کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەحمەد تورك: لە پەرلەمان ناكێشینەوەو لە نێو پارتی ئاشتی ودیموكراتی(BDP) درێژە بە تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی خۆمان دەدەین

Friday, 18/12/2009, 12:00


ئەمرۆ هاوسەرۆكی دەتەپەی داخراو، ئەحمەد تورك، ڕایگەیاند: كە ئەوان لە سەر داخوازی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان، گەلی كورد، لایەنی سیاسی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، بڕیاری كشانەوەیان‌ لە پەرلەماندا، هەڵسەنگاندوە. تورك دەستنیشانی كرد، ئەوان بڕیاری خۆكشانەوەیان لە پەرلەماندا، كێشاوەتەوەو ووتی: ئەوان لەمەو دوا لە نێو رێزەكانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپەدا، درێژە بە خەباتی دیموكراتی دەدەن.
ئەمرۆ هاوسەرۆكی دەتەپەی داخراو، ئەحمەد تورك كە كاری سیاسی لە زەوت كرا، لە بارەی دەستلەكاركێشانەوەی 19پەرلەمانتاری پارتەكەی لێدوانێكی رۆژنامەوانیداو بەبیری هێنایەوە، كە بە بڕیاری دادگای دەستوری بنەڕەتی تا ئێستا 6 پارتیان داخراون و بڕیاری داخستی دەتەپەش سیاسی و دژە یاساییە و لەو باریەوە ووتی: ئەو بڕیارە مرۆڤ دەخاتە بیركردنەوە، كەسانێك كە نایانەوێت، توركیا دیموكراتیزە ببێت، ئەو بڕیارەیان داوە، ئەو بڕیارەش درێژەدانە بە سیاسەتی نكۆڵی و توانەوەو پاكتاوكردن، لەهەمانكاتدا بڕیارێكی یاساییش نییە، پارتەكانی،هەپ، دەپ، ئۆزدەپ، هادەپ، دەهەپ و دەتەپە، لە ئاكامی ئەو سیاسەتەدا داخران. ئەحمەد تورك، ئاشكراشی كرد، وێرای هەموو ئەوانەش، ئەوان بێ هیوا لە،‌ ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی نەبوون.
تورك، ڕاشیگەیاند: لەبەرئەوەی كە گرنگی بە ئاشتی و دیموكراتی دەدەین سورین لەسەر ئەو بڕیارە، دەبێ بەر لە هەموو شتێك پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپە بەهێز بكەین، بیگەیەنینە ئاستیك ببێتە وڵام بۆ هەموو كەسێ ببێتە ویژدانی گەلی كوردو توركیا، ئەگەر دیموكراتی باڵادەست بكەین ئەو كات توركیا دیموكراتیزە دەبێ، دەبێ هەموو باوەڕیەكان بتوانن ئازادانە بۆچونیان دەربڕن، ئەو كەسانەی دیموكراسی بە بنەما دەگرن، دەبێ لە دەوری پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەدەپە بگەنە یەك، دەبێ بەدەپە بەرپرسیاری دیموكراتیزەبوونی توركیا بگرێتە ئەستۆ، تا ئەو رۆژەی داخرا پارتەكەمان دەتەپە هەڵوێستێكی ئابڕومەندانەی نیشاندا، هەر بۆ ئەوەش پیرۆزبایی لە هەموو ئەو تێكۆشانەی دەتەپە دەكەم.


ئەحمەد تورك لە درێژەی قسەكانیدا ووتی، لەسەر داوای رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و گەلی كورد، بڕیاری دەست لە كاركێشانەوەیان سەرلەنوێ هەڵسەنگاندەوە. ئەحمەد تورك ڕایگەیاند كە پەرلەمانتارانیان لە پەرلەمان درێژە بە سیاسەتی دیموكراتیانەیان دەدەن و وەها كۆتایی بە قسەكانی هێنا: لە دەستدانی گیانێك لە داخستنی پارتێك گرنگترە، بۆ ئەوەی مرۆڤ نەمرن بانگ لە هەموو كەس و پارتێك دەكەم و دەلێم وەرن ئیدی بەسە بۆ زیانی گیانی، وەرن با رێ لە كوشتن و ژیان لە دەستدان بگرین، وەرن پێكەوە پەرە بە تێكۆشانی ئاشتی و دیموكراسی بدەین.
بەدەپە بانگ بەشدار بوون لە پارتەكەیدا كرد
دوای ئەوەی كە سەرۆكی گشتی پارتی ئاشتی و دیموكراسی دەمیر چەلیك بانگی بەشداری كرد، پەرلەمانتارانی دەتەپە، پەیوەندیان بە پارتەكەوە كرد. دەمیر چەلیك بانگی لە پەرلەمانتاران كردو ووتی، پێكەوە پەرڵەمانی توركیا دیموكراتیزە دەكەین. سازمانكاری پارتی ئاشتی و دیموكراسی بەدەپە و پەرلەمانتارانی دەتەپە لە ئەنكەرە لە ژووری ئەندازیارانی بیناسازی كۆبونەوە. لە كوبونەوەكەدا بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتاران، دوای داخستنی دەتەپە هەڵەسەنگێندرا. ئەمڕۆش كۆبونەوەكە بەردەوام بوو. سەرۆكی گشتی پارتی ئاشتی و دیموكراسی دەمیر چەلیك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بانگی لە 19 پەرلەمانتاری دەتەپە كرد كە پەیوەندی بە پارتەكەیانەوە بكەن.
چەلیك ڕایگەیاند، كە دەتەپە سیاسەتێكی بە ڕێوە برد ئامێزی خۆی بۆ هەموو كەسێك كردبۆوە، بەڵام لە 11ئەم مانگەدا بە كودەتایەكی سیاسی داخرا. چەلیك ووتی، ئێمە لە قۆناغێكی مێژوویی داین، یان توركیا دیموكراتیزە دەبێ، یان وەك قۆناغی ڕابردوو بە هەڵوێستی سەركوتكەرانە پارتە سیاسیەكان دادەخرێن و ئەو دەورانەش وەها بەردەوام بێ.
سەرۆكی گشتی بەدەپە ڕایگەیاند: كە كۆنگرەی پارتەكەیان لە مانگی 1 یان 2 ساڵی داهاتوودا دەبەستن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە