کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یا ڕه‌ش یا سپی، ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشیمان باوه‌ڕ پێنیه‌!

Tuesday, 01/12/2009, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی خوشکی به‌ڕێز شۆخان فه‌ره‌جم خوێنده‌وه‌ که‌ له‌ژێر ناوی ژنه‌ به‌ناوڕۆشنبیره‌کانی کورده‌وه‌ بڵاوی کردبوه‌وه‌، حه‌زده‌که‌م منیش سه‌رنجێکم هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بینوسم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ منیش و ئه‌و خوشکه‌ به‌ڕێزه‌ش له‌ یه‌ك ڕوانگه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ین و هه‌ردوکمان پشتگیری له‌ هه‌موو ژنێك ده‌که‌ین که‌ داکۆکی له‌ مافی ژن بکات و هه‌وڵه‌کانی بخاته‌ گه‌ڕ له‌ پێناوی لابردنی زوڵم‌وزۆرداری له‌سه‌ر مێینه‌ له‌ کوردستاندا که‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ زیادبوندایه‌ به‌ڵام لێره‌دا گرنگ متمانه‌یه‌!! ئایا تا چه‌ند ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م دروشمانه‌یان هه‌ڵگرتوه‌ بڕوایان پێ بکه‌ین؟ ئایا داکۆکی کردن له‌ مافی ژنان له‌ ژێر سێبه‌ری حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا سه‌ر ده‌گرێت؟
من به‌شبه‌حاڵی خۆم زه‌ڕه‌یه‌ك باوه‌ڕم به‌و ژنانه‌ نیه‌ که‌ له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یانه‌وێت وامان بۆ ده‌رخه‌ن که‌ گوایه‌ له‌ پێناو مافی ژناندا کار ده‌که‌ن! هه‌ر که‌سێکیش ده‌یه‌وێت داکۆکی له‌ مافی ژنان بکات ده‌بێت له‌ سه‌کۆیه‌کی ئازاده‌وه‌ ده‌ست پێبکات نه‌ك له‌پاڵ حزبێکدا که‌ زۆربه‌ی تاکه‌کانی تاوانبارن به‌ زه‌وتکردنی مافی ژن! هه‌ر که‌سێکیش ده‌یه‌وێت ژن ئازاد بێت له‌ پێشدا ده‌بێت داوای گۆڕانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی کوردستان بکات و داوای دادگایی کردنی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بکات به‌رانبه‌ر تاوانه‌کانیان ده‌رهه‌ق ژنان و تاوانباریان بکات به‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگای کوردیان فێری به‌دڕه‌وشتی کرد! نه‌ك له‌سیایه‌ی خێرو بێریانه‌وه‌ بخوات و بکات و نازی ئه‌وه‌شمان به‌سه‌را بکات که‌ گوایه‌ داکۆکی له‌سه‌ر مافمان ده‌کات!
له‌ کۆتایدا به‌و ژنه‌ به‌ناو ڕۆشنبیرانه‌ی کوردستان ده‌ڵێم: یا ڕه‌ش یا سپی، ئێمه‌ بڕوامان به‌ ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی نیه‌! واته‌ گه‌ر به‌ڕاستتانه‌و داکۆکی له‌ مافی ژنان، ده‌که‌ن نه‌ یه‌کێتی بن و نه‌ پارتی و له‌ منبه‌رێکی ئازاده‌وه‌ کاربکه‌ن تا ئێمه‌ش متمانه‌تان پێبکه‌ین!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە