کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانى، (135) مامۆستاى زمانى كوردى داواى خوێندن بە زمانى كوردى دەكەن

Saturday, 27/11/2010, 12:00


لەشارى سلێمانى (135) مامۆستاى زمانى كوردى پشتگیرى خوێندن بە زمانى كوردى لە باكور و رۆژهەڵات و رۆژئاواى كوردستان دەكەن و داوا دەكەن چیتر زمانى كوردى قەدەغە نەكرێت.
مامۆستا (محەمەد بەكر) سەرپەرشتیارى هەڵمەتى ئیمزا كۆكردنەوەكە لەناو مامۆستایانى زمانى كوردیدا، رایگەیاند: ئەمە هەڵوێستى كۆمەڵێك مامۆستاى زمانى كوردییە، لەبەرئەوەى كە خۆیان پسپۆڕن و لە بوارى زمانى كوردیدا دەخوێنن، ئەم هەڵوێستەیان دەرهەق بەو فشار و قەدەغەكارییەى كە لەسەر زمانى كوردى هەیە لەلایەن هەرسێ رژێمى توركیا و ئێران و سوریاوە، دەربڕیوە.
وتیشى: بیرۆكەكە سەرەتا لەلایەن مامۆستایانى زمانى كوردى قوتابخانەى (ئامادەیى هەڵكەوت)ەوە دروستبوو، كە هەوڵ بدرێ وەك مامۆستایانى زمانى كوردى ناڕەزاییەك دەرببڕن، سەرەتا لەوێوە بیرۆكەكە دروستبوو، پاشان پەیوەندیمان كرد بەو قوتابخانانەى كە دەستمان پێى گەیشت و توانیمان هەڵوێستى مامۆستایانى زمانى كوردى قوتابخانەكانى تریش وەربگرین، هاوكات مامۆستایانى زانكۆى سلێمانى كۆلێژى ئەدەبیات ئەوانیش پشتگیریان لەو هەڵوێستە كرد بە ئیمزاى خۆیان.
ئەوەشى وت: تا ئێستا (135) مامۆستا ئیمزایان كردووە، من بێگومانم ئەگەر ئێمە دەستمان بگەیشتایەتە قوتابخانەكانى تریش لە دەرەوەى شار سەرجەم مامۆستایانى زمانى كوردى هەمان هەڵوێستیان دەبوو، چونكە ئێمە داوامان لە هەرمامۆستایەكى زمانى كوردى كرد بە خۆشحاڵیەوە پشتگیرى كرد، هیچ مامۆستایەك نەیوتووە ئێمە لەگەڵ ئەم داخوازیەدا نین.
جێگەی باسە بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی لەبەردەم قونسڵخانەی ئێران لەسلێمانی كەمپینی (زەینەب جەلالیان) چالاكی قەڵەم بەرز كردنەوە ئەنجام بدەن وەك پەیامێك بۆ پشگیری لە خوێندن بەزمانی كوردی.
***********
*بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە (07702459898) مامۆستا محەمەد بەكرەوە بكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە