فه‌رهاد پیرباڵ سه‌لماندی که سه‌گی به‌وه‌فای بنه‌ماڵه‌یه
Monday, 17/08/2009, 12:00
ئه‌و ڕاوچیانه‌ی که ده‌چن بۆ ڕاوه‌که‌و، له‌گه‌ڵ خۆیان که‌وێك ده‌به‌ن تا بخوێنێت و که‌وی تر که گوێیان له خوێندنه‌که‌ی بێت لێی کۆببنه‌وه‌و ئه‌وانیش ڕاویان بکه‌ن، فه‌رهاد پیرباڵیش هه‌رچه‌نده ناکرێت به‌و باڵنده جوانه بشوبهێنرێت به‌ڵام کاره‌که‌ی وه‌ك کاری که‌وه‌که وایه که چه‌ند ساڵه بنه‌ماڵه پێی سپاردوه و ڕێگه‌ی پێداوه که تا ده‌توانێت ڕه‌خنه بگرێت له حکومه‌ت تاکو خه‌ڵکی تریش چاو له‌و بکه‌ن و به‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵات ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ ساغ ببێته‌وه و وه‌ك مار پێوه‌یان بدات. ئه‌مه له قسه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵدا ده‌رده‌که‌وێت که خۆی ده‌ڵێت: من چه‌ند ساڵه وه‌ك سه‌گ به‌ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌ڕم و تا ئێستا یه‌ك فاریزه‌یان نهسوتاندوم. به‌م ووته‌یه‌ش فه‌رهاد ده‌یسه‌لمێنێت که سه‌گێکی به‌وه‌فایه. ئه‌م شێوه‌ی خه‌ڵك ههڵخهڵهتاندنهش له که‌لتوری به‌عسه‌وه وه‌رگیراوه، سه‌دامیش شاعرێکی هه‌بوو به‌ناوی عبدالرزاق عبدالواحد که له بۆنه‌کاندا به‌رانبه‌ر سه‌دام داده‌نیشت و شعری به‌سه‌ردا ههڵدهداو ناو به‌ناویش هه‌ندێ ڕه‌خنه‌و نوسینی دژی ده‌سه‌ڵات بڵاو ده‌کرده‌وه‌و هیچیشیان لێنه‌ده‌کرد له کاتێکدا که به هه‌زاران که‌سیش له‌سه‌ر تاکه ووشه‌یه‌ك سهرنوگم ده‌کران! ئه‌گه‌ر فه‌رهادیش پێمان ده‌ڵێت که ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان زۆر دیموکراسین و له‌سه‌ر قسه هیچ له خه‌ڵك ناکرێت ئه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه له‌سه‌ر چی کوژرا؟ ئه‌گه‌ر جه‌نابیشی تا ئێسته سه‌گ بوه‌و وه‌ڕیوه ئێسته بۆچی گوێمان له وه‌ڕه‌ی نیه‌و له‌جیاتی وه‌ڕین به ده‌سه‌ڵات که‌وتۆته پڕوپاگه‌نده بۆیان؟ ئه‌ی ئێسته بۆ له‌سه‌ر نان بڕین و ده‌رکردنی هاووڵاتیان هه‌ڵناداتێ؟ یان ئه‌و کاره‌ی پێیان سپاردبوو کۆتایی هاتوه‌و سه‌گه‌که‌ش ملکه‌چی خاوه‌نه‌کانێتی و ده‌ستی کردوه به کاره نوێکه‌ی که پێیان سپاردوه!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست