کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆماجڤاكێن كوردستان: ئەوانەی لە كەربەلا قەتڵ كران بەهای مرۆڤایەتی بوون

Tuesday, 29/12/2009, 12:00


كۆنسەی بەرێوەبەری كۆماجڤاكێن كوردستان لە لێدوانێكیدا راگەیاندنیدا، ڕایگەیاند؛ ئەوانەی لە كەربەلا قەتڵ كران، بەهای مرۆڤایەتی بوون و هیوای خواست ئەو رۆژە ببێتە هۆكارێك بۆ ئاشتی، ئازادی، یەكسانی و داد.
كەجەكە بە بۆنەی محەرەم و رۆژوگرتن، لێدوانێكیداو هیوای خواست ڕۆژووی كەسانی سەر بە باوەڕی عەلەوی و ئەهلی بەیت قەبوڵ بێ، سەرنجی بۆ سەر قەتڵ كردنی حەزرەتی حسێن و هاورێباز‌ەكانی راكێشاو ڕادەگەیەنێ كە دەبێ مرۆڤ ڕووداوی كەربەلا وەك ڕوداوێكی ئاسایی لە مێژوودا نەبێنێ، بەڵكو كەربەلا لە كەسی ئیمام حسێن دا، قەتڵ كردنی بەهاكانی مرۆڤایەتی بوو. كەجەكە بە بیری هێنایەوە كە ئەو كەسانەی ویستان ئیسلامیەت بە پێی بەرژوەندیەكانی خۆیان بەكاربێنن، كۆمەڵكوژی كەربەلایان ئەنجامداو ئەمڕۆش بە ئیسلامیەتی ساختە هەوڵ دەدەن كە جەوهەری دیموكراتیانەی عەلەویەتی پوچ بكەن.
كەجەكە سەرنجی بۆ سەرهەوڵەكانی هێزە سەردەستەكان لەبەرامبەر عەولیەكان راكیشاو دەلێ: هێزە باڵادەستەكان دەیانەوێ كە عەلەویەتی دەوڵەت دروست بكەن، ئەوانەی لە دەرسیم، مەرەش، سیواس مادیماك و گازی عەلەویان قەتڵ كرد، هەوڵی ئەوە دەدەنە كە خۆیان ئەوەیان نەكردووە، بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجەكانیان، كۆبونەوە لەگەڵ عەلەویەكان دەكەن ئەوی ئاكەپەش دەیكات دروست كردنی عەلەویەتی دەوڵەتە، بەڵام عەلەوی خۆی ئەو عەلەویەتیە چەپەڵە لەبەرمبەر خۆی مایە پوچ دەكات.
كەجەكە ڕایگەیاند كە ئاكەپە لە كوردستان سیاسەتی جینۆسایدی نوێ پێك دێنێ ولە سەر ئەوەش دەلێ ئاكەپە دەیەوێ كوردستان بە هەموو نرخەكانیەوە لە ناو ببات، لە ڕێزی پێشەوەش بەهاكانی كوردانی عەلەوی، باوەڕی و فەلسەفەی ژیان لە خۆدەگرێ، هەر بۆ ئەوەش ئاكەپە دەیەوێ كە قەڵای بەرخودانی دەرسیم، لەگەڵ كەلتورو جوگرافیاكەی لەناو ببات. كەجەكە ڕایگەیاند كە هەموو دەڤەرێكی كوردستان رۆژانە بۆتە كەربەلایەك، و داوای كرد كە ئەو كەسانەی كە لە واتای مانگی محرەم تێدەگەن، لەبەرامبەر كردەوەو ئیش و ئازارەكان لە كوردستان بێ دەنگ نەبن.
كەجەكە لە كۆتایی لێدوانەكەیدا هیواخواست كە مانگی شینگێڕانی موحەرەم ببێتە هۆكارێك بۆ ئاشتی، ئازادی، یەكسانی و دادوەری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە