دەستکەوت وسەرکەوتنێکی ئەم نیشتمانە بەرهەمی ماندووبون وخوێنی گەشی شەهیدانە
Monday, 20/04/2015, 18:32
هەموو دەستکەوت وسەرکەوتنێکی ئەم نیشتمانە بەرهەمی ماندووبون وخوێنی گەشی شەهیدانە بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناکرێ مامەلەی حیزبی وکەسایەتی لەسەر بکرێ ، وەك لە رابردوودا لە سەر کەرکوك شوێنە داگیرکراوەکانی تر کرا
تەنها ئەلتەرناتیڤ کە هەیمەنەی حیزبی لەسەر سیستەمی سیاسی کوردستان لابدات ..دەستورێکی گونجاوە چونکە یاساو دەستوور گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی و چڤاکیەو ماف و ئەرکی تاکەکان دیاری دەکات نابێ هیچ بەرژەوەندیەکی حیزب و لایەن و کەسایەتیەکی تێدا رەچاو بکرێ ..ئەوەی گرنگە بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەییە وە هیچ پۆستێکیش نابێ دەسەڵاتی رەهای هەبی جگە لە ماڵی گەل کە پەرلەمانە ..تەنانەت ئەگەر سیستەمی پەرلەمانیش بوو ، دەبێ دەسەڵاتەکانی سەرۆك وەزیران لە فاکتەری سەربازی و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان رەچاو بکرێ ،چونکە سروشتی ناوجەکەی ئیمە وایە هەموو دەسەڵاتێکی رەها دیکتاتۆر دروست دەکات ..وەکو سەرۆک وەزیرانی پیشوی ئێراق ومالیکی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست