نامەیەکی کراوە بۆ سەرکردایەتی کوردو سەرۆکایەتی هەریم
Wednesday, 16/07/2014, 12:00
بەرێزان ..
گەل وخەڵکی کوردستان کۆمەڵێ پرسیاری بێ وەڵامی لا کەڵکە بوەو چاوەروانی وەڵامی دروستە، لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردەوە وەڵام بدرێتەوە .بەتایبەتی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە .
1/ ئەو هۆکارو فاکتەرە بەهێزانە چیە ..کە سەرکردایەتی کورد دەیەوێ هەڵەکانی رابردوو چەند بارە بکاتەوەو دەوڵەتێکی بەهێزی ناوەندی لەئیراق دروستبکاتەوە . چونکە کاتێك ئێوە بەشداریتان لە دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن کرد واتە (سولتەی تشریعی و تەنفیزی)خۆتان دەبنە بەشێك لە دەسەلات ، ئەو کاتە تۆ دابەش دەبیت بەسەر دوو سەنگەردا، ناوەند دەکەیتە خاوەنی هێزو تۆ دەبیتە بەشێکی بچوك و ،لەگەڵ ئەوەشدا ناچاردەبی ملکەچی دەسەڵاتەکانی ناوەند بیت ،چونکە ئەو حکومەتە دەبێتە ماڵ بەسەر کوردیشەوەو بەبێ هیچ مەرجێك تۆدانت بەو حکومەتەدا ناوەو (ئعترافت)پێکردوە
A/ئێمە پێمان وابوو هەرسێ سەرکردایەتیەکەی کورد ، واتە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان وسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وسکرتێرو سەرۆکی حیزبەکان ،لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوەو لە گفتوگۆیەکی چەند رۆژیدا دەگەنە یەك ووتاری وبریارێکی تەندروست .
B/ لەو کۆبونەوە گشتگیریەدا چاوەروانی ئەوەمان لە سەرۆك بارزانی دەکرد ، سەرۆکی کوتلە پەرلەمانتارەکانی کورد بۆ پەرلەمانی ئیراق ، دەستنیشان بکات وەك وەفدی دانوسکاری کورد لە گەڵ ئەوانەی داوای ئێراقی یەکگرتوو دەکەن ،
C/ گەلی کوردستان پێویستی بە مەرجی پێشوەخت هەبوو ، بۆ بنیاتنانەوەی ئیراقێکی نوێ ، چونکە خەڵکی کوردستان ئەزموونی خۆی لەگەڵ باشترین کەسی شیعە کە مالیکی بوو،لەسەر داخوازی خۆتان وەك سەرکردایەتی کورد کرا بەدەسەڵاتی یەکەم لە ئێراق و پۆستی سەرۆك وەزیرانی پیدرا و ئاکامەکەیمان بینی ،ئایا پێویست دەکات دە ساڵی تر گەلی کوردستان چاوەروان بێت تا کەسایەتی دووەم تاقی دەکاتەوە .
D/ مەرجی پیشوەختی کورد ، ئیدارەی سەربەخۆ ،ئابوری سەربەخۆ ، هیزی سەربازی سەربەخۆ ،سەردارێتی دەرەوە سەربەخۆ، واتە سیستەمی کۆنفیدراڵی راسەقینە و هەروەها لە ماوەی شەش مانگدا بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکرتوەکان) (UN راپرسی واتە ریفراندۆم لە ناوجەدابرێنراوەکان ئەنجام بدرێت ، تاکو سنوری ئەو کۆنفیدراڵە دیاری بکرێت و بزانرێت و لە نەخشەی نێودەوڵەتی جێگیر بکرێت و دانی پێدا بنرێت .
ئەوەی ئیستا دەبینین وەك جاران شەری کورد لە بەغدا شەری کورسیە بۆحیزب، نەك شەری نیشتمان و نەتەوە ،ئیستا بانێکو دوو هەوا بوە بە بانێک و پینج هەوا .لە کۆتایدا دەڵێم نەك جاری یەکەم جاری دوەم و سێهەمیش خوا دوژمن بگرێ ، جاری چوارەم خوا نەزان وخیانەتکار بگرێ ..؟؟
14/07/2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست