شوان عه‌توف به‌رنامه‌ی ملیۆنێری سه‌قه‌ت کردوه
Monday, 25/01/2010, 12:00
پتر له ده‌ساڵه به‌رنامه‌ی ملیۆنێر به ئنگلیزی و عه‌ره‌بی ته‌ماشا ده‌که‌م، کاتێ بیستم به‌کوردیش ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشکه‌ش ده‌کرێت زۆر خۆشحاڵبووم و به شه‌وقه‌وه به‌رانبه‌ر که‌ناڵ چوار دانیشتم. به‌ڵام من خوا گرتومی و هه‌موو شتێك به چاوی ڕه‌خنه‌وه ته‌ماشاده‌که‌م ، هیوام وایه شوان عه‌توف لێم زویر نه‌بێت و له زمانی که‌سێکه‌وه که ده‌ساڵه شاره‌زای ئه‌م شێوه به‌رنامانه‌یه ئه‌م چه‌ند ڕه‌خنه‌یه وه‌ربگرێت!
یه‌که‌م شت ئه‌وه‌یه که شوان عه‌توف ڕاسته که له نواندندا سه‌رکه‌وتوه به‌ڵام مه‌رج نیه که له پێشکه‌ش کردندا سه‌رکه‌وتوو بێت! شێوه‌ی جوڵاندنی ده‌ستی و دانیشتنه‌که‌ی دیاره که لاسایی جۆرج قرداح ده‌کاته‌وه، پێشکه‌ش که‌ریش ده‌بێت ستایلی خۆی هه‌بێت! له لاسایی کردنه‌وه‌ی جۆرج قرداح سه‌رکه‌وتوه به‌ڵام ناتوانێت وه‌ك ئه‌و به سه‌رکه‌وتویی به‌رنامه‌که‌مان پێشکه‌ش بکات.
دوهه‌م کاك شوان بۆته مایه‌ی دیق کردن به بینه‌ر له‌باتی دڵخۆشکه‌ر! چو‌نکه هێنده خنه‌خن و هێواشه له ماوه‌ی نیو سه‌عاتدا دوو پرسیار ناکات چو‌نکه خۆشی زۆر ته‌ده‌خولی ئه‌و که‌سه ده‌کات که له‌سه‌ر کورسیه‌که‌یه‌و زۆر جار به‌هه‌ڵه‌یاندا ده‌بات و سه‌ریان لێده‌شێوێنێت! ته‌ده‌خول کردنی پێشکه‌شکه‌ر سنورێکی هه‌یه که کاك شوان له‌و سنوره لای داوه! جگه له‌وه به‌رنامه‌که له‌جیاتی به‌رنامه‌یه‌کی پرسیاری بۆته به‌رنامه‌ی ناردنی سڵاو چه‌پڵه‌لێدان بۆ پارچه‌کانی کوردستان و شار‌و شارۆچکه‌و کۆڵانه‌کان و چه‌پڵه بۆ به‌شدار بوان و گروپی قه‌یوان و خزم و که‌سی به‌شدار بوو ..هتد که ئه‌مانه هه‌موی له‌کاتی به‌رنامه‌که ده‌بات.
که به‌شدار بوو ده‌ڵێت دوایین وه‌ڵام کاك شوان هه‌ر هێنده‌ی ماوه قورئانێك بهێنێت و به‌شدار بوو ده‌ستی پێدا بدات چو‌نکه سه‌د جار ده‌ڵێت. دوا وه‌ڵام؟ هیچ گومانت نیه؟ ته‌واو؟ یارمه‌تی به‌کار ناهێنیت؟ داوای وه‌ڵامی ڕاست بکه‌م؟ دیسانه‌وه له سفره‌وه پرسیاره‌که‌ی بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌و گومان ده‌خاته دڵی به‌شدار بوه‌که‌وه‌و دیقیش به ئێمه ده‌کات! ئه‌م شێوه‌یه‌م ده‌ساڵه نه له کریس ته‌رنت نه له جۆرج قرداحی نه دیوه!
زووزوو کاك شوان به به‌شدار بوو ده‌ڵێت ناکشێیته‌وه؟ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه چو‌نکه ته‌نها له‌کاتێکدا ده‌بێت به‌و که‌سه بڵێیت ناکشێیته‌وه که هیچ یارمه‌تیه‌کی نه‌ماوه‌و گومانیشی له وه‌ڵامه‌که هه‌یه! ئه‌گینا که‌سێك هێشتا پرسیاری بۆ نه‌خوێنراوه‌ته‌وه‌و یارمه‌تیشی ماوه خۆ شێت نه‌بوه بکشێته‌وه! جاری وا هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی که‌سه‌که له‌سه‌ر کورسێکه دا‌نیشێت ئه‌و پێی ده‌ڵێت ناکشێیته‌وه؟
ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شدار بوودا دێت بۆی نیه هیچ شتێك بڵێت! که‌چی کاك شوان زووزوو پێی ده‌ڵێت هاوڕێکه‌ت چیبکات باشه؟ پێم خۆشه بڵێم جارێك له به‌ریتانیا که‌یسه‌که گه‌یشته مه‌حکه‌مه چو‌نکه ووتیان هاوڕێی به‌شدار بوو کۆکیوه!
زۆر جار کاك شوان ده‌یه‌وێت هه‌زه‌لی بێت به‌ڵام قسه‌کانی هه‌ستی به‌شدارکه‌ر ده‌ڕوشێنێت. زۆر جاریش گومان ده‌خاته دڵی ئه‌و که‌سه‌وه که وه‌ڵامی ڕاستی داوه‌تێ و به‌مه‌ش چه‌ندین جار دیومانه که زیانی داوه له به‌شداربوه‌که!
له ڕاستیدا به‌رنامه‌که زۆری هه‌ڵه تێدایه‌و پێویست ده‌کات پێشکه‌شکه‌ره‌که ته‌ماشای عه‌ره‌بیه‌که بکات چو‌نکه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتوانه پێشکه‌ش ده‌کرێت. ڕه‌خنه‌ی ئێمه‌ش بۆ باشکردنه نه‌ك بۆ تێکدان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست