دەوران كاڵكان: توركیا هەوڵدەدات، هێزەكانی باشورو ئەمریكا بەكێشی نێو پیلانەكانی خۆی بكات
Monday, 04/01/2010, 12:00
ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان ڕایگەیاند كە بە هیرش و گوشارەكان، توركیا بەرەو پرۆسەیەكی توند و تیژی و پێكدادان دەبرێت. كاڵكان وتی، كە ئەو گەمەیە، ئاكەپەش و باشبوغیش بەردەوامی دەستەڵاتدارێتی خۆیان لە توند و تیژیدا دەبینن، بەڵام گەلی كورد ناكەوێتە نێو ئەو گەمەیە. كاڵكان رایگەیاند: كە وەك گەل و وەك بزوتنەوەش سورن لە سەر سیاسەتی دیموكراتی و هیچ كەسێك ناتوانێ سیاسەتی كورد لەو هێڵە دووربخاتەوەو پرۆسەی پەرلەمانتەری بەدەپەش، درێژەی دەبێت، كەوتۆتە قۆناخێكی سەختەوەو لەو قۆناخەشدا پەرلەمانتارانی بەدەپە ڕووبەڕووی زەحمەتیەكی زۆر دەبنەوە، بەڵام هەرچەندە هەلێكی بوچوكیش بێت، دەبێت بۆ سیاسەتی دیموكراسی بقۆزرێتەوە.
كاڵكان، سەرنجی خستە سەر هەوڵەكانی دەوڵەتی تورك بۆ هەلگیرسانی شەڕ لە نێو كوردانداو ووتی: دەوڵەتی تورك دەیەوێت، بەرپرسانی باشوری كوردستان و ئەمریكا لە دژی پەكەكە، بەكێش نێو پلانەكانی بكات، بەڵام ئەم هەوڵانە مایە پووچن، سەردەمی شەڕی ناوخۆ تێپەریوە، هیچ ئەنجامێك بەدەست ناخات. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان ووتی: ئۆپەڕاسیۆنەكانی لە دژی هەڵبژێردراوانی كوردی وەك هەوڵدانی پاكتاوكاری سیاسەتی دیموكراسی هەڵسەنگاندو ووتیشی: شەڕێكی تایبەت و چەپەڵ لە هەموو بوارەكاندا درێژەی هەیە، ئەو ئۆپەراسیۆنەش بەشێكی ئەو شەڕەیە، دەیانەوێت سیاسەتی دیمۆكراتی پاكتاو بكەن، ڕژێمی شەڕی تایبەت ناتوانێت چارەسەری بخوڵقێنێ. پاكتاوكردنی سیاسەتی دیموكراتیش بەواتای گوڕدانە توندوتیژی فاشیزم، ئاكەپە و دەوڵەتی توركیش مانەوەیان لە دەسەڵاتدا بە توندی تیژیەوە دەبەستنەوە، هەر بۆیە توندوتیژیان دەوێت، ئەوەش گەمەیەكی چەپەڵە، بۆیە ئێمەش وەك گەل و بزوتنەوە هەتا دوایی پێداگری لە سیاسەتی دیموكراسیدا دەكەین، كەسیش ناتوانێت، كوردان لەیەك دابڕێنێت و توركیا بخاتە نێو پڕۆسەی گەڕانەوە بۆ دواوە.
كاڵكان، تێكۆشانی پەرلەمانتارانی كوردی هەڵسەنگاندو ووتی: ئەو پرۆسەیەی لە بەردەممان دایە، بە پێی ئەزمونی دوو ساڵی ڕابردوو، بە سەختی دەرباز دەبێت و پێویستە بەدەپەش بە گوێرەی قۆناغەكە خۆی ڕێكخستە بكات و هەرچەندە هەلێكی بوچوكیش بێت، دەبێت بۆ سیاسەتی دیموكراسی بقۆزرێتەوە. لە بەشێكی دیكەی ئاخاوتنەكەیدا، دوران كالكان سەرنجی خستە سەر هەوڵەكانی دەوڵەتی توك بۆ هەڵگیرسانی شەرَ لە نێو كوردانداو ووتی: دەوڵەتی تورك دەیەوێت، بەرپرسانی باشوری كوردستان و ئەمریكا لە دژی پەكەكە، بخاتە نێو پلانەكانی، بەڵام ئەم هەوڵانە مایە پووچن، سەردەمی شەڕی ناوخۆ تێپەریوە، هیچ ئەنجامێك بەدەست ناخات. كاڵكان رایگەیاند كە حكومەتی ئاكەپە لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی كوردان لە ناوخۆیاندا بەشەر بدات، پێویستە لە دژی ئەو سیاسەتەی ئاكەپە و دەوڵەتی تورك، هەمووان بە وشیاریەوە هەڵسوكەوت بكەین.
حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتریش رایگەیاندبوو كە چیدی لە ناو كورداندا شەڕ دروست نابێت، ئەم هەلوێستە، هەلوێستێكی راستە، كەواتە هەوڵەكانی حكومەتی ئاكەپە بۆ ئەم مەبەستە مایە پوچن. كۆبونەوەی سێ قۆلی هەولێریش، وەكو لە ڕووكەشدا بانگەشەی بۆ دەكرێت نییە و ناوەڕۆكەكەی شتێكی جیاوازە، بەڵام دەیانەوەێت بەشتی ڕووكەش و ڕواڵەتی رای گشتی هەڵخەڵەتێنن. كاڵكان ڕوونی كردەوە، هەر سەوداو مامەڵەیەكی نهێنی دەكەن بابیكەن، ئاستەمە كە پەكەكە و هێزەكانی باشور لە دژی یەك شەڕ بكەن. لە كۆتاییدا كاڵكان وتی، بۆ دیموكراتیزەبوون پێویستە كوردان زیاتر خەبات بكەن، لە بڕی شەڕ لە نێوان كوردان دا، پێویستە پەرە بە یەكێتی دیموكراتی لە نێوانیان دا بدەن. بەبۆنەی سالی نوێشەوە، بانگ لە لایەنە سیاسیەكانی كوردان كرد كە بۆ چارەسەری پرسی كورد یەكێتیەكی ستراتیژی پێك بهینرێ و یەك هەلوێستی نیشان بدرێت، لە سالی 2010 دا دەبێت كۆنفرانسی نەتەوەیی پێك بهێنرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست