کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ره‌خۆشیه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی

Tuesday, 26/01/2010, 12:00


به‌بۆنه‌ی له‌ سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ناسراو به‌ عه‌لی کیمیاوی، سه‌رخۆشی خۆمانت ئاڕاسته‌ ده‌که‌ین، خوا سه‌بوریت بدات و گوێمه‌ده‌رێ، تۆ هه‌رچی له‌ تواناتدا بوو کردت بۆ ئه‌وه‌ی ملی له‌ په‌تی سێداره‌ ڕزگاربکه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر پێت بکرایه‌ وه‌ك تارق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وان ده‌ربازیشت ده‌کرد! بۆ پێشه‌وه‌و به‌رده‌وام به‌ له‌ داکۆکی کردن و به‌رگری له‌و که‌سانه‌ی که‌ ماوه‌یه‌که‌ سه‌رقاڵی پاراستنیانی، وه‌کو نزار خه‌زره‌جی و موفق سامه‌رائی و ساڵح موتڵه‌ك و به‌عسیه‌ کۆنه‌کان، که‌ له‌ ڕوانگه‌ی تۆوه‌ تاوان بار نین و بوختانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن! لای تۆ ئه‌و که‌سانه‌ تاوان بار نین و تاوانباری ڕاسته‌قینه‌ی که‌ دژی کورد و فیدرالیه‌ت و که‌رکوکه‌ هاوڕێ دێرینه‌که‌ته‌، که‌ له‌سه‌نگه‌ری خه‌باتدا نزیکه‌ی چل ساڵ پێکه‌وه‌ بوون! بۆشت بکرێ ناوی عه‌لی کیمیاوی ده‌گۆڕیت به‌ نه‌وشیروان کیمیاوی!
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌، پیرۆز بایی گه‌رم له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ین که‌ دوێنێ گه‌وره‌ترین تاوانبار ده‌رهه‌قیان، گه‌یه‌نرایه‌ جه‌هه‌نه‌م وبئس المسیر! نوخشه‌ش بێت له‌و که‌سانه‌ی ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ده‌ستیان سور بوه‌ به‌ خوێنی ڕۆڵه‌کانیان، به‌ ئیزنی خوا ئه‌وانیش وه‌کو عه‌لی کیمیاوی ئاوی ئامون و تونی بابا بچن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە