کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یامان: پێویسته‌ توركیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی‌ كرێكاراندا بكات

Thursday, 21/01/2010, 12:00


محه‌مه‌د نوری‌ یامان سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی‌ توركیا ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌ی‌ دیموكراسی‌ و پرسی‌ كورد جدی‌ نیه‌و پێویسته‌ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كورددا وه‌ك لایه‌نێكی‌ سه‌ره‌كی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستاندا بكات.
محه‌مه‌د نوری‌ یامان، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ به‌ده‌په‌ له‌ پارله‌مانی‌ توركیا له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ فراكسیۆنه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی‌ پرسی‌ كرانه‌وه‌ی‌ دیموكراسی‌ و پرسی‌ كورد رایگه‌یاند: حكومه‌تی‌ توركیا جددی‌ نیه‌ و ره‌خنه‌ی‌ توندیشی‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا كرد.
یامان جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ردۆگان به‌جددی‌ به‌ته‌نگ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كورده‌وه‌ نیه‌ و پرسی‌ كورد وه‌ك كارتێك به‌كار ده‌هێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا كه‌ بڕیاره‌ ساڵی‌ داهاتو ئه‌نجامبدرێت.
یامان له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یه‌وێت كورد له‌ قۆناغی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كوردا رۆڵی‌ نه‌بێت وه‌ك لایه‌نێكی‌ سه‌ره‌كی‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە