توركان هەڕشەی پاكتاوكاری كوردانیان كرد
Friday, 18/12/2009, 12:00
وەزیری ناوخۆ، بەشیر ئاتاڵای و سەرۆك وەزیران تەیب ئەردۆغان و فەرمانداری گشتی ئەرتەش ئیلكەر باشبوغ و سەرۆك كۆمار عەبدوڵڵاگول هەڕەشەیان لە كوردان كردو وتیان وڵامێك دەدەینەوە كە شایانیان بێت.
وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورك بەشیر ئاتاڵای كە بۆ پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد هەموو رێ و رێبازێك بەسەر دەكاتەوە، هەڕەشەی لە سەرهەڵدانەكانی گەلی كورد دەكات. ئاتاڵای ڕایگەیاند كە ئەوان رێێ و شوێنی نوێ دەگرنە بەرو ووتی، وەڵامێك دەدەینەوە كە شایانیان بێ. بێ گومان رێ و شوێنی نوێ واتا كوشتنی هەرچی زیاترە. ئاتاڵای دانی بەوەدا نا كە تەنیا لە ماوەی 20 رۆژدا 1562كەسیان گرتووەو لەوانە 363 كەسیان زیندانی كردووە. وەزیری ناوخۆی تورك بەشیر ئاتاڵای لە دژی سەرهەڵدانی گەلی كورد، نەیویست گێرەشوێنیەكانی هێزەكانی دەوڵەت ببینێ و هەڕەشەی كردو ووتی حساب دەپرسینەوەو بانگەشەی كرد كە پۆلیس و سەربازان زۆر هەستیارانە مامەڵەیان كردووە.
ئاتاڵای هەوڵیدا كە تیرۆری پۆلیس و سەربازان بشارێتەوە، بەڵام ئەو ئامارەی ڕایگەیاند، ڕاستی تیرۆری دەوڵەت دەخاتە ڕوو. بە پێی ئەو زانیاریانەی كە خۆی ڕایگەیاند، تەنیا لە ماوەی 20رۆژدا 1562 كەسیان گرتووەو لەوانە 363 كەسیان زیندانی كردووە. ئاتاڵای بانگەشەی كرد سەرهەڵدانی گەل زۆر مەزن دەكرێ و داوای لە ڕاگەیاندنەكان كرد كە هەواڵی سەرهەڵدانی گەل بڵاو نەكەنەوە. بەشیر ئاتاڵای وتی كە ڕێ و شوێنی نوێ دەگرنە بەرو بە قسەكانی ئەو بێ، كوشتاری زیاتر ئەنجام دەدەن.
سەرۆك وەزیری تورك ئەردۆغان بە خوێندنەوە شیعرێكی مولاناوە ڕایگەیاند كە نەخشەی پاكتاوكاریان درێژە پێدەدەن. ئەردۆغان كە پڕ بە قوڕكی دەیقیڕاند و باسی پرۆژەی یەكێتی میللی بۆ خەڵكی كۆنیا دەكرد، دەیگوت ئەو پرۆژەیە دەردی میللەت دەوا دەكات. بەڵام ئەردۆغان هیچ باسی لە دەردی ملیۆنان كەسی نەكرد كە چەندین رۆژە لە سەرهەڵدانان و سێ كەسیش بە دەستی هێزەكانیان كوژراوە.
ئەرۆدغان لە كۆبونەوەی خەڵكی كۆنیادا ووتی؛ حەوت ساڵە بۆ ئارامی هەوڵ دەدەن پرسی كورد چارسەر بكەن. ئەرۆدغان وتی قسەكەی ساڵی 2005 لە ئامەد واتادار بووو وتیشی بەڵام پرسی ئەوە لە خۆی دەكات كە ئێستا گەیشتۆتە كوێ. رایگەیاند كە جگە لە رێبازی سەربازی رێی تر دەگرنە بەر بۆ پاكتاو كردن و سوربونی خۆشی لە سەر پاكتاو كرد دووپات كردەوە. ئەرۆدغان قسەیەكی مولانای هێنایەوە كە دەلێ دەرد رێ نیشانی مرۆڤ دەدا، لێی زیاد كردو ووتی، دەردمان، دەردی ئەم وڵاتەیە.
بەڵام دەردی ئەرۆدغان ئەو ملیۆنان كەسە نەبوو كە لەدژی ئەشكەنجەی ئیمرالی ڕژاونەتە شەقامەكان تا ئێستا 3 كەس ژیانیان لەدەستداوەو سەرهەڵدانی خەڵكی وەك گێرەشوێنی لێكدایەوە. ئەردۆغان پێی لە سەر پاكتاوكردن داگرت و ووتی، ئەو قەڵاچۆ كردنە لایەنی ئابوری، دەرونی و كۆمەڵایەتی هەیەو لەهەمانكاتیشدا ووتی، مخاتەبی پرۆژەی یەكێتی میللیم تەنیا گەلە. ئەردۆغان لەسەر دانی هەواڵی سەرهەڵدانی گەل میدیاكانی توركی وشیار كردەوە.
لە كاتێكدا كە لە دژی گەلی كورد كۆمەڵكوژی بەرێوە دەبرێت، كاربەدەستانی تورك بانگی هێمنی دەكەن.
بەڵام ئەو بانگەوازیە، بوو بەژێر لێشاوی هەڕەشەكان لە بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردو بەمەش دوو ڕوویی دەوڵەتی تورك هێندەی تر ئاشكرا دەبێت. سەرۆك كۆماری تورك عەبدولا گول، پێشتر ڕایگەیاند بوو، لە توركیا شتگەلێكی باش ڕوو دەدەن، بەڵام لە ئێستادا، داخوازیەكانی كوردان نەدیوو دەڕوانێت و دیسان پرسەكە بە تیرۆر بەناو دەكاتەوە. سەرفەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورك ئیلكەر باشبوغیش، لە ئاخاوتنەكانیدا لە دەریای ڕەش، بەمەبەستی هێرشی نوێ بۆ سەر كوردان، بانگەوازی كرد. لە توركیا دا، كاتێك كوردان بەكردەیی ڕووبەروی كۆمەڵكوژی دەبنەوە، لەو كاتەدا سەرۆك كۆمار عەبدوڵا گول دێت و باس لە گوتەی كلاسیك دەكات و دەڵێت، هەموان هاوڵاتی پلە یەكن لەم ووڵاتەدا و وادەزانیت ئیتر وەك رابردوو گەلی كورد، بەو دەستەواژە فریودەرانە هەڵدەخەڵەتێن.
گول كە بۆ رۆژنامەیەكی تورك دەدواو لە وەڵامیكی سەرسوڕهێنەردا، ووتی: بەمەنتقی كلاسیكی دەوڵەتی تورك، نابێت لە نێو گەلدا، گروپ و گروپی جیاوز هەبن و دامەزرێن. گول، دەرگای پەرڵەمان كە لەبەردەم دەتەپەیەكاندا داخراوە، لە بیری خۆی دەباتەوە و دەڵێت: وەرن بێ ئەوەی یەكدی بشكێنین و بەگژیەكدا بچین، وەرن با پێكەوە گفتوگۆ بكەین. گول كەوا هەست دەكات هەموان لە خەوێكی قوڵ دان، بانگەشەی كرد، لە توركیادا، هەموان دەتوانن بەشێوەیەكی ئازاد و سەربەست بیروبۆچونیان دەربڕن و ووتی: دەتەپە لە پەرماندا ئاخاوت و ئێمەش گوێمان لێگرت.
بەڵام گول خۆی لە قەرەی داخستنی دەتەپە نەدا، وەك نەدیو لێی ڕوانی. سەرۆك كۆماریش وەك سەرۆك وەزیران ئەردوغانیش جارێكی دیكەی پرسی كوردی، وەك تیرۆر بەناو كردەوە. لە لایەكی دیكەوە، سەرفەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورك ئیلكەر باشبوغیش، لە ڕووداوەكانی كوردستان و توركیا گوایا بانگی پاراستنی هێمنی و خوێن ساردی دەكات و لەبارەی سەرهەڵدانەكانی باكوری كوردستانەوە دەڵێت: ڕووداوی كۆمەڵایەتی پەرەیان سەندەوە ،خەڵكی دەریای رەش فیداكارن و لە ئاست بابەتە میلیەكاندا زۆر هەستیارن. باشبوغ بەو بانگەوازیەشی تاوی دۆخەكە دەدات و بانگی هێرش لە دژی كوردان دەكات. باشبوغ هەروەك، گەروە بەرپرسانی دیكەی تورك، ئەویش واژەی تیرۆر بەكار دەبات و پەیامی هەڕەشە ئامێزی ئاڕاستەی ڕاگەیاندن و دەزگای دادی تورك كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست