کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆکی هەرێم بەشەرمەوە یاساکەی پەسەند کرد

Wednesday, 17/07/2013, 12:00






دوای ماوەی تێپەربونی دوو هەفتە زیاتر بەسەر کودەتاکەی 30ی حوزەیران لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ بارزانی دوای پێشینەیەکی زۆر لە خەباتی سیاسی خۆی و حیزبەکەی و پێداهەڵدانی یەکێتی هاوپەیمانی و هەروەها ئیعترافکردنی بە سەرۆکایەتی هەدوو حیزب ، کە وەك جێگرەوەی مام جەلالیش خۆی ناساندو بەرپرسیارێتی سەرۆکایەتی یەکێتیشی خستە ئەستۆی خۆی ،بەشەرمەوە دورلە روبەروبونەوەی کامێراو رۆژنامەنوسان پەیامەکەی لە توێی دیرۆکێکی دورو درێژی خەباتی پێشمەرگایەتی سەردەمی شاخ وساڵەکانی راپەرین ئاڵاندو گەیاندە سەر توێی نامەیەك و ناردی بۆ دەزگاکانی هەواڵ دەتوانین بڵێین مێژووی خەباتی خۆی و حیزبەکەی جارێکی تر لولکردەوە بە کورسیەکەوە. ئەوەی جێگەی تێڕمانە لەو پەیامەدا نە باس لە شێوازی یاسای ئەو ماوەیە دەکات کەوەك سەرۆك دەمێنێتەوە ،ئایا تەنها بۆپڕ کردنەوەی کورسی سەرۆکایەتیە و راپەراندنی کارە ئیداریەکانە یان وەك سەرۆکێکی یاسای جاران بە دەسەڵاتە زەبەلاحەکانەوە وەك ئەوەی بە پێی یاسا هەڵبژێردرابێ ، ئێمە دەپرسین و خەڵکیش خاوەن مافن بپرسن جەنابی سەرۆك گرەنتی چی دەدات بە هاووڵاتیان ئەگەر هەردوو حیزبی دەسەڵات بە گزی و فروفێڵی ئەزمونەکانیان زۆرینەی پەرلەمانیان پێك هێنایەوە...؟؟ ئەوان سورن لەسەر یاسای هەموارکردنی دەستورو خۆیان کاندید ناکەنەوە؟؟یان گرەنتی چیە ئەو مافە لە خەڵک دیسان زەوت ناکەن و بە بیانوی جۆراو جۆری کۆمسیۆن و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیراق ..؟؟ وەك هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئاودیو ناکەن ، دیسانەوە دەپرسین ئەگەر سەرۆکی هەرێم خواستی خۆ کاندیدکردنی نەبوەو نیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کەوەك بریاردرابوو نەکراو ئەو قەیرانە سیاسیەی بۆ سەرۆکی نوێ جێنەدەهێشت ؟؟ئایا خەڵکی چۆن بزانن ئەم ووتانە... ووتەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمە ، نەدەکرا هەروەك جاران لە پشتی شاشەکانەوە رووبەڕوی خەڵك ببیتەوە بەبێ ئیحراجی رۆژنامەنوسان ،چونکە ئەمەش جێگای گومانە و هەروەك جاران دەتوانرێ بڵێن جەنابی سەرۆك ئاگادار نیە لەو ووتارەو ئەمە بۆ چونی هەڤاڵەکانمانە . لە کۆتایدا دەپرسین ئایا بابەتی سازش و تەوافق بۆچی بۆ دوو حیزب رەوا بێت و تەمەنی پەرلەمان و سەرۆك درێژ بکاتەوە ،بەڵام تەوافق و سازدان لە نێوان زیاتر لە حەوت حیزب قبوڵ نەبێت و ووشەی پەراوێزی تێبکەوێت .جگە لەوەش هەروەك ئاشکرایە هەموو حێزبە سیاسیەکان بەنامەی رەسمی بۆچونی خۆیان ئاراستەی جەنابتان کراو بەرون وئاشکرا هەموو کۆك بوون لەسەر هەموار کردنەوەی دەستور، هەرچەندە بەوویستی خۆیان ئەم قەیرانەیەیان دروستکرد ، چونکە دەبوایە هەڵبژاردن لە سەرەتاکانی مانگی سەبتێمبەر 9 بکرایە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە سیاسیە دروست نەبێت ، خۆ ئەگەرپاساو بۆ ٢٠ رۆژی زیاتر بوو بۆ کۆمسیۆن ئەوا دەتوانرا دوو هەفتە زوتر کاتی هەڵبژاردنی دیاری بکردایە. هەربۆیە پێویستە لە پێناوی قوڵنەبونەوەی قەیرانەکە و سازشی نیشتمانی پێویستە سەرۆکی هەرێم ئەم خاڵانەی خوارەوە رەچاو بکات ، تەنها ئەو بەڵگەیە کەمێك خەڵك ئارام و دڵنیا دەکاتەوە .

1/. پێویستە سەرۆکی هەرێم بێتە سەر شاشەی TV کانی خۆتان وروبەروی گەل بڵێ من خۆم کاندید ناکەمەوەوهیچ مافێکی یاسایم بۆ خۆ کاندیدکردنم نەماوە ، لە حاڵەتی هەموارکردنەوە یان خستنە ڕیفراندۆمەوە
2/پێویستە سەرۆکی هەرێم ماوەی درێژکراوە دەسەلاتەکانی خۆی دیاری بکات ، وەك سەرۆکێکی بەڕێوەبردنی کارەکان . نەك سەرۆکێکی یاسایی و فرە دەسەلات.

3/داوای لێبوردن لەو کاندیدانە بکات کە هەموو پرسە یاساییەکانیان تێپەراندبوو بۆ خۆ کاندیدکردنی سەرۆکی هەرێم .


١٦/٧/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە