کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارمەندیكى تەندروستى له‌ دوێنێوه‌ بێ سه‌روشوێنه‌..

Saturday, 26/02/2011, 12:00


كارمەندیكى تەندروستى بەناوى خالید مەجید كە كارمەندە لە نەخۆشخانەى فیركارى قاتى سێ بەشى شكاوى لە دوێنیوە لەگەل سێ هاوریى دیكەى رفینراوە تكایە بەزوترین كات ئەم هەوالە بلاوبكەنەوە وە كەمپینیك سازبكەن با فشار بخەینە سەردەسەلات بۆ ئازادكردنى وە ئەوەى جیگەى داخە تا ئیستا لایەنە ئۆپوزسیونەكان باسیان نەكردوە زۆر بەداخەوە. ناوبراو لایەنگری حزبى كۆمونیستى كریكارییە . داوا لە سەرجەم كارمەندانى تەندروستى و سەندیكا دەكەم ئەگەر لەماوەى 48 كاژمیرى داهاتو ئازاد نەكریت مانگرتنى سەرجەم نەخوشخانەو مەلبەندو بنكە تەندروستیەكان بگریتەوە تكا یە بەبى رەچاوكردنى لایەنگرى سیاسى وەكو كارمەندیك سەیرى بكریت .وە سوپاسى كوردوستانپۆست ئەكەم كە بوەتە مینبەریك بۆ بلاوكردنەوەى بابەتەكانمان تكایە ئەم بابەتە زوو بلاوبكەنەوە بۆ ئاگادارى شەقام و دەسەلات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە