کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌مال که‌رکوکی زمانی ته‌ته‌ڵه‌ی نه‌کرد به‌ڵکو ده‌می ڕاهاتوه‌

Saturday, 19/09/2009, 12:00


دوێنێ شه‌و له‌ سه‌ر که‌ناڵی KNN . کۆبونه‌وه‌ تایبه‌ته‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستانم ته‌ماشاده‌کرد که‌ بۆ ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکی نوێی حکومه‌تی به‌ناو کوردستان و جێگره‌که‌ی دانیشتبوون، پاش ئه‌وه‌ی که‌ ده‌نگدرا بۆ هه‌ردوکیان بینیمان 73 که‌س به‌ به‌ڵێ ‌و 28 که‌س به‌ نه‌خێر ده‌نگیان دا به‌ڵام که‌مال که‌رکوکی له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان ووتی: ئه‌وه‌ به‌کۆی ده‌نگ هه‌ڵبژێردران، پاشان که‌ بۆیان ڕاست کرده‌وه‌، به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ووتی ببورن له‌سه‌ر ده‌نگدانی 73 که‌س هه‌ڵبژێرران.
ڕه‌نگه‌ زۆر که‌س ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی زمان ته‌ته‌ڵه‌ کردنی تێبگه‌ن، به‌ڵام وانیه،‌ به‌ڵکو که‌مال که‌رکوکی چوار ساڵی‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌سه‌ربرد، له‌ هه‌موو کۆبونه‌وه‌یه‌کیشدا گوێی له‌م ڕسته‌یه‌ بوه‌ که‌ بۆ هه‌موو بڕیارێکی په‌رله‌مان دووباره‌ بۆته‌وه‌، بۆیه‌ من ناهه‌قی ناگرم که‌ له‌مه‌و دواش هه‌مان ڕسته‌ به‌کار بهێنێته‌وه‌ چونکه‌ چوار ساڵ که‌م نیه! گه‌ر ده‌مت به‌ شتێك ڕاهات چوار ساڵیشت پێویسته‌ که‌ بتوانیت له‌بیری به‌ریته‌وه‌ و له‌سه‌ر زمانتی لابه‌یت، که‌واته هه‌تاکو که‌مال که‌رکوکی بیری ده‌چێته‌وه‌ بڵێت به‌کۆی ده‌نگ چوار ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت! بۆیه‌ من نه‌سیحه‌تی ده‌که‌م که‌ هه‌ندێ ته‌مرین بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه‌ له‌سه‌ر زمانی خۆی لاببات چونکه‌ په‌رله‌مانی ئه‌م جاره‌ کۆی ده‌نگی تیا نه‌ماوه‌!
ماوه‌ بڵێم: سه‌رۆکی په‌رله‌مان پێویستی به‌ پیاوی قسه‌زان‌و ووریاو ڕۆشنبیره‌، که‌چی لای ئێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌! تا ڕزگارمان بوو له‌ عدنان موفتی که‌ له‌ ڕسته‌یه‌کدا سێ ووشه‌ی هه‌ڵه‌ی به‌کارده‌هانی، نۆره‌ی که‌مال که‌رکوکیمانه‌ که‌ جگه‌ له‌ وه‌ی قسه‌نه‌زانه‌، ‌ شێوه‌ی قسه‌کردنه‌که‌شی پیاو په‌ست ده‌کات!. ئایا‌ له‌ لیسته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی یه‌کێتی قسه‌زان و ووریا تری تێدا نه‌بوو؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە