ئاسایشی كەلار دەستی بەسەر بەیاننامەكانی كە لە دژی داخستنی دەتەپە بڵاو دەكرایەوە دەگرێت
Monday, 14/12/2009, 12:00
ئەمڕۆ كۆمیتەی رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دەستیان بە هەڵمەتی بەیاننامە بڵاو كردنەوە كرد دژ بە بڕیاری داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئاسایشی كەلار چۆن چەند رۆژێك پێش ئێستا دەستی وەردایە ئەو چالاكییەی كە لە دژی ئەشكەنجەی ئیمرالی سەر ئۆجەلان و ڕەفتارە دژە مرۆییەكانی دەوڵەتی توركیا ریكخرا بوو، چالاكییەكەیان ئاستەنگ كردوهەر ئەمڕۆش بە هەمان شێوە كەوتنە وێزەی ئەو كەسانەی كە بەیاننامەیان لە دژی بڕیاری داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی بڵاو دەكردەوە.
ئاسایش وێرای دەستگرتن بەسەر بەیاننامەكاندا و هەڕەشەی لەو كەسانەش كردووە كە بەیاننەمەكان بڵاو دەكەنەوەو پێیان ووتونە ئەگەر ڕانەوەستن ئەوە خۆتان دەزانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست