست خه‌ڵک و ڕووناکبیران و به ئاشکرا ئاماژه بۆ ئێوه کرا که ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌تان ئه‌نجام داوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی شه‌ریف و پاکی نێو پارته‌که‌تان به ته‌له‌فۆن و نامه و ئیمایل زۆر که‌س و لایه‌نیان ئاگادار کرد، که ئه‌وان له‌نزیکه‌وه ئاگادارن که پاش ڕفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان، خودی مه‌سرور بارزانی ئه‌شکه‌نجه‌ی داوه و هه‌ر خۆیشی به‌ده‌ستی خۆی کوشتوویه‌تی و ته‌رمه‌که‌ی براوه له‌نزیک باره‌گای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له موسڵ فڕێداراوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک گومان له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بکه‌ن و وابزانن که ئه‌وان تیرۆریان کردووه.
ئیدی ئه‌وه بوو، چ له‌ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی تووند به‌ڕووتاندا ته‌قییه‌وه و جه‌ماوه‌ری کوردستان بێباک له هه‌ڕه‌شه و ترس و تۆقاندنه‌کانتان، په‌نجه‌یان بۆ ئێوه ڕاکێشا و ئێوه‌یان به تاوانبار زانی. به‌ڵام ئێوه به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ده‌ستتان گرتووه به‌سه‌ر داهاتی کوردستاندا و دوور له هه‌ر بنه‌مایه‌کی مرۆیی ڕه‌فتار ده‌که‌ن، که‌وتنه کڕینی نووسه‌ره کۆنه به‌عسی و هیچ و پوچه‌کان تا له که‌ناڵه‌کانی خۆتانه‌وه به‌رگرییتان لێ بکه‌ن. پاشان و که‌وتنه سازکردنی سینارێۆیه‌کی زۆر لاواز و بێ بنه‌ما، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌که‌تانی پێ دابپۆشن. به‌وانه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و که‌وتنه هه‌ڕه‌شه کردن له‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به هاوخه‌می که‌سوکاری سه‌رده‌شت عوسمان زانی و به‌په‌رۆش بوون بۆ ئه‌و لاوه به‌نرخه.
ئیدی ئێوه هیچ ڕێگایه‌کی نا ئینسانانه نه‌ما که به‌کاری نه‌هێنن و په‌نای بۆ نه‌به‌ن.
ئه‌م حاڵه‌ته درێژه‌ی کێشا تا ئه‌و کاته‌ی که پاش نیوه‌ڕۆی 17ــ 2 ــ 2011 به ئاشکرا خوێنی 57 لاوی شاری سلێمانیتان ڕشت.
ئیدید ڕقی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕووی هه‌مووتاندا ته‌قییه‌وه و له ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژێکدا هه‌ر هه‌مووتانی ڕیسوا کرد و وا ورده ورده مه‌رگی هه‌مووتانی نزیک کردووه‌ته‌وه.
مه‌لا مسته‌فا بارزانی کاتی خۆی ده‌یان که‌سی تێکۆشه‌ری کوردی تیرۆرکرد. وه‌ک نموونه‌یه‌ک ته‌نها ئاماژه بۆ ناوی چه‌ند که‌سێک له‌وانه ده‌که‌م: عه‌لی حه‌مدی، مه‌حموودی حاجی تۆفیق، ئه‌حمه‌د ڕه‌شوانی، فاخیر و حه‌مه ئاغای مێرگه‌سوری، سلێمانی موعینی، سدیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر و ده‌یانی دیکه.
پاشان ئیدریس و مه‌سعود که‌وتنه قڕکردن و له‌ناوبردنی تێکۆشه‌ران و چ له کوردستانی عێراق و چ له کوردستانی ئێران و پارچه‌کانی دیکه سه‌دان جینایاتیان ئه‌نجامدا.
ئێستاش وا هێشتا ڕۆڵی مه‌سعود ته‌واو نه‌بووه، مه‌سرور و ئه‌دهه‌م و ده‌یان تاوانباری دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی قێزه‌ون و تیۆریستانه به‌رده‌وامن.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر جاران، به هه‌ر فڕوفێڵێک خۆتان ده‌رباز کرد و جینایاته‌کانتان په‌رده‌پۆش کرد، ئێستا ده‌یان فیلم له ئینته‌رنێتدا بڵاوبوونه‌ته‌وه و به ڕۆشنیی دیاره که چۆن ئێوه زۆر زۆر دڕندانه به چه‌کی بی که‌ی سی ده‌ستڕێژ له لاو و گه‌نجی شاری سلێمانی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌یانی دیکه‌ش بڵاوکراونه‌ته‌وه که نیشانی ده‌ده‌ن که چه‌ند نا ئینسانانه سه‌رکوتی خۆپیشاندانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر جاران بۆتان چووه سه‌ر، ئه‌ی ئێستا به‌چی و چۆن تاوانه‌کانتان داده‌پۆشن؟
وا ڕۆژی مه‌رگتان نزیک بووه‌ته‌وه.
وا ساتی تۆڵه‌ی هه‌موو تاوانه‌کانتان هاتووه.
وا ساتی ئه‌وه هاتووه که خه‌ڵکی کوردستان بتانخاته ژێر پێله‌قه‌وه و بتان فلیقێنێته‌وه.
وا کاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رتان وه‌کو سه‌ری به‌عسییه‌کان پان بکرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست