سوپای پاسدارانی ئێرانی باری كۆڵبەرەكانی سووتاند
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
ئەمڕۆ كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە گوندی بەیاڵان سەر بەشارۆچكەی پێنجوین 63باری كۆڵبەران لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە سووتێندران كە مەزندە دەكرێت بەهای ئەو بارانەی كۆڵبەرەكان 100 میلیۆن تمەنی ئێرانی بێت، ئەوا لەحاڵێكدایە كە گوندی بەیاڵان سەر بەپێنجوین نزیكەی سێ كیلۆمتر لەم دێوی سنوورەكانی ئێرانەوەیەو سوپای پاسداران سێ كیلۆمتر هاتبوونەتە نێو خاكی باشووری كوردستانەوە. جێ ئاماژە پێكردنە كە ساڵانە بە سەدان كەس بەدەستی هێزەكانی ئێران وتوركیا دەكوژرێن و ماڵ و حاڵیشیان یان دەسوتێندرێن، یانیش دەستبەسەر دەكرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست