کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانگرتنی زیندانیان سیاسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و سووریە 19 رۆژی پڕ كردەوە

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


لە دژی گوشارەكانی دەوڵەتی سووریە، چالاكیی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی دۆزی PKK و PYD،‌ لە گرتووخانەكانی باشووری ڕۆژئاوای كوردستان و سوریە، كەوتە ڕۆژی 19هەمەوە.
لەو بارەوە ڕێكخستنی كەجەكە لە ڕۆژئاوا، لە لێدوانێكدا لە دژی گوشارەكانی دەوڵەتی سووریە، بانگی هەستیاری لە ڕای گشتی كرد و ووتی: دەوڵەتی سووریە لە جێی ئەوەی وەڵامێكی ئەرێنی بۆ داخوازیەكانی گیراوان بداتەوە، درێژە بە گوشارەكانی دەدا.
مانگرتنی گیراوانی دۆزی PKK و PYD لە گرتووخانەی عەدرە لە شام،ڕۆژی 30ی ئۆكتۆبر دەستی پێكرد و، سەرەڕای تێپەڕبوونی 19 ڕۆژ بە سەر مانگرتنی گیراواندا، تا ئێستا دەوڵەتی سووریە گۆڕانكاریی لە ڕەوشی زیندانەكاندا نەكردووە و، هەتا ڕێگه بە بنەماڵەی زیندانیان نادا، ڕۆڵەكانیان ببینن.
هەر لە دژی ئەو هەڵوێستەی دەوڵەت، كەجەكە ناڕەزایەتیی توندی نیشان دا و، بانگی لە گەلی كورد لە باشووری ڕۆژئاوای كوردستان كرد، كەلە دژی گوشارەكان، چالاكیی دێموكراتیك پەرە پێ بدەن.
ئەمەو چالاكیەكان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی گیراوان بەردەوامن. شەوی ڕابردوو لە شاری ڕەققای سووریە، ئەندامانی تەڤگەری جەوانانی دێموكراتیك، خۆپێشاندانێكیان بەڕێوەبرد.
لە چالاكیەكەدا گوشارەكانی دەوڵەتی سووریە شەرمەزار كران.
ئەمەو پارتی یەكێتیی كوردی لە سووریەش بە لێدوانێك، پشتگیریی لە مانگرتن لە خواردنی گیراوانی كورد كرد و، بانگی لە دەوڵەتی سووریە كرد، كۆتایی بە گوشار و پێشێلكاریەكان بێنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە