کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەترسی لەسێدرەدانی ئیحسان فەتاحیان لە ڕۆژی چوارشەممە و شكەنجەی دژواری حەبیبوڵڵا لەتیفی

Sunday, 08/11/2009, 12:00


بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی ڕاگەیەندراوە، ڕۆژی چوار شەممە حوكمی لە سێدارەدانی گیراوی سیاسی كورد"ئێحسان فەتاحیان"جێبەجێ دەكرێت.
بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، حوكمی لە سێدارەدانی گیراوی كورد"ئێحسان فەتاحیان"بڕیار وایە كە رۆژی چووارشەمە 11ی نوامبر، جێبەجێ بكرێت. پەلە كردن لە جێبەجێ كردنی ئەو‌ حوكمە لە دوای نامە گۆڕینەوەی دەزگای داد و دادگۆستەری شاری"سنە"دێت كە تێیدا داوا كرا بوو، گیراوانی سیاسی و مەدەنی كورد لە سێدارە بدرێن. لەو چوارچێوەیەدا، دوێنێ پارێزەری"ئێحسان فەتاحیان"ئاگادار كراوەتەوە كە سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، لە گرتووخانەی ناوەندی "سنە"ئامادە بێت بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی موەكیلەكەی. بە وتەی بنەماڵەی"فەتاحیان"ئیدارەی ئیتلاعاتی "سنە"ئێحسان"ی وەك هۆكاری نا ئارامیەكانی ئەم دوایە لە هەرێمی كامیاران زانیوە. شایانی باسە كە ڕاگرتنی حوكمەكە تەنیا لە دەستی"خامنەیی"و سەرۆكی دەزگای دادی ڕژیمی ئێرانە. لە لایەكی ترەوە لە دوای 18 مانگ كاربەدەستانی گرتووخانەی ناوەندی شاری"سنە"خوێندكاری كورد"حەبیبوڵا لەتیفی"كە حوكمی لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپاندووە، بە مەبەستی چارەسەر كردنی كێشەی دەدانەكانی گواستەوە بو بنكەی تەندروستی دەرەوەی گرتووخانە، بە گوێرەی زانیاریەكان، لەو كاتەوە گیراوی كورد تا ئیستا بووراوەتەوەو ئیستا بە بێهوشی لە گرتووخانە ڕاگیراوە و كاربەدەستانی زیندان هیچ هەوڵیك بۆ درەمان كردنی ناوبراو نادەن. لە بەردەوامی گوشار بو سەر گیراوانی كورد، گیراوای سیاسی كورد"شێركۆ مەعارفی" كە‌ حوكمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاوەو لە گرتووخانەی ناوەندی شاری"سەقز"ڕاگیراوە، ماوەی یەك ساڵە تووشی نەخوشی كۆ ئەندامی هەرس بووە و هیچ هەوڵێك بو چارەسەری ناوبراو نەدراوە. شایانی باسە كە حوكمی دووبارەی لە سێدارەدانی"شێركۆ مەعارفی"لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست كراوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە