که‌ناڵه کوردیه نوێکان، له نێوان خزمه‌تکردن و سڕکردنی گه‌نجه‌کان
Wednesday, 09/12/2009, 12:00
له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه، کوردستان بوه یاریگایه‌ك و تیپی سه‌وزوزه‌رد تێیدا که‌وتنه یاری، له‌وکاته‌دا هه‌رچه‌ند تیپی سه‌وز کاسه‌که به ده‌ستی خۆیه‌وه بوو به‌ڵام نه‌یزانی باش یاری بکاو به هۆی لێنه‌زانی مده‌ربه‌که‌یه‌وه، وورده وورده یاریزانه چاکه‌کانی لێی کشانه‌وه‌و کۆمه‌ڵێك یارینه‌زانی نه‌فام و چاوچنۆك هاتنه ناو تیپه‌که‌وه، ئیتر له‌وکاته‌شه‌وه ئه‌م تیپه به‌ره‌و پوکانه‌وه‌و نه‌مان ده‌چێت! به پێچه‌وانه‌شه‌وه تیپی زه‌رد هه‌وڵی یاریکردنی باشی دا‌و ته‌نانه‌ت په‌نای برد بۆ یاریزانه‌کانی به‌غداش و تا توانی کاسه‌که بۆخۆی به‌رێت و له‌وساوه نایه‌ڵێت ئه‌و کاسه ده‌ست که‌س بکه‌وێت.
ئنجا با بێینه‌وه سه‌ر ئه‌رزی واقع و ته‌ماشاکه‌ین چۆن پارتی هه‌وڵده‌دات که جێ پێی خۆی له کوردستاندا قایم کاو هه‌موو یاریه‌ك ده‌کات له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی و کۆنتڕۆڵ‌کردنی کوردستاندا. دوا یاریشی ئه‌وه‌یه که چۆن بتوانێت گه‌نجه‌کان سڕکات و وایان لێبکات بیری که‌م و کورتی و خواروخێچیه‌کانیان به‌رێته‌وه!! بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌کو هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی سه‌رزه‌مین په‌نای بردوه بۆ میدیاکان و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کان و بانگکردنی گۆرانی بێژه به ناوبانگه‌کان! چه‌ندین که‌ناڵی نوێ هاتۆته کایه‌وه! گۆرانی بێژی تورك و فارس و عه‌ره‌ب له کوردستان که‌ڵاشه‌ده‌که‌ن! گۆرانی بێژه ناخۆشه‌کانی نمونه‌ی لۆکه‌و مۆکه له ته‌له‌فزیۆن به‌رده‌وام ده‌بیندێن و گۆرانی بێژه ڕه‌سه‌نه‌کانیش پشتگوێ خراون!
ئێمه‌ش پێمان خۆشه ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی پێشکه‌وتوی کوردی هه‌بێت و نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بێت له به‌رنامه جیهانیه‌کان، به‌ڵام به نیه‌تی باش! نه‌ك له پێناوی سڕ کردنی گه‌نج و تێكدانی مێشکیان! یان به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵ‌کردنی کوردستان و ناچارکردنی زۆربه‌ی به‌هره‌مه‌نده‌کان که بۆ ده‌رخستنی به‌هره‌کانیان له‌م که‌ناڵانه‌دا ده‌رکه‌ون! ئێمه‌ش پێمان خۆشه ده‌رگای کوردستان بکرێته‌وه به ڕوی هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژه جیهانه‌کاندا، به‌ڵام نه‌ك به هه‌زاران دۆلاری میلله‌ت بچێته گیرفانی شه‌ره و معین و نجوی که‌ره‌مه‌وه! له‌کاتێکدا یه‌شتا له‌سه‌ر جاده‌کان مناڵی کورد پاکه‌تی جگه‌ره ده‌فرۆشن! ئێمه‌ش پێمان خۆشه که کوردیش فێری ئه‌و به‌رنامانه ببێت که ڕاسته‌و خۆیه‌و خه‌ڵکیش داده‌نیشن و فێری قسه‌ی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌قوایه بۆ هه‌موو شاره‌کانی کوردستان بێت و نه‌ك ته‌نها له شارێك! چونکه گه‌ر ته‌ماشای هه‌موو به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه نوێکان بکه‌یت، هه‌ر له به‌رنامه‌ی من جیاوازم و تا ده‌گاته ئه‌ڤین و ئه‌ژده‌ر شۆ هه‌موو دانیشتوه‌کان خه‌ڵکی هه‌ولێرن!
ئێمه‌ش پێمان خۆشه که گه‌نجه‌کان به ڕاستی فێری زمانی انگلیزی بن و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا بدرێت، به‌ڵام پێمان خۆشنیه ووشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی‌یان له بیر چێته‌وه‌و دوکان و بازاڕ و باڵه‌خانه‌و ئوتێل و به‌رنامه‌کانی که‌ناڵه‌کان به زمانی انگلیزی بێت! وه‌ك، پارك ستی، ستی سینه‌ما، مۆبێلیاتی پرینسس، ریاله‌تی شۆ، ئه‌ژده‌ر شۆ، قه‌یوان ستی، دیجه‌ی و سیجه‌ی و .. ده‌یان له‌م ناوانه که به‌ڵگه نیه بۆ پێشکه‌وتن!
گه‌نجی ئێمه پێویستی به خوێندنه‌وه‌و ڕۆشنبیریه و ڕاسته هونه‌ریش به‌شێکه له‌و ڕۆشنبیریه به‌ڵام به نیه‌تی باش!! من که سه‌یری هه‌ندێ به‌رنامه‌ی کوردی ده‌که‌م، بۆم ده‌بێت به خه‌م‌ومه‌راق! چۆن خه‌فه‌ت نه‌خۆم گه‌ر له به‌رنامه‌ی ملیۆنێردا و جه‌ماوه‌رێك دانیشتبن و هه‌مویان قوتابی زانکۆبن و له‌سه‌دا بیست‌وچواریان یه‌شتا لای وابێت که وینستن چه‌رچل ئێسته سه‌رۆکی کوبایه!!!! ئایا ئه‌مه تاوانی گه‌نجه‌کان خۆیانه یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم که نایه‌وێت ئاگایان له دنیا بێت؟ ئایا ئه‌و هه‌موو که‌ناڵ و میدیای کوردیه بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی بیر و هۆشی گه‌نجه‌کانمانه یان بۆ سڕکردن و بێهۆشکردنیان له‌و شتانه‌ی که له‌ده‌وروبه‌ریان ڕوده‌دات؟..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست