ئادارو راپەپەرین
Thursday, 05/03/2015, 12:00
لەم یادە پیرۆزەدا نامانەوەێ باسی ئەوە بکەین من چیم کردو تۆ چیت کرد ، واتە مەبەستم لە حیزبەکانە ، جونکە زوربەی ئەو ئەندامانە لە بەرەی کوردوستانیدا سەر بە حەوت لایەنەکە بوون ، ئیستا سەنگەرەکانیان ئاڵوگۆڕ کردوەو ، ئەوەس مافی خۆیانە چونکە خەباتی شاخ و شار بۆچون وبیرو راکان دەگۆڕێت ، جگە لەوەش بەرژەوەندیەکانیش فراوانتر دەبن هە ر لە حیزبێکەوە بیگرە هەتا دێتە سەرتاکە کەسێك ، ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا باسی بکەین سەردەمی ڕاپەرین وقۆناغەکانی دوای ڕاپەرین ، دەکرێ لە سێ بەش پۆلێنی بکەین و بە سێ فۆرمەلەی جیاواز بیخوێنینەوە ،
بەشی یەکەم / 5/3/1991ڕاپەرینی جەماوەری لە ژێر فەرماندەو دروشمی بەرەی کوردستانی
بێگومان لێرەدا نابی ئەوە لەیادکەین کە هەر حیزبێك بەگوێرەی پێگەو جەماوەری خۆی بەشدار بوو ،لەگەڵ ئەوەشدا لە فەرمان وبڕیارەکاندا هاوسەنگی یەکسانی هەبوو ،ئەمە بوو سەرەتایەکی باش وخەڵکی زۆر دڵخۆش و هیواخوازو چاوەروانی ئایندەیەکی گەش و گەش بین بوو ، ڕاپەرین راپەرینی هەموان بوو شۆرش شۆرشی هەموان ، لەبەر ئەوە هەموو تاکێك خۆی بە خاوەن ماڵ و بەرپرس دەزانی ، کەس بیری لە بەرژەوەندی تاك وحیزبی زەق نەدەکردەوە ، هەموو بۆ یەك ئامانج هەوڵی دەدا هەموشمان بۆ ئایندەیەکی روناکمان دەروانی ، هەمومان میژوومان لەبەر بوو ، هەمومان ئەزمونی تاڵمان هەبوو لەگەڵ ڕژێمی بەعس ، هەمومان هاوبەش بووین لە کارەساتەکاندا ، بۆیە تەنها بیرمان لە ئازادی ولە سەربەستی دەکردەوە ،بەداخەوە هێندەی نەبرد لەو خەوە خۆشە بەخەبەر هاتین و حیزبەکان کەوتنە کێ بركێی پاوەنخوازی ناوجەکان و خاڵە سنوری و گومرگەکان ، لێرەوە بەهۆی دەسەڵات پەیداکردن بۆ خاڵە گومرگیەکان ، هیواش هێواش مەبدەئەکان بەرەو کاڵ بونەوە چوون وسەنگەر گواستنەوە دەستی پیکرد، دوا بەدوای ئەوە بابەتی هەڵبژاردن وپەرلەمان کەوتە رۆژەڤی حیزبەکان بەیکجاری چۆنایەتی و چینی رۆشنبیر کەوتنە کەنارەوەو پاشاگەردانی سەری هەڵدا و گەراینەوە بۆ دیوەخانی کۆمەڵایەتی و زیندووکردنەوەی عەشایەرو مەلاو ئاغاو کوێخا ،ئەمە یەکێك بوو بۆ خۆشکردنی شەری کورد کوژەو خۆکوژە سەرهەڵدانی شەری براکوژی ،
بەشی دووەم ..
بێگومان ساڵی 1994 یەکیك بوو لە ساڵە شوم ونەگریسەکانی کورد (ساڵی بێ ڕێزی)
دەتوانین بڵێین ساڵی نەبوونی ساڵی براکوژی ساڵی خیانەت وخۆفرۆشتن لیرەوە دەستی پیکردو سەفەویەکان وعوسمانیەکان هاتنەوە باشوری کوردستان ،جگە لەوە دەتوانین ناوی بنێین ساڵی بێ ڕێزی لە گەلی کورد چونکە هیچ چین وتوێژیك نەما هیچ لایەن ودەستەو کۆمەڵێکی ئەم گەلە نەما ، هیچ ئاین ومەزهەب وکلتورێك نەما خەڵك پەنای بۆ نەبا تا ئەم دوو حیزبە بەرۆکی شەڕ بەردەن ، بەلام ئەوان نەك هەر گوێیان پێنەدان بەڵکو زوربەی جاران خۆشیان پیشان نەدەدان و گاڵتەشیان بە مقەدەساتی ئەو خەڵکە دەکرد ، لەوە ناخۆشتر ئەوەبوو ئامادە بوون رۆژی دەیان جار دەستی دووژمنانی ئەم گەل وخاکە ماچ کەن بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ڕاپەرین وخوێنی شەهیدان ئەنفال وکیمیایی ،سەیر لەوەدابوو پاساوەکانیان ئەوەبوو دەیان ووت برا ئەوە لە هەموو دنیادا و لە ئەوروپاش ئەوە هەبوە تاگەیشتونەتە سەر سکە نمونەی چەندین سەد ساڵەی ووڵاتانیان بۆ دەهێنایەوە ...بەڵام ئیستا گەر بڵێی سیستەمی فڵان ووڵات ئاوایە...! پێت دەڵێن تۆ کوردستان و ئەو ووڵاتە بەراورد بەیەك دەکەیت ،بەڵام بۆ خۆیان رەوابوو شەری هەزارساڵی پیش ئیستای ئەو ووڵاتە بەکوردستان رەوا ببینن ،
بەشی سێهەم >
راستە لە 1998 دا دانیشتنی دبلن کراو دوا بەدوای ئەو رێکەوتنی واشنتۆنی لێکەوتەوە لەسەر دەستی ئەو کاتەی خانمە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ودوو مۆری کوێخاییان پێ بەخشرا ،لیرە سیاسەتی برا بەش وگەل بێبەش هەنگاوی نا و تەواوی جومگەکان ژیان کران بەدوو بەشەوە ، ئەوەی لە یەکێك لە دوو بازنەیەدا نەبوایە ، نەك مافی هاووڵاتی بوون بەڵکو مافی مرۆڤ بوونی نەدەما لە کوردستان ،ڕۆژ بەرۆژ پێگەی ووڵاتانی دراوسێ بەرەو هەڵکشان چوو ، تاکو ئەوەی دەیبینن کار گەیشتە ئەوەی تەنانەت گۆرێنی ئەندامە باڵاکانی هەردوو حیزب لە دەستی ووڵاتانی دراوسێ وداگیرکەراندایە ، ئەوەشی کە دەوتریت ئاڵە گۆری سیاسی بەسەر ئەم پارچەیەی کوردستاندا هاتوە ، ڕاستیەکەی لە دوو سەرجاوەوە دەستپێدەکات ، یەکەمیان ئیراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە لەسەروەت وسامانی ژیر زەوی ، دوەمیان مەرکەزی ئیراق لاوازە و حکومەتەکەی جێگەی متمانە ی نێودەوڵەتی نیە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەئاسانی قووت نادرێ ،ئەگەر پونتە لاوازەکانی نەگرن ، نمونەش بۆ ئەوە هیچ دەوڵەتێک لە جیهان لەگەڵ بابەتە سیاسیەکانی کورد نیە ، بەتایبەتی دەوڵەتی کوردی مەسەلەی کەرکوك ، دەبێ ئەو راستیەش بزانین کوردستان و عەقڵی سیاسی کوردستان نەگۆراوە ، ئەوەی دەیبینین سیاسەت و بەرژەوەندی نیودەوڵەتیە گۆراوە ، بەڵێ هەندێ خانوو باڵەخانەی بەرزو جادەو بان گۆرانی بەسەر دا هاتوە ، ئەویش لە پێناوی بەرژەوەندی ووڵاتانی دراوسێ بوە بۆ پارە کیشانەوە نەك بۆ چاکسازی ،ئەگینا هەموومان ئەو راستیە دەزانین هێج کۆمپانیایەکی کوردی نەیکردون و تەنانەت کرێکاری کوردیش وەرناگرن ، بە هەزارەها کۆمپانیای ئیرانی و تورکی لەم بەشەی کوردستاندا هەن و کاردەکەن ، بەڵام هیچ یەکێك لەم کۆمپانیایانە کار بۆ بنەمای ئابوری ناکەن ..دەتوانین بڵێین هەموویان کۆمپانیای موستەهلەکین نەك بەرهەمدار .. ئەمە جگە لە نەبونی دەستوورو یاسا کە هەموو تاکێکی ئەم گەلە یەکسان بکات وپێگەی عەدالەتی کۆمەڵایەتی بخولقێنێ ، بێگومان لە دوای 24 ساڵی ڕاپەرین هەتا ئیستا هیچ جۆرە سیستەمێکی زانستی سیاسی و ئابوری وئیداری و سەربازی کومەڵایەتی بوونی نیە کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستبوونی فیوداڵ وسەرمایەداری نارەواو نا یاسایی و نابەجێ ، بێگومان لە ئەبجامی ئەم هەموو پاشاگەردانیە دەبێ چاوەروانی خراپتر بکەین لە دوای ڕەشە کوژانی داعاش و جەعش ، بەهەرحاڵ ئەگەر شیکرنەوەیەکی زانستیانە بکرێت بۆ ئەم تاوانانە ، بروام وایە پێویستمان بە کۆمەڵێ زیندانی نوێ دەبی لە ڕاپەرینی داهاتوودا .
هەزاران چەپکە گوڵی ڕیزو وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەرین و هەموو شەهیدانی ئازادی و رزگاری .
محەمەد بێبەش
5/3/2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست