كۆماجڤاكێن كوردستان: داخستنی دەتەپە سێدارەی سیاسییەو ئەوەی داخراوە تەنیا پارتێكی سیاسی نییە
Monday, 14/12/2009, 12:00
كۆنسەی بەرێوەبەری كۆماجڤاكێن كورستان، داخستنی دەتەپەی بە زمانێكی توند شەرمەزار كردو ڕاگەیاند كە بڕیارەكە سێدارەیەكی سیاسی و كۆمەڵكوژیە، ئەوەی داخراوە تەنیا پارتێكی سیاسی نییە، بەو بڕیارە دەلێن، مافی ژیان نادەمە ئیرادەی ئازادی ملیۆنان كورد. كەجەكە وەڵامی ئەوە كەسانەی دایەوە كە داخوازی و مافە رەواكانی گەلی كورد وەك تیرۆریزم بەناو دەكەن و ووتی، با كەس چاوەڕێی ئەوە نەبێ كە وەك مەڕی قوربانی سەرمان بدەینە بەر چەقۆ، گەلەكەمان خۆی دەپارێزێ. سەرۆكایەتی كۆنسەی بەریوەبەری كەجەكە ڕایگەیاند كە پرۆسەیەكی نوێ بە هاویشتنی ئۆجەلان بۆ چاڵی مردن دەستی پێكرد، ئەو سیاسەتە نوێیەی وەها شرۆڤە كرد: دەلێن ئەگەر نەتوانم هەڵیانخەڵەتێنم، سەرقاڵ بكەم، پارچە بكەم ئاوا گوشاریان بۆ دێنم، سەركوتیان دەكەم و لەناویان دەبەم داخستنی دەتەپە ئەنجامێكی ئەو سیاسەتەیە.
لە لێدوانەكەی كەجەكەدا هاتووە ئەو بڕیارەی دادگای دەستوری بنەڕەتی بە یەك دەنگی دای سێدارەیەكی سیاسی و كۆمەڵكوژیە، لەسەر ئەوەش وتی: داخستنی دەتەپە داخستنی پارتێكی ئاسایی نییە، واتای ئەوەیە كە دان نانێم بە ناسنامەی ئازاد، ئیرادەیان و مافی ژیانێكی ئابرومەندانەی ملیۆنان كوردی دەنگیان بە پارتێك داوە، ئەوە سێدارەی سیاسی و قڕكردنە، بەو پێیە ئاشكرا بووە كە پیلانی كرانەوەی ئاكەپە پاكتاوكاریە، رێ بە هیچ كەس و لایەنێكی نوێنەرایەتی كوردان بكات، ئاشكرا بوو كە سیستەمی توركیا و یاساكانی رێ بە نوێنەرایەتی كورد نادەن. كەجەكە ڕایگەیاند كە هۆكارەكانی كە كراوەتە پاساو بۆ داخستنی دەتەپە، هەموو درۆن و بۆ پەردە پۆش كردنی راستیەكان دەست نیشان كراون.
نمونە هێنانەوە لەسەر پارتی هیری پاتاسۆناش رێبازێكی تری شەڕی دەرونییە بۆ چەواشە كردنی ڕای گشتیە.
لێدوانەكە سەرنج بۆ سەر هەڵوێستی ئاكەپە لە پێش و پاش داخستنی دەتەپە و دەلێ، ئاكەپە خاوەنی سەرەكی ئەو سێدارە سیاسیەیە، ئەوانە هەرچیەكیش بكەن، ناتوانن خۆیان لەو ڕاستیە قورتار بكەن. سەرۆكایەتی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە وەڵامی ئەو كەسانەشی دایەوە كە دەیانەوێ نارەزایی گەل لە دژی دەوڵەتی تورك وەك تیرۆریزم و توندو تیژی بەناو بكەن و لەسەر ئەوەش وتی: لە دژی هاویشتنی رێبەر ئاپۆ بۆ نێو چاڵی مردن و داخستنی دەتەپە كە دەنگی ملیۆنان كەسی بەدەست هێنا، با كەس چاوەڕێی ئەوە نەبێ كە كورد لە جێ خۆیان دانیشن و بێ دەنگ بن، وەك مەڕی قوربانی ملی خۆیان بدەنە بەر چەقۆ، بەرخودانی گەلەكەمان تا گەیشتن بە داواكانی بەردەوام دەبێ، لەبەر ئەوە گەلەكەمان هیچ ئاستەنیەك ناناسێ و خۆی دەپارێزێ. كەجەكە دەلێ لەسەر قەبوول كردنی ئەو پیلانی پاكتاوكاریە دەمامكی زۆر ڕۆشەنبیرو نوسەری ساختەش كەوت، ئەو هەلوێستی چەپڵە لێدانەیان بۆ سیاسەتی قڕ كردن و نارەزایی گەل لە دژی ئەو سیاسەتە وەك تیرۆریزم نیشان دان هەرگیز مایەی قەبوڵ نییە. لە لێدونەكەدا هاتووە كە بڕیاری كشانەوە لە پەرلەمان لە لایەن دەتەپە وەك هەڵوێستێكی بە پرەنیسیپ هەڵدەسەنگێنێ و لەسەر ئەوەش ووتی: دەتەپە لە ژیانی كورتی تێكۆشانی دا بۆ نوێنەرایەتی خاوەن جێەیەكی گرنگە، لە دژی داخستنی، بڕیاری كشانەوەی دەتەپە هەڵوێستێكی پرەنیسیپانەیە، ئەو هەڵوێسێكی وەرگێڕاوی فكر، بۆچون و داواكانی گەلی كوردە كە لە حاڵەتی سەرهەڵداندایە، گەكەلەمان كە دەنگی بە دەتەپە داوە هەمیشە ئامادەیی نیشانداوە بۆ چارسەری دیموكراتی و ئاشتیانە، بەڵام بەو هەڵوێستە نیشانی داوە كە لە دژی سێدارەی سیاسی بێ ئەڵتەرناتیڤ نین، بە سیاسەتی نكوڵی ئاكەپەو دەوڵەتی تورك هیچ كەسێك هەڵناخەڵەتێ. سەرۆكایەتی كۆنسەی بەریوەبەری كەجەكە سڵاوی لە سەرهەڵدانەكانی گەلی كورد كردو بانگی لە گەل كرد كە بەهێز و گوڕێكی زیاترەوە داكۆكی لە رێبەرایەتیان بكەن، پەرلەمانتارەكانیان بپارێزن و ئەنجومەنی دیموكراتیەكانیان رێكخستن بكەن و تینی زیاتر بە سەرهەڵدانیان بدەن. بانگی لە هیزە دیموكراتیەكانی توركیاش كرد كە داكۆكی لە ئەرك و بەرپرسیارێتیان بكەن. لە كۆتاییدا دەلێ ئەو كوردانەی كە تا ئێستا لە نێو ئاكەپە و پارتەكانی سیستەمدان، دەبێ ئەو دوژمنایەتی لە سەر كوردی ئازاد ببینن و دەست بكێشنەوە و لە تەنیشت تیكۆشانی گەلەوە بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست