ئێستا نۆرەی دەسەڵاتە یاساییەکانی پەرلەمانی کوردستانە.....!!!
Thursday, 12/06/2014, 12:00
هیچ پاساوێك نەما بۆ سەرکردایەتی کورد ..جارێکی تر ناوچە دابڕێنراوەکان بخاتە مزایەدەی سیاسیەوە ..لە ماوەی دە ساڵێ رابردوو هەموو رەنگو ناوو جۆرەکانی سیستەمی سیاسی ئێراقمان تاقی کردەوە ..جگە لەوەش بۆ گەلی کورد دەرکەوت هەر سەرکردەیەکی عەرەب دژایەتی کورد بکات لە ناو جەماوەری ئێراقی عەرەبی بەهێز تر دەبێت وپشتیوانی گەلی ئێراق مسۆگەر دەکات .. ئەوەش بەلگەیەکی حاشا هەڵنەگرە کە عەرەبی ئێراقی لە پاشەکشێی هزری و پاشەکشێی دیموکراسی و پاشەکشێی پێوە ژیانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیدایە .. ئەم بارو دۆخەی ئیستا کورد پێویستی بە ئەنجومەنی سەرکردایەتیە ، ئەنجومەنێك کە ووتاری سیاسی کورد گشتگیر بکات ،بە بروای من ئەو ئەنجومەنەش پەرلەمانە و ئەندامان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نابێ ئەو مافە یاساییە پەیرەو نەکات ونابێ رادەستی هیچ کەسایەتیەك ولایەنێك بکرێ ، بەتایبەتی لەسەر ناوجە دابرێنراوەکان نابێ بەهیچ شێوەیەك سازش و دانوسان بکرێت و تەنانەت گفتوگۆ لەسەر ئەو ناوچانە قابیلی قبووڵ نیە لە هیچ لایەن و حیزب و سەرکردەیەك ،چونکە ئێستا هەموو دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە نوێکراونەتەوەو دراون ، کەواتە پەرلەمان هەڵەیەکی میژوویو دەستوری دەکات ئەگەر پەیرەوی ماف ودەسەڵاتەکانی خۆی نەکات و رادەستی حیزبو کەسایەتی ولایەنە سیاسیەکانی بکات.
چونکە مافی گەل ودەنگی گەل لەسەری پەرلەمانەوەیەو پەرلەمانیش مێشك وجەستەی ماف و یاساکانەو لوتکەی دەسەڵاتەکانیش پەرلەمان دەسنیشانی دەکات بۆ تاکەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست