قەرەیلان:ئەگەر سبەى ئێمە چالاكیمان ئەنجامدا باكەس نەڵێت بۆ؟؟؟
Friday, 10/09/2010, 12:00
دوابەدواى گیان لهدهستدانی نۆ گەریلا لەلایەن سوپاى توركیاوە چاودێرانى سیاسى لەو بڕوایەدابوون كەدرێژكردنەوەى ئاگربەست بۆ جارێكى تر لەلایەن پەكەكەوە ئەستەمە و پێناچێت چیتر پەكەكە ئەوە قبوڵ بكات كەئەوان چەك بێدەنگ بكەن بەڵام بەچەكى قورس خوێنى گەریلاى ئەوان بڕژێتە زەوى لەكاردانەوەى كوژرانى نۆ گەریلادا موراد قەرەیلان بەرپرسى یەكەمى پارتى كرێكارانى كوردستان ڕایگەیاند كەكوژرانى ئەم نۆ گەریلایە دوو ڕوێتى و بێبەختى ئاكەپە و دەوڵەتى تورك دیاردەكەوێت قەرەیلان ڕایگەیاند كە ئێمە لەسەر داخوازى دەوڵەتى تورك و حكومەتى ئاكەپە لە13ى ئەیلول بڕیارى ئاگربەستى تاكلایەنەیان دا بەڵام ئەگەرچى تائێستا ئاگربەستى تاكلایەنە درێژەى هەیە(20)گەریلاى ئێمە ژیانیان لەدەستداوە. قەرەیلان ئەوەشى ووت كە ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى ئەوانەى داواى ئاگربەستیان لەئێمە دەكرد كوان لەكوێنە،
قەرەیلان بەزمانێكى توند هۆشدارى دایە دەوڵەتى توورك و حكومەتى ئاكەپەى ئەم كۆمەڵكوژیانە ووشیاركردەوە و ڕایگەیاند ئەمە دووڕووێتى دەوڵەت نیشان دەدات چونكە ئەوان داوایان لەڕێبەرى ئێمە كردبوو بۆ ئەوەى ئاگربەست ڕابگەیەنین بەڵام تاڕۆژى ئیمرۆ نزیكەى 20 گەریلاى ئێمە گیانیان لەدەستداوە.
قەرەیلان لەمیانەى قسەكردن بۆ پەیامنێرى ئاژانسى هەواڵنێرى فورات ووتى دەوڵەتى تورك دوو ڕۆژ پێش جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز كۆمەڵكوژى لەدژى گەریلاكانى ئێمە كردووە ئەم جارە جەژنى لەگەلى ئێمە كرد بەژەهر ئەوان تەحەمول ناكەن ڕۆژێك كە گەلى كورد بەدڵى خۆى جەژن پیرۆز بكات"
قەرەیلان جەژنى ڕەمەزانى لەدایكانى شەهید پیرۆز كرد و داواشى لەڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى كرد كوان لەكوێنە ئەوانەى داواى ئاگربەستتان لەئێمە دەكرد
موراد قەرەیلان لەبەشێكى ترى چاوپێكەوتنەكەیدا ڕایگەیاند كەدەوڵەتى تورك قۆناغى بێچالاكى وەكو فرسەت دەبینى و هێرش دەكات دەستپێك ئەردۆگان لەمیتنگى ڕیفراندۆم دەستى بەهێرش كردن كرد دواتر ئۆپەراسیۆنى زیادكرد ئەوە سێ هەفتەیە ئێمە لەقۆناغى بێچالاكیداین نزیكەى بیست هەڤاڵى ئێمە شەهیدبوونە،
بەرپرسى باڵاى گەریلاكانى پەكەكە ئەوەش ڕووندەكاتەوە كەئاگربەست لەسەر داواى حكومەتى توركیا ڕاگەیەنراوە بەڵام بەشێوەیەكى دووڕوویەتى نزیكى هەڵوێستى ئێمە بووە بەڕاستى ئەوە بێبەختیە بەرۆكى حكومەتى توركیاى گرتووە كەبەمشێوەیە هێرش دەكات،
قەرەیلان ووتى پێویستە گەلى كورد لەهەر جێگەیەك بێت ڕاستى دەوڵەتى تورك ئاكەپە ببینێت ئێمە ئاگربەستمان ڕاگەیاند ئەوانیش هێرشیان كرد پێویستە هەموو لایەكیش ئەو ڕاستیە بزانن كەئیدى ئێمە تەحەمولمان نەماوە ئێمەش بەرپرسیاریەتیمان لەسەر شانە و ئیدى ئێمەش تەحەمول ناكەین گەریلا وەڵامى ئەم هێرشانە دەدەنەوە داواش لەگەلى كورد دەكەم كەبەڕێوڕەسمى فراوان خاوەندارێتى لەڕۆڵەكانى كورد بكەن.
بەرپرسى یەكەمى گەریلاكانى پەكەكە دەڵێت مافى هەموو زیندوێكە خۆى بپارێزێت و سوپاى تورك هیچ كات هێرشى ڕانەگرتووە پێویستە سبەى ئەگەر ئێمەش خۆمان بپارێزین هیچ كەس پێمان نەڵێت بۆچى. ناوبراو بەزمانێكى توند هۆشدارى دایە دەوڵەتى توركیا و ڕایگەیاند ئێمە دەست و قاچى خۆمان نابەستین و چاوەڕوانى مردن ناكەین
گەلێك دۆست داواى بێچالاكیان لەئێمە كرد ئێمە ڕێز و حورمەتمان نیشانى داواكارى ئەوان دا بەڵام ئێمە ناتوانین دەست و قاچى خۆمان ببەستین و چاوەڕوانى مردن ناكەین پێویستە ئەم دۆستانەى ئێمەش ئەم ڕاستیە ببینین.
قەرەیلان جارێكى تریش نیەت پاكى پارتى كرێكارانى كوردستانى بۆ چارەسەركردنى كێشەى كورد بەڕێگەچارەى ئاشتى نیشان دا ووتى ئێمە هەردەم ئامادەین بۆ چارەسەرى كێشەى كورد بەڕێگەى ئاشتى بەڵام ئەگەر هێرش بكرێتە سەرمان خۆمان دەپارێزین و چونكە ئێمە گەلێكى خاوەن ئیرادەین و هیچ كات ملمان لەبەرامبەر هیچ كەس شۆڕ ناكەین بۆ دواوە هەنگاونانێین. ئەگەر دەوڵەتى توركیا بەشێوەیەكى ئاشتیانە داخوازى كوردان قبوڵ دەكات و ئێمە نەدواكەوتووین نە لاوازیش بووین هیچ كات سوپاى تورك لەبەرامبەر ئێمە سەركەوتنى بەدەست نەهێناوە هەمیشە ئێمە سەركەوتووبوین ئەوان لاوازن قەرەیلان ئەوەشى ڕوونكردەوە كە ئێمە(37)ساڵە خەبات دەكەین تواناى ئەوەمان ماوە تادەگەینە ئەنجام خەبات بكەین...
بەرپرسى یەكەمى گەریلاكانى پەكەكە لەبارەى بایكۆتى ڕیفراندۆمیشەوە داواى لەكەسانى خاوەن ویژدان كرد بایكۆتى ئەم دەستوورە بكەن قەرەیلان كۆمەڵكوژى سەر گەریلاكانى لەچەند ڕۆژ پێش جەژن بەبیر گەلى كورد خستەوە و ڕایگەیاند نابێت ئەم ڕاستیەتان بیربچێت كەكۆمەڵكوژى سەر ڕۆڵەكانى كورد بەهۆى ئەم دەستورەوەیە قەرەیلان بەشداربوونێكى بەهێزى لەبایكۆت بەسەركەوتنێكى گەورە بۆ گەلى كورد وەسف كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست