گۆشارەكانی دەوڵەتی سوریا لە سەر چالاكڤانانی كورد بەردەوامە
Thursday, 17/12/2009, 12:00
گوشارەكانی دەوڵەتی سوریا لە سەر سیاسەتمەداران كورد و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا، لە شاری كۆبانی پارێزەر، مستەفا ئیسماعیل دەستگیر كرا. لە بارەی بابەتەكەوە، كۆمیتەی مافی مرۆڤی سوریا لە لیدوانێكیدا، ڕایگەیاند: لە لێدوانەكەدا، ئاشكرای دەكات، پارێزەری كورد مستەفا ئیسماعیل، لە 12 ئەم مانگەوە، لە شاری حەلەب لە لایەن دەزگای هەواڵگری هێزی ئاسمانیەوە دەستگیر كراو لەو كاتەوە تا بەئەمرۆ چارەنوسی نادیارە.
كۆمیتەكە، دەستنیشانی دەكات، پارێزەر مستەفا ئیسماعیل لە بواری داكۆكی لە مافی مرۆڤ دا، كار دەكات و لەبەر ئەوەی بە تەلەفۆن بەشداری تەلەفزیۆنی رۆژ تیڤی بووە، دەستگیر كراوە.
ڕێكخراوی لیبوردنی نێونەتەوەیی، لە ڕاگەیەندراوێكدا، دۆزی دادگایی كردن 5 گیراوی كورد، كە دوێنێ لە دادگای باڵای ئاسایشی سوریا بەرێوەچوو، بە شانۆگەری چواند و بانگی لە دەوڵەتی سوریا كرد، كۆتای بەو نمایشانە بێنێت و دادگای باڵای ئاسایشی هەڵوەشێنێتەوە. دادگایی كردنی گیراوانی كورد، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی یەكیەتی دیموكراتی پەیەدە، لە ماڵپەرێ ڕێكخراوی لیبوردنی نێونەتەوەییدا، جێیەكی فراوانی گرتووە.
ڕێكخراوەكە سەرنج ڕادەكێشێتە سەر ڕەوشی تراژیدی كۆمیدی دادگایی كردنەكە و بە شانۆیی بەناوی دەكات. بەرپرسیاری ڕێكخراوەكە لە رۆژهەلاتی ناوەراست و باكوری ئەفەریقا، مالجۆلم سمارت، دەلێت: دادگای باڵای ئاسایشی سوریا، سەربەخۆ نییە و بە گوێرەی ستانداردی جیهانی كارا ناكات، بۆیە داوا دەكەین هەرچی زووە دابخرێت. ڕێكخراوەكە بەبیری دەخاتەوە، كە دوێنێ 5هاوڵاتی كورد، بەناوەكانی مونزور ڕەشۆ تەمەن 16 ساڵان، جوان مەحەمەد ئەحمەد، خەسان خەلیل قەدۆ خەلیل دەحلی و مەنان ئەحمەد سەیدۆ بە تۆمەتی ئەندامێتی پەكەكە و پەیەدە سزا دران، بەهۆی بێ بنەما و دور لە ڕاستی ماوەیەكی زۆرە لە هەڵومەورجی دژواردا، ڕاگیراوان و داوای ئازادی گیراوانی كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست