ئێمه ئه‌ڵێین نێره‌و تاهیر ساڵح شه‌ریف ئه‌ڵێ بیدۆشن
Monday, 19/10/2009, 12:00
ئه‌م په‌نده له کۆنه‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه به‌کار هێنراوه که هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن و له‌بیر و بۆچونی خۆیاندا تا بڵێی ده‌مارگیرن، که شتێکیش چوه که‌لله‌یانه‌وه هیچ هێزێك نیه لێی ده‌ربهێنێت، منیش وه‌ك خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست هه‌رچه‌نده کاك ساڵح ناناسم به ڵام له‌ڕێگه‌ی ووتاره دوور و درێژه‌کانیه‌وه ئاشنای بیر و بۆچونی بووم، بۆیه هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه به‌کورتی حه‌ز ئه‌که‌م چه‌ن سه‌رنجێکم هه‌یه بۆی بنێرم و هیوام وایه لێم زویر نه‌بێت،
ئه‌و شانامانه‌ی که کاك ساڵح ئه‌ینوسێت ناکرێت تۆزێ کورت تر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بتوانێت بیخوێنێته‌وه چونکه پێم وایه له‌توانا و کاتی هیچ که‌سێکدا نیه ته‌واوی کات
هه‌موو دنیا گۆڕانی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ناسیوه که‌چی کاك ساڵح یه‌شتا ئه‌ڵی وانیه
له‌هه‌موو نوسینه‌کانیدا ڕقێکی کۆن به‌رامبه‌ر خودی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بینرێت که بۆته هه‌وێنی گشت نوسینه‌کانی ئه‌مه‌ش پێم وایه له‌مکاته‌دا به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه
ناڵێم کاك نه‌وشیروان مه‌سیحه‌و یان محمد مهدی، گۆڕانیش یه‌کێك نیه له‌دینه ئاسمانێکان به‌ڵام بابڵێین پوشکهیهکهو له غه‌رق بوندا ده‌ستمان پێوه‌گرتوه! له‌م کاته‌دا چ سودێك ده‌گه‌یه‌نین گه‌ر هێرش بکه‌ینه سه‌ری هیچ نه‌بێت با هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتو کۆتایی بێت ئنجا جامی ڕقوکینه بڕژێنین به‌سه‌ر گۆڕاندا
له‌کۆتایی دا هیوام وایه کاك ساڵح زویر نه‌بێت چونکه منیش و ئه‌ویش له خه‌مخۆری کوردستان هاتوینه‌ته قسه. هه‌رچه‌ند من خۆم ناخه‌مه ڕیزی ئه‌و چونکه من نوسهرنیم، به‌ڵام ئه‌و نوسه‌رێکی درێژدادڕهو منیش خوێنه‌رێکم حه‌زم له نوسینی کورتوموختهسهره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست