ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێکی کورد له سوئێده‌وه بۆ ئێران
Thursday, 21/01/2010, 12:00
له کات‌و ساتێکدا که حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو کاتێک زیاتر خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی ئێران به تووندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کا، له ئێستادا که رێژیمی ئێران له هه‌موو کاتێک زیاتر شاڵاو و هێرش بۆ کۆڕوکۆبوونه‌وه مهدهنییهکانو هه‌روه‌ها هه‌موو چینوتووێژهکانی کۆمه‌ڵگای ئێران
ده‌با، له کاتێکدا باڵوێزی ئێران له باڵوێزخانه‌ی نۆروێژ له سه‌ر سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئێران ده‌ست له کار دهکێشیتهوهو دونیا ڕۆژئاوا له کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار ده‌کاته‌وه، ڕێک له‌و کاتهوهختهدا، ئیداره‌ی کۆچ‌و کۆچبه‌رانی سوئێد‌و پۆلیسی ئه‌م وڵاته لاوێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به فڕۆکه ڕاده‌ستی پۆلیسی ئێران کرده‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 14 ـ 01 ـ 2010 گه‌نجێکی کورد به ناوی ئاوات ئیبراهیمی کوڕی حوسێن دانیشتووی بێوارنی خوارێ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت که ماوه‌ی 3 ساڵ بوو له سوئێد به بێ مافی مانه‌وه له‌م وڵاته ده‌ژیا له لایه‌ن پۆلیسی سوئێده‌وه گیراو ڕاده‌ستی ئێران کرایه‌وه.
ئاوات ئیبراهیمی وه‌ک گه‌نجێکی کورد له ڕێگای قاچاخه‌وه 3 ساڵ به‌ر له ئێستا خۆی ده‌گه‌یێنێته وڵاتی سوئێد و وه‌ک په‌نابه‌رێک داوای مافی مانه‌وه له سوئێد ده‌کا، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای 3 ساڵ مانه‌وه و چه‌ندجار چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئیداری کۆچ‌و کۆچبه‌ران و ئیداره په‌یوه‌ندیداره‌کانی کاری په‌نابه‌ری 29 ڕۆژ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر دهکرێو دوای 29 ڕۆژ ڕاگرتن، ڕۆژی 14 ـ 01 ـ 2010 به فرۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌ره‌و ئێرانیان گه‌رانده‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه که به وته‌ی یه‌کێک له دۆسته‌کانی ناوبراو پۆلیسی سوئێد به شێوه‌یه‌کی یه‌کجار نامرۆڤانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ئاوات ئیبراهیمی کردووه و ته‌نانه‌ت به ده‌ست و لاق به‌ستراوه‌یی و به زۆر له فرۆکه‌یان خستووه. پێش ئه‌وه‌ی که فرۆکه‌ی تایبه‌تی به پووڵێکی یه‌کجار زۆر ئاماده بکه‌ن، داوایان له کارگێرانی فرۆکه‌ی ئێران کردووه که ئاوات له‌گه‌ڵ خۆیان به‌ره‌و ئێران به‌رنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون که ئاوات له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه‌وه و پێیان وابووه که ئه‌وه کاری نایاساییه و ئه‌رکی ئه‌وان نییه و ملیان به داخوازی پۆلیسی سوئێد نه‌داوه، هه‌ر بۆیه دوای ئه‌وه وه‌ڵامی ڕه‌دد له کارگێرانی فرۆکه‌وانی ئێران له فرۆکه‌خانه‌ی ستۆکهۆڵم وه‌رده‌گرنه‌وه، ئه‌وجار فرۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی به دانی پوڵێکی یه‌کجار زۆره‌وه ئاماده ده‌که‌ن و له ڕێگای یه‌کێک له ولاتانی پێشووی ڕووسیه‌وه به‌ره‌و ئێران ڕه‌وانه ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سوئێد و یا ئیداره‌ی کۆچ‌و کۆچبه‌ران له نارزایه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی تا ئه‌مرۆش ئاگادار نهبووببنو ئه‌گه‌ر تا ئه‌مرۆ کاره‌کانی کۆماری ئیسلامیان بۆ ڕوون نه‌بۆته‌وه، خۆ ده‌بوو ئه‌وه بزانن که هه‌ر دوێنێ له وڵاته هاوسێی خۆیان له وڵاتی نۆروێژ باڵوێزی ئێران له باڵوێزخانه‌ی نۆروێژ سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وتی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران و به تایبه‌ت ماشێنی کوشتاری سوپا‌و به‌سیج، ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه و داوای مافی مانه‌وه‌ی له نۆروێژ کردووه، خۆ ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی سوئێد زمانه‌کانی بێگانه‌ش نه‌زانن، ئه‌وه زمانی نۆروێژی چاک حاڵی ده‌بن و کۆنترۆڵی هه‌واڵه‌کانی وڵاتی نۆروێژ ده‌که‌ن و ڕۆژنامه‌کانی وڵاتی نۆروێژ له سوئێدیش ده‌ست دهکهونو ته‌نانه‌ت ته‌له‌فزیۆنی نۆروێژ له به‌شێک له وڵاتی سوئێد به بێ گرفت کارده‌کا. که‌وابوو ده‌بێ حکوومه‌تی سوئێد و پۆلیس و ئیداره‌ی کۆچ‌و کۆچبه‌رانی سوئێد ئه‌و چرا سه‌وزه‌ی که له‌و کاته دا هه‌ڵیان کردووه ڕوو به کوێ بێ‌و به دوای چ ئامانجێکهوهن .
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک دێنه ئاراوه:
ئایا حکوومه‌تی ئێران له لای ولاتی سوئێد چۆن پێناسه کراوه؟
حکوومه‌تێکی دێموکراته؟
حکوومه‌تێکه که مافه‌کانی مرۆڤی تێدا پێشێل ناکرێ؟
حکوومه‌تێکه که ماف‌و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کانی به باشی تێدا به‌رێوه ده‌چن؟
یا ماشێنی سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی ئێران له کار که‌وتووه؟
ئه‌وانه‌و کۆمه‌ڵێک پرسیاری دیکه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه دهبنو پێویسته که کارگێرانی هه‌موو به‌شه ئاماژه پێکراوه‌کان له سوئێد وه‌لامده‌ری ئه‌و پرسیارانه بن.
جێی خۆیه‌تی که کوردانی دانیشتووی سوئێد و به تایبه‌ت کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئاگاداریان به سه‌ر گوشار‌و زه‌خته‌کانی کۆماری ئیسلامی له نیوخۆی ئێران و به تایبه‌ت کوردستان دا هه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کاربه‌ده‌ستانی سوئێد و به تایبه‌ت پۆلیس له قاو بده‌ن و پێش به کرده‌وه‌ی له‌و چه‌شنه بگرن‌و نه‌هێڵیین زیاتر له‌وه گه‌نجانی کورد له وڵاتێکی به ناو دێموکرات دا غه‌دریان لێ بکرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست