ژنانی کورد له ئامه‌د پێشه‌نگایه‌تی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن
Sunday, 25/04/2010, 12:00
ژنانی کورد بۆ په‌ره‌پێدانی تێکۆشانی ئازادی، ههنگاوێکی گرنگیان نا.
کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد، که‌له لایه‌ن ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد و دێموکراتیکه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ، ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێکرد. له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه‌وه سیاسه‌توانانی ژن و، نوێنه‌رانی گه‌لێک ده‌زگا و سازی به‌شداری کۆنفرانسی ئامه‌د بوون.
پارله‌مانته‌ری پێشووی ده‌پ له‌یلا زانا، دوێنێ له کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کدا به دروشمی 'ئامه‌د ماڵی هه‌موو ژنانی کورده' پێشوازیی له ژنان کرد.
کۆنفرانسه‌که ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێکرد و، دوێنێ شه‌ویش دیدارێکی مێژوویی ژنانی کورد له هه‌ر چوار لای کوردستان و ووڵاتانی تره‌وه پێکهات.
ژنان له پێشانگای ژنه وێنه‌سازی کورد 'نه‌ڤین گونگور' به ناوی 'ئازادیی من له ناسنامه‌ی مندا شاردراوه‌ته‌وه' له ده‌وری یه‌کتر کۆبوونه‌وه. له‌یلا زانا له‌وێ له په‌یامێکدا خۆشحاڵیی خۆی به دیداری ژنانی کورد ده‌ربڕی و ووتی: ئامه‌د ماڵی هه‌موو ژنانی کورده. ئێستا ئێمه هه‌موو له سه‌ر خاکی خۆمانین.
به‌رنامه‌ی فه‌رمیی کۆنفرانس، له ساڵۆنی پارکی سوومه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد و، ناسنامه‌ی نوێنه‌رانی به‌شداربوو، بۆ یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی وه‌کوو ههنگاوێکی گرنگ به ناو کرا.
له ناو نوێنه‌رانی ژن‌دا، هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په گولته‌ن کشاناک، ژنهپارلهمانتهران و ژنه شاره‌دارانی به‌ده‌په، هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکا دێموکراتیک یوکسه‌ل گه‌نچ، پرۆفیسۆ که‌ژاڵ ڕه‌حمانی، کچی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سوهه‌یلا قازی، پارله‌مانته‌ری شاری که‌رکووک له پارله‌مانی ئێراق ئاڵا تاڵه‌بانی، ڕاوێژکاری یاسایی سه‌رۆکی حکووممهتی هه‌رێم به‌رهه‌م ساڵح - ئه‌میره حه‌سه‌ن، سه‌رۆکی فه‌دراسیۆنی ژنانی که‌رکووک ڕووناک عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی په‌یامبه‌رانی ئاشتی گوڵبه‌هار چیچهکچی، ڕاوێژکاری کاروباری ژنانی پارتی دیموکراتی کوردستان شیرین ئه‌حمه‌دی، ئه‌ندامی ده‌ستپێشخه‌ریی دایکانی ئاشتی ئامینه ئۆزبه‌ک، نوێنه‌ری ئاسووده، ژنهپارلهمانتهرانی باشووری کوردستان کوێستان محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا، ئامینه زکری و ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆکی ناوه‌ندی ژنانی ئازاد، ده‌یان نوێنه‌ری پارتی و ڕێکخراوه‌کانی ژنان له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه و، ژنهپارلهمانتهری کورد له پارله‌مانی ئه‌ورووپاوه فه‌له‌کناس ئۆجا به‌شداری کۆنفرانسه‌که بوون.
په‌یامی سه‌ره‌تای کۆنفرانس له لایه‌ن ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد و دێموکراتیک، مولکیه بیرتانه‌وه پێشکه‌ش کرا که تیایدا ڕایگه‌یاند، دیداری ژنان به بیروڕای جیاوازه‌وه، خاوه‌ن گرنگیه‌کی مێژوویه.
بیرتان ئاماژه‌ی به تێکۆشانی ژنان کرد و ووتی؛ ژنانی کورد به ساڵانه له دژی سیسته‌م تێده‌کۆشن. ده‌بێ ئه‌و ئاسته‌ی که ژنی کورد پێی گه‌یشتووه، زیادتر پێش بخرێ.
بیرتان بانگی یه‌کێتیی هاوبه‌شی له ژنان کرد.
شایانی به‌بیر هێنانه‌وه‌یه که ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له دوایین دیداریدا له گه‌ڵ پارێزه‌رانی، په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد کرد که تیایدا ووتبووی: باوه‌ڕی ته‌واوم به تێکۆشانی ئازادیی ژن هه‌یه. تێکۆشانی ژن سه‌رده‌که‌وێ و ئه‌مه‌ش، هێزێکی مه‌زن ده‌داته تێکۆشانی گه‌لی کورد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست