کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ خۆ دوو حزبه‌که‌ که‌لله‌ی ئه‌سپه‌که‌ی خۆشیان په‌ڕاند!!

Friday, 12/02/2010, 12:00



له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ که‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێکرد و لۆگۆی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانیم بینی، هاوارم کرد بۆ هاوسه‌ره‌که‌م و ووتم: وه‌ره‌ سه‌یرکه‌ خۆ ئه‌و دوو حزبه‌ که‌لله‌ی ئه‌سپه‌ بێزمانه‌که‌ی خۆشیان په‌ڕاند!! باشه‌ وا ووتمان ئه‌وان بوون به‌ عه‌نته‌ر و له‌ کوردستان هه‌رچی بکه‌ن له‌ خه‌ڵك که‌س ناتوانێت قسه‌ بکات و له‌ که‌سیش ناترسن، به‌ڵام نه‌ ده‌بوو حسابێك بۆ کۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی مافی ئاژه‌ڵه‌کان بکه‌ن؟ خۆیان به‌زه‌ییان به‌ ئه‌سپه‌ به‌سزمانه‌که‌دا نه‌ده‌هاته‌وه‌ حسابێکیان بۆ شعوری ئه‌و خه‌ڵکه‌ بیانیانه‌ بکردایه‌ که‌ له‌ کوردستان ده‌ژین و پێیان ناخۆشه‌ ئاژه‌ڵ ئه‌زێت بدرێت؟
هاوسه‌ره‌که‌شم ووتی: نا بزانه‌ ئه‌سپه‌که‌ خۆی سپی و ناسك بووه‌ و به‌رگه‌ی ئه‌و ڕاکردن و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی ئه‌وانی نه‌گرتوه‌و له‌ ناوه‌ڕاستدا بوه‌ به‌ دوو که‌رته‌وه‌و ئه‌وانیش له‌ ناچاریدا هه‌ر که‌لله‌که‌یمان پێنیشان ده‌ده‌ن!
ووتم: ئنجا ئه‌گه‌ر واش بێت که‌واته‌ ئه‌وان مافی ئاژه‌ڵیان پێ شێل کردوه‌و له‌سه‌روو تاقه‌تی خۆیه‌وه‌ ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ کردوه.‌
ووتی: بۆ تۆ نیازت وایه‌ له‌ کوردستانی خۆمان به‌شه‌ر مافی نیه‌ ئاژه‌ڵ هه‌ییبێت؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە