کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە زیندانی ئیمرالی رۆژنامەكانیشیان لە ئۆجه‌لان قەدەغە كرا

Thursday, 05/11/2009, 12:00


11ساڵە دەستەڵاتدارانی توركیا ، سیاسەتێك لە گرتوخانەی ئیمرالی بەرێوە دەبەن كە لە سەرتاسەری جیهان وێنەی نییە.
بەڕێوبەرایەتی دەزگای ڕاپەراندنی سزا لە گرتوخانەی ئیمرالی بڕیارێكی تری سكەنداڵی دا.
بە ‌بیانوی ئەوەی كە پڕوپاگەندەی ڕێخستنی نایاسایی دەكەن ڕۆژنامەكانی گونلوك، تەرەف و بیرگون، لە رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، قەدەغە كرد.
دەزگای سزای ئیمرالی ماوەیەك لەمەوبەر بە بیانوی ئەوەی كە جێی مەترسیە، پێدانی بانگەشەنامەی ئەرگەنەكۆن بۆ ئۆجەلان قەدەغە كرد. دەزگای سزا بڕیاری ئەم دواییەشی بەو بیانوانە بەستەوە، كە گوایە ڕۆژنامەكانی گونلوك، تەرەف و بیرگون، پروپاگەندەی پەكەكە دەكەن و لە نێوان گەلی كورد و گەلی توركدا دوژمنایەتی دروست دەكەن ئالۆزی دەنێنەوە. هاوكات بە بیانوی ئەوەی كە بێژەی كوردیش لە ڕاگەیاندنەكان دا بڵاو دەبێتەوە، ئەمانەیان وەكو گێرەشێوێنی ناوزەند كرد. بە پێی ئەم بانگەشانە سەرۆكی دەزگای ڕاپەراندنی سزا لە گرتوخانەی ئیمرالی ‌و 4 ئەندامی تر، بریاری قەدەغە كردنی پێدانی ئەو رۆژنامانەیان بە ئۆجالان، دەركرد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە