کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد، خوێندكارانی هەرێمی كوردستانیش هەڵمەتێكی ئیمزا كۆكردنەوەیان دەست پێكرد

Tuesday, 08/12/2009, 12:00


بە ئامانجی باشكردنی دۆخی تەندروستی ئۆجەلان خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش دەستیان بەهەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزا كرد. خوێندكارانی زانكۆكانی سەلاحەدین، هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك بە ئامانجی باش كردنی دۆخی تەندروستی و هەڵومەرجی رێبەری گەلی كورد عبدوڵڵائۆجەلان و دەستیان بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزا كرد. چالاكیەكانی كۆكردنەوەی ئیمزا كە لایەن خویندكارانی كامپی پەنابەرانی مەخمورەوەو خوێندكارانی تری زانكۆكان بەرێوە دەچێ.
خوێندكاران تا ئێستا 8 هەزار ئیمزایان كۆكردۆتەوە. چالاكیەكە ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێ و لە لایەن خویندكارێكی زۆرەوە دەقی ئامادەكراو بۆ كۆكردنەوەی ئیمزاكان بەسەر دەكەنەوە. ئەو ئیمزایانەی كۆدەكرێتەوە، ڕەوانەی دەزگاكانی مافی مرۆڤ دەكرێن.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە