کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەتی ئاكەپە بەرپرسیاری سوتاندنی دارستانەكان و تاڵانكردنی كوردستانە

Tuesday, 19/01/2010, 12:00


دوای ئەوەی پەرلەمانتاری بەدەپەیی باتمان ئایالا ئاكات ئاتا چەند پرسیارێكی ئاراستەی وەزارەتی ژینگەو دارستان كرد، دەركەوت كە حكومەتی ئاكەپەو ئەرتەش بەرپرسن لە سوتاندنی دارستانەكانی كوردستان. وەزارەتی ژینگە‌و دارستانی تورك لەوەڵامی پرسیارەكەدا دان بەو ڕاستیەدا دەنێت كە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 734 جار هێرشكراوەتە سەر دارستانەكان و 12 هەزار و 493 هێكتار دارستان سوتێنراون. بەپیێ وەڵامەكەی وەزارەت ئەرتەشی تورك هۆكاری سوتاندنەكانە و كارەكانیشی بە بێ هیچ هۆیەكی ژینگەیی ئەنجامداوە. حكومەتی ئاكەپە لەئاست سوتاندنەكان بێدەنگە و ڕێگە لە سوتاندنی دارستانەكان لەلایەن ئەرتەشەوە ناگرێ. لەلایەكی تر بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی كۆمیتەی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە حكومەتی ئاكەپە دەگرێ كە لەئاست سوتاندنی دارستانەكانی كوردستاندا بێدەنگە؛ بەڵام بۆ دارستانەكانی ڕۆژاوای توركیا دەستی بە سەفەربەری كردووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە