کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فیشه‌کی گولله‌ کوشنده‌یه‌ یان ته‌ماته‌

Thursday, 21/01/2010, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی له‌ نه‌رویج گه‌نجێکی داخ له‌دڵ ته‌ماته‌ی گرته‌ مه‌لا به‌ختیار، ناوبراو یه‌کسه‌ر ئه‌م کرداره‌ی گه‌نجه‌که‌ی به‌ کاری گۆڕان دایه‌ قه‌ڵه‌م و سه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی تاوان بار کرد، ئێسته‌ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ردێك له‌ئاسمان بکه‌وێته‌ خوارێ یه‌کسه‌ر سه‌رانی یه‌کێتی ده‌ڵێن کاری گۆڕانه‌! مه‌لا وه‌کو خۆی فریشته‌ بێت و که‌سانێکی تێکده‌ر بیانه‌وێت ئه‌و له‌سه‌ر به‌رماڵی سۆفیه‌ت عه‌زێت بده‌ن خۆی ده‌رخست. به‌ڵام دوایی ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و گه‌نجه‌ که‌س پاره‌ی نه‌داوه‌تێ و که‌سیش ڕای نه‌سپاردوه‌، ئه‌وه‌ی هانیشی داوه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ی ته‌نها ئه‌و وه‌عده‌ درۆیانه‌ بوه‌ که‌ ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵه‌ ده‌درێت به‌ گه‌نجان و ناچێته‌ سه‌ر!
به‌بیری مه‌لا دێنینه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ کاری گۆڕانیش بێت، ئه‌وان گولله‌ بارانیان نه‌کردویت! وه‌کو ده‌بینین که‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌شاره‌کانی کوردوستان لایه‌نگرانی گۆڕان ده‌کوژرێن و ده‌ڕفێنرێن و ماڵیان ده‌سوتێنرێت! خه‌ڵکی بێ دیفاعی کوردستان هیچیان نیه‌ خۆیان له‌ گولله‌کانی ئێوه‌ بپارێزن! به‌ڵام تۆ له‌ترسی دوو ته‌ماته‌ له‌ سوید کۆمه‌ڵێك حمایه‌ی که‌ته‌ی سویدیت شوێن خۆت خست!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە