موراد قەرەیلان: راگەیاندنەكانی توركیا بەدرۆی هەڵبەستراو هەوڵی تێكدانی پێڤاژوەكە دەدەن
Friday, 24/09/2010, 12:00
سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكین كوردستان كەجەكە، موراد قەرەیلان ناڕەزایەتییەكی توندی لەدژی چاپەمەنی توركیا دەربری كە چەواشەكاریان كردووە لەو قسانەی كە لەگەڵ تەلەفزوێنی 2ی ئیسرائیل كردبوونی. دەزگاكانی راگەیاندنی تورك دوێنی هەروەها هەوڵێكی دیكەی دوور لە ڕاستیان بڵاو كردەوە و بانگەشیان كرد كە گوایا 3 كەسی پەكەكەیی لە ووڵاتی لوبنان بەتۆمەتی سیخوری بۆ ئیسرائیل دەست بەسەر كراون. ئەو هەواڵە لەلایەن پارتی یەكیەتی دیموكراتی پەیەدە وە بەدرۆ خرایەوە. سەرۆكی كۆنسەی بەرێوبەری كەجەكە موراد قەرەیلان، ئەو هەواڵانەی كە بۆ ناوزڕاندنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد بڵاو دەكرێنەوە هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند: چاپەمەنییەكانی توركیا پێوانەكانی ڕاگەیاندن پێشێل دەكەن و بەوشێوەیەش دەیانەوێت پێواژۆی ئێستا لەبار بەرن. سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان، لە ووتوێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەری فرات، رایگەیاند: دەزگاكانی راگەیاندنی تورك، رێپۆرتاژەكەی ئەویان كە لەگەل تەلەفزیۆنی ئیسرائیلدا ئەنجامی دابوو، پێچەوانە كردووەو ووتی: پیواژۆكە، هەم بۆ كوردان و هەمیش بۆ توركیا كەوتۆتە قۆناغیكی نویەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش چاپەمەنی توركیا، هەموو پیوانەكانی ڕۆژنامەگەری بنپێدەكات و هەواڵی درۆ بڵاو دەكەنەوە. قەرەیلان بەوشێوەیە لەسەر ئەو مژارە قسەی كرد: من لەو رێپۆرتاژەمدا ووتم، ئاشتی لە نیوان عەرەب- ئیسرائیل، كورد-تورك، كورد عەرەب، كورد -فارس دا، بەواتای پیواژۆیەكی نوێ دێت لەهەریمەكەدا. ئیسرائیلیش لەنێودا، ئاشتی لە بەرژەوەندی هەمووان دایەو دەبێت هەمووان پشتیوانی لیبكەین. هەروەها ڕەخنەم لە حكومەتی ئیسرائیل گرت كە تەكنیكی سەربازی بە توركیا دەفرۆشێت و ئەوەش دەبێتە هۆی گیانلەدستدانی گەریلاكانی ئێمە. ئێمە داوامان لە ئیسرائیل كرد كە ئەو كارە نەكات.
قەرەیلان لە درێژەی لێدوانەكەیدا بەبیریهێنایەوە ئەوان لە ڕێپۆرتاژەكەیاندا، سەرنجیان بۆسەر ئەو ئێش و ئازارانە ڕاكێشاوە كە گەلی ئیسرائیل بەدرێژایی مێژوو ڕووبەرووِی بۆتەوەو هەربۆیە پێویستە گەلی ئیسرائیل باش لە ئازارەكانی گەلی كورد تێبگات و دەوڵەتی ئیسرائیل سیاسەتێك بەرێوە نەبات كە دەبێتە هۆی شەڕ لە توركیا و لەبەرامبەر ئەوە خاون هەڵوێست بێت. قەرەیلان هەروەها ڕادەگەیەنێت كە لە دیدارە تەلەفزیۆنیەكەدا، ئەوان سەرنجیان بۆسەر برایەتی و پێكەوە ژیانی گەلان ڕاكێشاوەو بەو شێوەیە لە هەڵسەنگاندنەكەی بەردەوام بوو؛ من لەو ووتووێژەمدا لە دژی هیچ دەوڵەتێك شتێكم نەگووت. وەك ئەوەی كە دەزگاكانی راگەیاندنی تورك دەیڵین، هەرگیز دەستەواژەی، توركیا، دوژمنی هاوبەشمانەم بەكار نەهێناوە. ئەو دەستەواژەیە لە ڕێپۆرتاژەكەی بەرێز ئیتالی ئانگەڵیشدا نییە. لە راستیدا بەڕێز ئانگەڵیش هەلوێستی ڕاستی نواندووە. بەڵام دەزگاكانی راگەیاندنی تورك وتوێژەكەی منیان پێچەوانە كردووەو پێوانە و پرنسیپەكانی رۆژنامەگەریان پیشێل كردوە، راگەیاندنی تورك جارێكی دیكە، بۆ ئەوەی پەكەكە خراپ نیشان بدەن و ناوی بزڕینن، ئانتی پروپاگەندە دەكەن، بە ویستی خۆیان هەواڵی درۆ دروست دەكەن و بڵاوی دەكەنەوە.
قەرەیلان لەبەرامبەر هەڵوێستی چاپەمەنی توركیا لەدوای كۆمەڵكوژییەكەی جۆلەمێرگ ناڕەزایەتی نیشاندا. سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە موراد قەرەیلان دەستنیشانی كرد كە چاپەمەنی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورك، بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ، هەوڵ دەدات ڕای گشتی هەڵخەڵەتێنێ و گوتی: ئەگەر كۆتایی بەو درۆیانە بێت، كێشەی كوردیش چارەسەر دەبێت. ئاماژەی بەوشدا كە چاپەمەنی توركیا لەئاست بایكۆتكردنی قوتابخانەكان بێدەنگن، بەوەش دووڕویەتی خۆیان دەردەخەن. سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە موراد قەرەیلان، بەبیریهینایەوە لەدوای كۆمەڵكوژییەكەی جۆلەمێرگ، چاپەمەنی توركیا شەڕی تایبەتی بەڕێوەبردوو و دەستنیشانی كرد كە بەو هەوڵانە، دەیانهەوێ كۆمەڵگا هەڵخەڵەتێنن. قەرەیلان سەبارەت بەو مژارە ڕایگەیاند: بە هەواڵی درۆ، دەیانهەوێ ڕووداوەكەی جۆلەمێرگ بخەنە ئەستۆی ئێمە. بەڵام بەشیوەیەكی كراوە ئاشكرایە كە ئەو ڕووداوە لەلایەن ڕێكخراوە كۆنتراكان، وەك ژیتەم- كۆنترا گەریلاوە كراوە. ئەو ڕووداوە هەر كەسیك ئەنجامی دابێت، گێرەشێوێنییەكە. ئەو هێرشە، هێرشیكە لەدژی گەلەكەمان لە جۆلەمێرگ و تەڤگەرەكەمان. بۆ لەباربردنی ئەم پێواژۆیە، ئەم هێرشە پێكهاتووە. قەرەیلان سەبارەت بەو هەواڵەی كە گوایە لەنێوان ئەو و ئەندامی كۆنسەی سەربازی هەپەگە، دوكتۆر باهۆز ئەرداڵ كێشە هەیە، گوتی: ئەو هەواڵە تا سەر ئێسقان درۆیە. ئەگەری ناكۆكییەكی ئاواش بە هیچ شێوەیەكی لە ئارادا نییە. ئێمە وەك ئەو كادرانەی لە هێڵی ڕیبەرایەتیدا یەكمان گرتووە، هیچ كاتێك ڕێگە بە دروستبوونی گروپ و تاكڕەویەتی نادەین. بەو بانگەشانە دەیانهەوێ هەڵوێستی بەهێزی تەڤگەرەكەمان لەم قۆناغەدا، ڕەش بكەن. ئەوەش هەمووی هەوڵدانی شەڕی تایبەتن. پەكەكە كۆمەڵگای فیدایەكانە. لەنێویدا، یەكیەتییەكی بەهێز و پتەو هەیە. قەرەیلان لەسەر هەڵوێستی دووڕویانەی چاپەمەنی تورك لەسەر بایكۆتی قوتابخانەكان بەو شێوەیە قسەی كرد: چاپەنی تورك جارێكی تر بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی سیستمی داگیركەر هەڵسوكەوتی كرد. زۆربەی منداڵانی كورد، ماوەی پێنج ڕۆژە بەداخوازی پەروەردە بە زمانی كوردی، قوتابخانەكانی توركیایان بایكۆت كرد. چاپەمەنی توركیا هەندێ هەواڵیان لەسەر ئەو قوتابخانانە دروستكرد كە منداڵان و هێزەكانی سەرباز و پۆلیان تێداخوێنن و چاویان لە ئاست منداڵانی كوردستان و داواكاریان گرت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست