سەرکردایەتی کورد بۆتە مۆتەکەی ئێراقی عەرەبی و دەستبەرداری ئیراق نابێ ..!؟
Tuesday, 02/12/2014, 12:00
سەرکردایەتی کورد ..دەیەویت ئیراق بخەڵێتێنی ...یان مانەوەی دەسەڵاتی خۆی مسۆگەر بکات..؟؟
لە عەبدولسلام بارزانی ودواتر شێخ مەحمود لەسەردەمی مەلیکیدا سەرکردایەتی کورد چاوترسێن کراوەو بە شەرمەوە دەچێتە بەغدا ،دوای کودەتاکەی عەبدولکریم و دانوسانەکانی سەرکردایەتی پارتی ساڵی 59 و دواتریش کوردتای بەعسیەکان لە عبدالسلام عارف ساڵی 1963 وعبدالسلام عارف 1968 وتا ئەحمەد حەسەن بەکرو1969 سەدام حسین 1971و دانوسانەکانی سەدام ویەکێتی نەورۆزی 1984 بەرەی کوردستانی وسەدام دوای راپەرین 1991 و هەتا هەڵوەشانەوەی ئیراق لە2/4/2003 ، کارەساتەکە لەوەدایە ئیراق هەشت جار وەکو دەوڵەت هەڵوەشاوەتەوە بەلام عەقڵی کوردی نە دەگۆرێ و نە ترسی دەشکێ ،ئەوەتا ئاخر مەسج ونامەیان ئاراستەی سەرکردایەتی کورد کردو پەرلەمان وحکومەتی عەبادیان دامەزراند بێ پرسی کورد ، کەچی سەرکردایەتی کورد پەنایان بۆ ئێران وئەمریکا برد تا عەبادی بەشداریان پێبکات ،بێ هیچ داخوازیەك خۆیان خستە باوەشی حکومەتەکەی عەبادی ولە ئەزمونەکانی عەلاوی وجەعفەری ومالکی تێر نەبوون ، تەنانەت لە مانگی شەشی ئەم ساڵدا جیاوازیان لە نیوان داعش وکورد نەکردو ، هەموو ئەو شوێنانەیان بۆ چۆڵکردن کە بەمڵکی کوردیان دەزانی ، بێگومان ئەوان زۆر دڵخۆشبون بەووتارەکەی بارزانی و واتێگەیشتن کە کورد جیا دەبێتەوە ،بەڵام بەداخەوە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەك هەگبەی ووتارەکەی بارزانی کەوتە گردەکەی زەرگەتەوبۆ داپۆشینی ووتارەکەی ، ئاواتەکەی ئێراقی عەرەبیان لەناو برد ، دیسانەوە کەوتنە بیرکردنەوەی چۆن ئێراقی نوێ دابمەزرێننەوە ،لەسەردەمی رژێمەکانی رابردووی ئێراق ڕژێمەکان دیکتاتۆرو شۆڤێنی بوون ، بەڵام ئێستا خەڵکی ئیراق بیرکردنەوەی کۆنەپەرست و عەشایەری و شۆڤینی مەزهەبیە زیاترە لە دەسەڵاتی ئیراق ، بۆ نمونە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا ، سەرکردە ئێراقیەکان کارتی دژایەتی هەریم بەکار دەهینن ،بۆ بەدەستهێنانی کورسی ودەنگ و ئەم بۆچونەش راست دەرچوو کە مالکی بەرزترین دەنگی هینا چونکە دژایەتی هەریمی دەکرد ،بێگومان لە ساڵی 2004 بە ئارتیکلێک رامانگەیاند کەئیراق نابێ بە سویسرا وەك سەرکردایەتی کورد بە نمونەی فیدراڵی ودیموکراسی باسیان دەکرد ،ئیراقیان دەخستە هاوشانی سویسرا و ،پێمان ووتن ئیراق بەرەو مەزهەبی وعەقڵی تۆڵە سەندنەوە دەروا نەك دیموکراسی و فیدرالی ، چونکە سستەمی دیموکراسی پێویستی بە بنەمایەکی کلتوری و میژووی و عەقڵێکی نوێ هەیە ، بۆیە بە بروای من بۆ میژوو دەڵێم ئێراق وەك قومار وایە بۆ کورد هەتا زووترین کات دەستی لێهەڵگری براوەیە ،جونکە کاتێ ساڵی 2004 بریارتاندا ئێراقی نوێ دروستبکەنەوە تەنها گرفتی سنورو جگرافیای کوردستانمان هەبوو ، بەڵام ئیستا ناتوانین گرفتەکانی نیوانیان هەژمار بکەین ، چونکە رۆژانە گرفتی نوێ سەرهەڵدەدات و سەرکردایەتی کورد رۆژ بەرۆژ ناچار دەبێ داشکان وتەنازوڵاتی زیاتر پێشکەشی ئێراق و ئەمریکا و ئێران وتورکیا بکات . بێگومانم لە دانوستاندنەکەی نێوان عەبادی وهەولێردا جگە لەپرۆکاینێکی سرکەری کات کوشتن و زیادکردنی گرفت بۆ کورد هیچی تر نیە . چونکە شەهرستانی نوێنەرو بەرێوەبەری پرۆفایلی شیعەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست