شاری ئامەد لە رۆژێكی مێژوویی دا نوێنەرە راستەقینەكانی خۆی لەئامێز گرت
Monday, 14/12/2009, 12:00
پەرلەمانتارانی دەتەپە بەو پێیە بڕیاریان دابوو لە پەرلەمان كشانەوە و گەڕانەوە ئامێزی گەل، بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ ئامەد بەجێ هێنا. ئامەدیەكانیش بە كۆبونەوەی جەماوەری پێشوازی لە نوێنەرەكانی كرد. هەزاران كەس بەشداری مەراسیمی پێشوازی كردن لە پەرلەمانتاران بوون و بە دروشم وتنەوە بانگیان لە نوێنەرانیان كردو وتیان، ئامەدیەكان سەربەرزن پێتان و دروشمی بژی سەرۆك ئاپۆ لە مەیدانەكە دەنگی دەدایەوە. پەرلەمانتارانی دەتەپە بڕیاریان دا كە بگەرێنەوە ناو گەل، ئەمرۆكە هاتنەوەیان بۆ ئامەد بڕیارەكەیان بەجێهێنا. پەرلەمانتاران لە فرۆكەخانە لە شارەداری گەورەی ئامەد عوسمان بایدەمیر بەرێوەبەرانیان بگرە تا هەزاران كەس بە گوڵ پێشوازیان لێكردن.
پۆلیسی دەوڵەتی تورك لە ئامەد لە ئامەد ویستی پێشوازیەكە ئاستەنگ بكات، هەر بۆ ئەوەش رێیان لە ڕێگاكان گرت و فرۆكەی ئیف 16 بە سەر شارەكەدا بە نزمی دەسوڕایەوە. بەڵام هەوڵەكانی پۆلیسی دەوڵەتی تورك بێ ئەنجام بوو. دوای ئەوی كە پەرلەمانتاران لە فرۆكەخانە دابەزین دەیان هەزار ئامەدی بە وتنەوەی دروشمی وەك ئامەد سەربەرزە بە ئێوەوە، ستەم ناتوانێ چاوترسێنمان بكات وتەوە. پەرلەمانتاران بە كاروانێكی مەزن چونە شارو بۆ سڵاوكردن لە گەل بە شاردا گەڕان.
رێیەكی سێ كیلۆمەتر بۆ ماوەی سەعاتێكی خایاند بەهۆی قەرەباڵغی پێشوازی گەل لە پەرلەمانتاران. لە نێو جەماوەرەكدا بە زۆر خوێندكاری خویندنگەكان و زانكۆ و جەماوەرێكی زۆر لە نێو پێشوازیكاران دا بوون. كاسبكارانیش بۆ پشێوازی لە پەرلەمانتاران دەرابەی دوكانەكانیان دادایەوە. لەبەرامبەر دۆخەكە ئەحمەد تورك وتی ئەم گەلە جارێكی تر نیشانی دا كە شایانی ئەوەن كە مرۆڤ لە تێكۆشانیان لە پێناودا بكات و قوربانیان بۆ بدا.
پەرلەمانتارانی دەتەپە لە بەردەم بارەگای دەتەپە لە ئامەد بە پۆستەی ئۆجەلان، ئاڵای كەجەكە و دروشم وتنەوە پێشوازیان لێكرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست