کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ئێزگه‌که‌وه‌ بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


له‌ ساڵه‌کانی هه‌شتادا، که‌ ده‌مان ووت ئێزگه‌که‌، مه‌به‌ستمان له‌ ڕادوێ تاقانه‌که‌ی شۆڕش بوو که‌ نه‌مان ده‌توانی گوێێ لێنه‌گرین، ئه‌و ئێزگه‌یه‌ی که‌ فه‌رهاد سه‌نگاوی به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌که‌ی چالاکیه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌خوێنده‌وه،‌ گڕی به‌رده‌دایه‌ گه‌نجان، به‌ چاو نه‌ترسیه‌وه‌ ڕویان ده‌کرده‌ شاخه‌کان و ده‌بونه‌ پێشمه‌رگه‌، له‌ شاره‌کانیشدا زۆر بێ چاوترسی سڵیان نه‌ده‌کرده‌وه‌ له‌ زه‌بروزه‌نگی به‌عس و به‌گژ داروده‌سته‌ تۆقێنه‌ره‌کاندا ده‌چونه‌وه. ئه‌و شیعرانه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌یخوێنده‌وه‌ بووبوو به‌ ویردی سه‌رزمانمان، کێ له‌بیریه‌تی؟

شه‌و بوو هه‌ر پێشمه‌رگه‌و به‌فر به‌بناری شاخه‌وه‌ بوو
که‌ به‌فر نوست ئه‌وان وورد وورد هاتنه‌ خوارێ
له‌ چوارلاوه‌ هاتنه‌ خوارێ

هه‌ر ئه‌و ئێزگه‌یه‌ش بوو که‌ چه‌ندین ڕۆژ پێش ڕاپه‌ڕین هاواری ده‌کرد له‌ حه‌وتی سێدا زه‌ماوه‌ند بکه‌ن! هه‌موو خه‌ڵکی ووروژاند و ڕاپه‌ڕین کرا، به‌ڵێ ڕاپه‌ڕین کرا، به‌ڵام کێ کردی و کێ ده‌یخوات؟ ‌
ئێسته‌ش ته‌له‌فزیۆنی که‌ی ئێن ئێن، جێی ئیزگه‌که‌ی بۆ گر‌توینه‌ته‌وه‌، بۆته‌ که‌ناڵی یه‌ك له‌سه‌ر ڕیمۆت کۆنتڕۆڵی سه‌ته‌لایته‌کانمان. به‌ڵێ هه‌مومان ئیتر تاقه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌ درۆزنه‌کانمان نه‌ماوه‌، ته‌ماشای ئه‌و که‌ناڵه‌ ده‌که‌ین که‌ ڕاستیه‌کانمان بۆ ده‌خاته‌ ڕوو، ئێمه‌ی تینو بۆ هه‌واڵی ڕسواکردنی گه‌نده‌ڵان، ته‌له‌فزیۆنی که‌ی ئێن ئێن بۆته‌ خولیامان و تاخه‌و ده‌مان باته‌وه‌ به‌دیاریه‌وه‌ کات به‌سه‌رده‌به‌ین.
ته‌له‌فزیۆنه‌کانی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش بوونه‌ته‌ نموه‌نه‌ی ته‌له‌فزیۆن و ڕاگه‌یاندنه‌کانی به‌عس، که‌ له‌ ساڵی نه‌وه‌دو یه‌کدا کاتێك خه‌ریك بوو به‌غدا ده‌ڕوخا، سه‌عید سه‌حافی علوج ته‌پڵی سه‌رکه‌وتنی لێده‌دا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە