ئۆجه‌لان داوای یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات
Friday, 19/03/2010, 12:00
عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان له دیداری هه‌فتانه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیدا له ڕۆژی هه‌ینی رابردوودا، ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی له تورکیا، ئێران، سوریا، کوردستان و ئه‌وروپا هه‌ڵسه‌نگاند. ئۆجه‌لان خه‌مگینی خۆی بۆ بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شاری ئه‌لعه‌زیز راگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشی کرد له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا له رووداوه‌که‌دا ژیانیان له‌ده‌ست داوه. ئۆجه‌لان له درێژه‌ی دیداره‌که‌یدا، سڵاوی خۆی له گیراوانی سیاسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی ژنه گیراوان کرد و په‌یامی خۆڕاگریی ئاراسته کردن. هاوکات له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی باشووری کوردستان و ئێراق، ساڵڕۆژی کۆمه‌ڵکوژیی قامیشلۆ و هه‌روه‌ها نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ په‌یامی گرنگی دان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئۆجه‌لان بانگی له گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات، باشوور، باشووری ڕۆژئاوا و ئه‌وروپاش کرد، که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و 5 پره‌نسیب و 4 پێشنیاره‌ی که پێشتر ڕایگه‌یاندوون بۆ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی، له ده‌وری یه‌کتر کۆببنه‌وه.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها له باره‌ی ڕه‌خنه‌کانی خۆی له مارکسیزم بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌ربڕی و، هاوکات له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی هێرشه‌کانی سه‌ر گه‌لی کورددا، جارێکی تر بانگی پێکهێنانی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی و هێزی پاراستنی هاوبه‌شی کرد.
سه‌باره‌ت به گیراوانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له‌ژێر مه‌ترسی له سێداره‌داندان ووتی:
" له ئێران ئه‌وانه‌ی که به‌هۆی سیاسه‌تکردن سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، تا ئێستاش چاوه‌ڕوانی له سێداره‌دانن. من داوایان لێ ده‌که‌م به‌سه‌بر بن. پێویسته خۆڕاگر بن. له ناو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له ئێران گیراون، هه‌ڤاڵێک به‌ناوی زه‌ینه‌ب جه‌لالیانیش هه‌یه. من سڵاوی تایبه‌تی ئاراسته ده‌که‌م."
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها یادی کۆمه‌ڵکوژی و سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی قامیشلۆی له باشووری ڕۆژئاوای کوردستان به‌رز نرخاند و ووتی:
"له ساڵڕۆژی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی قامیشلۆدا، جارێکی تر سه‌ره‌خۆشی له گه‌له‌که‌مان له باشووری ڕۆژئاوا ده‌که‌م. پێویسته به‌ڕێکخستنبوونی خۆیان به‌هێزتر بکه‌ن."
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ته‌وه‌ره‌یه‌کی تردا هه‌ڵبژاردنه‌کانی باشووری کوردستان و ئێراقی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند:
"جیاوازیه‌کی گرنگ که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراقدا هاتۆته ئاراوه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه. له‌ڕووی زهنیه‌ته‌وه؛ له‌ڕووی گۆڕاندنی سیسته‌می فێۆداڵی و پێکهاته‌ی عهشیرهتگهراییهوه، هه‌ندێک له‌وانی تر جیاوازتره."
ئه‌مه‌و به نزیکبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئۆجه‌لان په‌یامێکی ئاراسته‌ی گه‌لی کورد کرد و ووتی:
" به بۆنه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆزه‌وه، بانگه‌وازیی من بۆ سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان له ئێران، ئێراق، سووریه و ئه‌ورووپاش ئه‌وه‌یه؛ ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی 5 پره‌نسیب و 4 پێشنیاری کرداریدا، که پێشتریش له پارێزنامه‌کانی خۆمدا ده‌ستنیشانم کردبوون، کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی پێک بێت. کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ پێک بێ. ئه‌و کۆنفرانسه ده‌بێ سیاسه‌تی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو کوردان دیاری بکات. رێبازی پاراستنی هاوبه‌ش ده‌ستنیشان بکرێت و، هێزی پاراستنی هاوبه‌ش دامه‌زرێن. مه‌ترسیی هێرشێکی دژ به گه‌لی کورد هه‌میشه‌ییه. ده‌زانرێ که ئامریکا له ئێراق ده‌کشێته‌وه. ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌کان ده‌توانن ئه‌و پێکهاته فیدڕالیه‌ی کوردان له ناو به‌رن. ده‌بێ له‌و مه‌ترسییه ئاگادار بن و، له به‌رامبه‌ریدا ووشیار بن."
ئۆجه‌لان هۆشداری دا که ده‌کرێ هه‌وڵدانه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژیی مه‌زن بکه‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه و داوای کرد که بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ئاستی جددیه‌تی ڕه‌وشه‌که‌دا بن.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌مباره‌یه‌وه وه‌های گووت:
"مه‌ترسی هێرشێکی کۆتایی هه‌ره مه‌زن هه‌یه. من هۆشداری ده‌ده‌م. ده‌توانن هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که کۆمه‌ڵکوژییه‌کی ده هێنده‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه مه‌زنتر ئه‌نجام بده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن که‌وا به‌ده‌زگابوونی فیدراڵیانه‌ی کورد ته‌فروتونا بکه‌ن. بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ئاستی جددییه‌تی ره‌وشه‌که‌دا بن."
ئۆجه‌لان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان داوای کرد که کورد خۆیان بکه‌نه یه‌ک و گووتی:
" بۆ ئه‌وه‌ی کورد نه‌که‌ونه هه‌مان دۆخی ئه‌رمه‌نی و رۆمه‌کان، ده‌بێت یه‌کێتی خۆیان ئاوا بکه‌ن. وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م، کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و ئهنجوومهنیێکی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش ئاوابکرێت و وه‌ک هه‌نگاوی دووه‌میش ده‌بێت کورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مهتهرسیانهی که‌وا هه‌یه، هێزی پاراستنی خۆیان بکه‌نه یه‌ک."
وه‌ک هه‌نگاوی سێیه‌مینیش ئۆجه‌لان گووتی ده‌بێت کورد ئۆرگانێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، به‌شێوازی رێکخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی ئاوا بکه‌ن.
ئۆجه‌لان جارێکی دیکه ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه که لایه‌نگری له چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتی و ئاشتیانه‌یه و سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر ئه‌و نامانه‌ی که‌وا له‌مڕووه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت و په‌که‌که‌ی ناردووه.
ئۆجه‌لان گووتی:
"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌وڵدانه‌کانی ئێمه له‌مڕووه‌وه به‌رده‌وامیش ده‌که‌ن، به‌ڵام چاره‌سه‌ری پێشناکه‌وێت. من ڕاشکاوانه ده‌ڵێم؛ من له پێناو چاره‌سه‌ریدا هه‌م بۆ په‌که‌که و هه‌میش بۆ ده‌وڵه‌ت نامه‌م ناردووه. من چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وانم. کوا باببینین چ وه‌ڵامێک دێت."
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هێرشه‌کانی دژ به کوردان له ئه‌وروپا هه‌ڵسه‌نگاند و گووتی: ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌وروپا به‌رده‌وامیی ئامانجه‌کانی تهسفییهکارییه.
ئۆجه‌لان له‌مباره‌یه‌وه وه‌ها شرۆڤه‌ی کرد:
" ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له ئه‌وروپا، به‌رده‌وامیی هه‌وڵدانه‌کانی تهسفییهکاریه له تورکیایه و له‌پشت ئه‌واندا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه. سیاسه‌تی ئینگلیز و ئه‌مریکایه ناوه‌نده‌که‌ی له له‌نده‌نه. له‌پشت ئاکه‌په سیاسه‌تی ئه‌نگلۆساکسۆنی هه‌یه. هێڵی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په فاشیزمی تورکایه‌تی سپییه و تێڕوانینی ئاوا سه‌باره‌ت به پرسی کورد، له‌سه‌ر بنه‌مای نکوڵی و قڕکردنه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌وا ئاکه‌په‌ش ئه‌نجامی ده‌دات فاشیزمی سه‌وزی تورکایه‌تییه. رێبازی تورکایه‌تی سپی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په خۆی ده‌سپێرێته رێبازی ئیتحاد و ته‌ره‌قی، که ره‌گه‌که‌ی تا ساڵه‌کانی 1906ده‌چێت و له‌پشت ئه‌وه‌شدا فاشیزمی ئه‌ڵمان هه‌یه. ئه‌و زیهنییه‌ته‌ی که‌وا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نوه‌ر پاشا و زۆر که‌سی دیکه‌شدا هه‌بوو، زیهنییه‌تێک بوو تا دامه‌زراندنی کۆماریش به‌رده‌وام بوو."
ئۆجه‌لان هه‌ر په‌یوه‌ست به‌مه، باسی به‌جینۆسایدناساندنی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌لایه‌ن سوێدیشی کرد و سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر ناڕازیبوونی ده‌نیز بایکال له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره.
ئۆجه‌لان وه‌های گووت:
"بایکال بڕیاره‌که‌ی وه‌ک هێرشێکی دژ به کۆمار هه‌ڵسه‌نگاند. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که بایکال نوێنه‌ری زیهنییه‌تی ئیتحاد و ته‌ره‌قییه ده‌کات، که خۆی ده‌سپێرێته ئه‌و بهدهزگابوونهی که له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتدارێتییه. مسته‌فا که‌مال، به دامه‌زراندنی کۆمار هه‌وڵده‌دات هه‌ندێک سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر ئینگلیزه‌کان پشتیوانیان له ئیتحادچییهکان کرد. وه‌کو ده‌زانرێت؛ به‌مڕه‌نگه له‌رێگه‌ی کادیرانی ئیتیحادچی وه‌ک عیسمه‌ت ئینینۆ و فه‌وزی چه‌کماک، مه‌سته‌فا که‌مالیان گه‌مارۆدا و ئه‌ویان بێ کاریگه‌ر کرد. ته‌نانه‌ت مردنی مسته‌فا که‌مالیش جێی گومانه. ئێستا ئه‌وه‌ی دیاره، ئه‌مریکا و ئینگلستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و ئیتیحادچییانه کشاندۆته‌وه و له‌جیاتی ئه‌وان، هاوکاری ئاکه‌په ده‌که‌ن. سیاسه‌تی ئیسلامی نه‌رمیش ئه‌مه‌یه".
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جارێکی تر هه‌وڵه تهسفیهکاریهکانی ئاکه‌په‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و، هاوکات بابه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی بچووکی کوردانی نرخاندن و ڕایگه‌یاند که هه‌وڵی ئه‌وه له ئارادایه که چینێکی لایه‌نگری ئاکه‌په له ناو کوردان‌دا درووست بکرێ.
ئۆجه‌لان له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا سیاسه‌تی ئه‌که‌په‌ی وه‌ها ڕاڤه کرد:
"سیاسه‌تی ئاکه‌په ده‌رئه‌نجامی فاشیزمی تورکبوونی سه‌وزه، ئه‌مه جیاواز له چاره‌سه‌ریی، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌ونی پاکتاوکردن ده‌ڕێسن. بۆیه ئه‌و سیاسه‌ته زۆر مه‌ترسیداره. ئه‌وه سیاسه‌تی ئینگلیزانه. ڕیشه‌کانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی1550. ئینگلستان به‌و سیاسه‌ته ده‌ستوه‌ردانی له ئیسپانیا کرد و پۆرتوگاڵی لێ دابڕی. ڕه‌وشی باسکه‌کان ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه. ئه‌وان به به‌کارهێنانی پڕووسیا، ئیمپراتۆریی ئوتریش و ماجارستانی لاواز کرد و پاشان هه‌ڵی وه‌شاندن. دیسان ئیپراتۆریی عوسمانییه‌کان به‌و سیاسه‌ته هه‌ڵوه‌شێنرا. هه‌ر وه‌کوو له قبڕس، له ئه‌رمه‌نستان و یۆنان، ئه‌وان به دامه‌زراندنی قبڕسێکی بچووک، به یۆنانێکی بچووک، به دامه‌زراندنی ئهرهمهنستانێکی بچووک، ئه‌و گه‌لانه‌یان به خۆیانه‌وه گرێدان. سیاسه‌تێکی هاوشێوه‌ی ئه‌مه، له سه‌ر کوردان تاقی ده‌کرێته‌وه."
ئۆجه‌لان سیاسه‌تی ڕۆژئاوای له به‌رامبه‌ر باشووری کوردستان وه‌ها ڕاڤه کرد:
"به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه‌کی بچووکی کورد له باشووری کوردستان، ده‌یانه‌وێ هه‌موو کوردان به‌وێوه گرێ بده‌ن و له ڕێی کۆنترۆلکردنی ئه‌وان له‌وێ، ده‌یانه‌وێ بیانخه‌نه خزمه‌تی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان. ده‌یانه‌وێ ئه‌وه له ئامه‌دیش پێش بخه‌ن. له‌و پێناوه‌شدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخواز که پێگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی کوردی خاوه‌ن ئیراده‌ی ئازاد ده‌کات، پاکتاو بکه‌ن. ئاکه‌په ده‌یه‌وێ به ده‌ستی ئه‌و کوردانه‌ی له خۆی گرتوون، ئه‌وه بکات. له بنه‌مادا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به ناو کرانه‌وه، به‌کرداریکردنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه. سه‌رمایه‌ی جیهانی ئه‌و ڕۆڵه‌ی داوه‌ته ئاکه‌په. مه‌به‌ست له سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریی جیهانی ساڵانی 1930 له تورکیه، خولقاندنی چینێکی بۆرژووای لایه‌نگری جه‌هه‌په بوو. بۆ نموونه وه‌هبی کۆچ له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا، له دوکانێکی بچووکه‌وه بوو به خاوه‌نی هۆڵدینگێکی جیهان. ئایا شتێکی ئاوا له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا، مایه‌ی پێکهاتن و دهستپێگهیشنه؟ ئه‌وانه هه‌موو وه‌کوو پێویستی ئه‌و سیاسه‌ته جیهانیانه پێک دێن."
ئۆجه‌لان هه‌وڵه‌کانی خوڵقاندنی چینێکی لایه‌نگری ئاکه‌په‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و وتی:
"به‌مه ده‌وترێ سه‌رمایه‌ی سه‌وز، به‌و شێوه‌یه ده‌یانه‌وێ به ده‌ستی ئاکه‌په، چینێکی بۆرژووای کوردی هاوکار بخولقێنن. خۆیلهخۆیدا ئه‌مه ئه‌و کاره له باشوور تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ر کراوه. ده‌یانه‌وێ هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته بۆ ئامه‌د بگوێزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بلێین هه‌موو ئاکه‌په وه‌هایه، ئه‌وه ده‌کرێ هه‌ڵه بێ، ده‌کرێ له ناویاندا دێموکراتی له دڵه‌وه لایه‌نگری چاره‌سه‌ریش هه‌بن. بۆ ئه‌ردۆغان ووتنی شتێکی ڕوون له سه‌داسه‌د زه‌حمه‌ته. له باره‌ی ئه‌ودا هه‌ندێ پرسیارم بۆ دروستبووه. ئایا به ڕاستی چاره‌سه‌ریی ده‌وێ، به‌ڵام هێزی ئه‌وه‌ی نییه؟ من ئه‌وه نازانم ، ده‌کرێ ئه‌و هێزه‌ی نهب. ئه‌وه بۆ من پرسیاره. ڕووداوی ئۆزال هه‌یه. ئۆزاڵ به‌ڕاستیش له‌دڵه‌وه بوو. منداڵی ئانادۆڵ بوو. ئه‌و ویستی هه‌ندێ بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئیگلیز و ئامریکا. به‌ڕاستیش ئاشتی ده‌ویست، له‌به‌رئه‌مه ئه‌وان ئۆزالیان له‌ناوبرد. ئهجهڤیدیش تاڕاده‌یه‌ک وه‌ها بوو، بۆیه ئه‌ویشیان فه‌له‌ج کرد و پاکتاویان کرد. من له لایه‌ن سی ئای ئه‌ی و موساده‌وه ڕاده‌ستی تورکیه کرامه‌وه. ده‌بێ مرۆڤ باش له هه‌موو ئه‌وانه تێبگات. به هه‌زاران سیاسه‌تمه‌داری کورد ده‌ستبه‌سه‌ر کران. ئاکه‌په سیاسه‌تی دێموکراتیکی ته‌سفیه کرد و، ئه‌و که‌سانه‌ی پێشخست که خزمه‌تی تێگه‌یشتنی سیاسیی ئه‌وان ده‌که‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له سیاسه‌تی دێموکراتی ده‌ترسن، سیاسه‌تی وه‌ها په‌یڕه‌وده‌که‌ن. ئه‌کادیمیای سیاسی گرنگه. بۆ سیاسه‌تی دێموکراتی پێویسته. ئه‌وان ده‌رک به گرنگێتی سیاسه‌تی دێموکراتی ده‌که‌ن. بۆیه ده‌یانه‌وێت به‌مڕه‌نگه بکه‌ونه پێش کوردان و رێگیریان لێبکه‌ن. گفتوگۆ له‌سه‌ر گۆڕینی یاسای په‌یوه‌ست به مندالان هه‌یه. بیر له‌وه ده‌کرێته‌وه که دادگایی‌کردنی منداڵان، له چوارچێوه‌ی یاسای تیرۆر ده‌ربخرێت. ئه‌م گفتوگۆیه‌ش هه‌نگاوێک به‌ره‌و چاره‌سه‌ری نییه ."
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها سه‌رنجی ڕاکێشایه سه‌ر هه‌لومه‌رجی پارته چه‌په‌کان و داوای کرد که له‌ژێر یه‌ک باندا له‌ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه. سه‌باره‌ت به‌م مژاره ئاوها دووا:
"ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێته‌دی، ئه‌وا ده‌توانن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش به ئاسانی تێببهپڕێنرێت و هێزێکی پڕ تۆکمه دهربکهوێته ڕوو. ئه‌مه‌ش وه‌کو لافاوێک هه‌موو یاسا و ده‌زگا و ڕه‌فتاره نادێموکراتییهکان بداته به‌رخۆی و خاوێنی بکاته‌وه. ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری زمانی کلاسیکی و باوی سۆسیالیزمی بونیادنراو ببن."
ئۆجه‌لان سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی یه‌کسانی و دێموکراتی و له‌مباره‌یه‌وه وه‌های گووت:
" وادیاره که له به‌ره‌ی چه‌پی تورکیادا پێشکه‌وتنی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌مدواییه، دامه‌زراندنی ئه‌و پارته نوێیه‌یه. له‌و ڕه‌وشه‌ی له‌ئارادایه، مه‌گه‌ر ته‌نیا بتوانن خۆیان بگه‌یه‌ننه رێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ک، دوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر باش کار بکه‌ن و هاوپه‌یمانێتی پێک‌بێنن، ئه‌وا ده‌توانن رێژه‌ی زیاتریش به‌ده‌ست بخه‌ن. ده‌بێت له‌به‌ره‌ی چه‌پدا یه‌کێتییه‌کی به‌رفراوانتر بێننه دی و ئیتر ده‌ستبه‌رداری زمانی کلاسیک و باوی سۆسیالیزمی بونیادنراو ببن. "
هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که ده‌بێت چه‌پگه‌ران له‌ده‌وری خاڵه هاوبه‌شه‌کانیاندا بێنه لای یه‌کتر و گووتی:
" ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سۆسیال دێموکراته‌کان نه‌ترسن و ئێمه جوداخوازنین و ئێمه لهدڵهوهین. ئێمه گرنگییه‌کی مه‌زن ده‌ده‌ینه هاوکاری و یه‌کێتی دێموکراتیانه‌ی گه‌لان. بۆیه ئێمه به‌یه‌که‌وه ژیانێک ده‌خوازین و به‌رگری لێده‌که‌ین که له‌سه‌ر بنه‌مای وڵاتێکی دێموکراتیک، نه‌ته‌وه‌ی دێموکراتی، کۆماری دێموکراتی و ده‌ستوورێکی بنچینه‌یی دێموکراتی بونیاد نرابێت. ئه‌مه‌ش شتی هه‌ره گرنگ و پێویسته بۆ تورکیا."
ئۆجه‌لان دووباره له‌سه‌ر گرنگی یه‌کێتی پارته دیموکراتییه‌کان له‌ژێر بانێکدا ڕاوه‌سته‌ی کرد و گووتی:
" ده‌بێت به‌ده‌په‌ش بهجددییانه له‌وجۆره خه‌باتانه نزیک ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌کێتییه بێته‌دی، ئه‌وا ده‌توانرێت رێژه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش به‌ئاسانی تێببهپڕێنرێت و هێزێکی پڕ تۆکمه دهربکهوێتهڕوو. ئه‌مه‌ش وه‌کو لافاوێک هه‌موو یاسا و ده‌زگا و ره‌فتاره نادێموکراتییهکان بداته به‌رخۆی و خاوێنی بکاته‌وه. من له‌و باوهڕهییه دام زه‌مینه‌ی پێکهێنانی ئه‌و یه‌کێتییه به‌هێزه‌ش له‌ئارا دایه. "
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رکرده‌ی دێرینی چه‌پی تورک میهری به‌للی و هاوسه‌ره‌که‌ی کرد و، ڕایگه‌یاند که ئامانجه‌کانیان یه‌کن و ووتی:
" بۆچوونه‌کانی من له باره‌ی کۆمینالیزمی دێموکراتیک ئاشکران. ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی من له مارکسیزم ده‌بێ باش ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن. من له دژی مارکسیزم نیم، ته‌نها ڕه‌خنه بۆ باشتربوون ده‌که‌م. مارکس‌یش له ته‌مه‌نی جه‌وانیی خۆیدا، له باره‌ی کۆمونالیزمهوه خاوه‌ن بیر و ڕامان بوو. ئه‌و که‌وتبۆ ژێر کاریگه‌ریی شاره‌داریی پاریس، له نهوجهوانێتیی خۆیدا هه‌ندێ بیرۆکه‌ی له سه‌ر بابه‌تی کۆمونالیزمدا پێشخستبوو. له لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاندبوو که له سه‌ر بنه‌مای چه‌مکی کۆمینالیزمی دێموکراتیک، ده‌کرێ هه‌زاران جه‌وان به ڕێکخستن بکرێن."
ئۆجه‌لان له کۆتایی دیداره‌که‌یدا گووتی: " له‌زیندانه‌کانه‌وه نامه ده‌نێردرێن. نامه‌ی تێدایه باش نووسراون. من سڵاو له هه‌موو هه‌ڤالانی زیندان ده‌که‌م و به‌تایبه‌تیش من سڵاوی خۆم بۆ خه‌ڵکی ئیزمیر ده‌نێرم. هه‌روه‌ها سڵاوی تایبه‌تیم بۆ هه‌ڤاڵانی ژن هه‌یه و بۆ تێکۆشانی ئه‌وان سه‌رکه‌وتن ده‌خوازم. هه‌روه‌ها سڵاو له دابه‌شکارانی رۆژنامه‌ی گونلوک ده‌که‌م، سڵاو له‌هه‌موو خه‌باتکارانی رۆژنامه‌که ده‌که‌م".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست