کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسی کورد دیسان ده‌که‌وێته‌ رۆژه‌ڤی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه‌

Tuesday, 09/11/2010, 12:00


ئاژانسه‌کان په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رۆژانی 18 17ی نۆڤه‌مبه‌ر کۆنفرانسێک له‌ژێر ناوی یه‌کێتی ئه‌وروپا، تورکیا و کورد به‌ڕیوه‌ ده‌با.

کۆنفرانس به‌ وته‌کانی له‌یلا زانا ده‌ست پێده‌کا و پاشان له‌ چه‌ندین پانێلی جۆراوجۆردا تیشک ده‌خرێته‌ سه‌ر دیالۆگی سیاسی، کاریگه‌ری پێکدادانه‌کان له‌ سه‌ر خه‌ڵکانی سڤیل و بونیادنانی قۆناغی ئاشتی.

ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ به‌شداری کۆنفرانسه‌که‌ ده‌بن:
نوام چامسکی، ودات تورکالی، یه‌شار که‌ماڵ، له‌یلا زانا، ئه‌حمه‌د تورک، هاوسه‌رۆکی گشتی به‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، شیرین عیبادی، چه‌نگیز چاندار، روشه‌ن چاکر، ئێدگارد ئورت رۆژنامه‌نووسی ئاڵمانی، پرۆفیسۆر میکائیل گونته‌ر ئاکادیمیسیه‌نی ئه‌مریکی، گویل کزلتاش چالاکی مافه‌کانی ژنان، هێلێن فلوتر به‌رپرسێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا، پارێزه‌ر عومه‌ر گوینه‌ش، شه‌بنه‌م کورور، مارتین دۆلزه‌ر کۆمه‌ڵناسی ئاڵمانی و پرۆفیسۆر ئیحسان داغلی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە