کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەیرانی یاسای هەڵبژاردنەكان و پێشنیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دەرباز بوون لە قەیران

Thursday, 03/12/2009, 12:00


قەیرانی یاسای هەلبژاردنەكان لە ئێراق بەردەوامە و ئەگەری دواخستنی هەلبژاردنەكانیش ڕۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت. بۆ یەكلایی كردنەوەی قەیرانەكەش نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیارێكی‌ خستە بەردەم كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكان لە ئێراق‌. لە مشتومڕی‌ نێوان لایەنە سیاسییەكاندا سەبارەت بە یاسای‌ هەڵبژاردنەكان‌و وادەی‌ ئەنجامدانی‌ پرۆسەكەدا، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیارێكی‌ خستۆتە بەردەم كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكان كە هەڵبژاردن لە مانگی‌ شوباتی‌ داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
كوتلەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەلێن ئەگەر یاسای هەڵبژاردن لە لایەن جێگری سەرۆك كۆماری ئێراق تارق هاشمی ڤیتۆ بكرێتەوە, دەنگی 165 نوێنەر كۆ دەكرێتەوە بۆ ئەوەی ڤیتۆكەی هاشمی ڤیتۆ بكرێتەوە و یاساكە وەك خۆی رەوانە بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی سەرۆكایەتی و ئەو كاتە وەك یاسایەكی پەسندكراو لەقەڵەم دەدرێ و پێویستی بە پەسندكردنەوەی ئەوان نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە