كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی: لەسەر بەستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی سوورین و پێویستە بۆ پرسی كورد ئیرادەی كوردان موخاتەب بگیردرێت
Monday, 14/12/2009, 12:00
دوای ئەوەی كە پەرلەمانتارانی دەتەپە بڕیاری كشانەوەیان لە پەرلەمانی توركیادا و گەڕانەوە ناو گەل، هەموو نیگاكان چونە سەر شاری ئامەد. هاسەرۆكی دەتەپە، پەرلەمانتاران، كاربەدەستانی دەتەپە سبەینێ لە ئەنجومەنی ڕاوێژكاری كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی دا لە ئامەد، كۆدەبنەوە. پێشبینێ دەكرێ كە لە پاس كۆبونەوەكە، سبەینێ لیدوانێكی رۆژنامەوانی بدەن. لە لایەكی دیكەوە كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی كۆتایی بە كۆبونەوە دوو ڕۆژیەكەی هێنا و زنجیرەك بڕیاری گرنگی دا. كۆنگرە بۆ رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان كە لە ئیمرالی دیل كراوە، داوای كرد كە كۆتایی بە سیستەمی ئەشكەنجەی ئیمرالی بێ و، ئۆجەلان لە مالێك دا بەجێ بكرێ.
كۆنگرەكە بڕیاری بەستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی دا و بانگی گۆڕانكاری لە دەستوری بنەرەتی دا كرد. لە ئامەدیش ماوەی دوو رۆژە كە كەسایەتی و دەزگاكانی نوێنەری كوردان كۆبونەویەكی گرنگی نائاساییان بەست. كۆبونەوەی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی بە شێوەیەكی نائاسایی بە بەشداری سیاسەتمەداران، ئاكادیمیسیانان و نوێنەرانی دەزگا و دامەزراوەكانی و زیاتر لە 700 كەسی نوینەی گەلی كورد بەسترا. لە كۆبونەوەكەدا شارەداری گەورەی ئامەد عوسمان بایدەمیر و 98 شارەداری تری دەتەپەیی، سەرۆكی رێكخستنی شارەكانی دەتەپەیی، نەوەكان شێخ سەعیدی پیران، دیادین فرات و ئەحمەد فەیزوڵا فرات، ئەندامانی گروپەكانی ئاشتی قەندیل و مەخمور بەشداریانكرد.
كۆبونەوەكە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و ئەمرۆ كۆتایی بە كارەكانی هێنا. بەلاغی كۆتایی لە لایەن وتەبێژی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی خەتیب دیجلەوە خوێندرایەوە و ڕەخنەی لە سیاستی 80 ساڵە پاكتاوكارانەی و نكوڵیكارانەی دەوڵەتی تورك گرت و ووتی: كۆنگرەكەمان لە كاتێكی گرنگ دا ئەنجام درا، لە مێژووی تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد ئەو راستیە ئاشكرا بووە كەهیچ چارەسەریەك بێ مخاتەب گرتنی ئیرادەی گەلی كورد نابێ، بێ ڕەچاو كردنی ئیرادەی گەلی كورد، هەموو پیلانێكی پاكتاوكرانە بێ ئەنجام دەبن. بەپێی بەلاغی كۆتایی ، كۆنگرەی سەرنجی بۆ سەر هەوڵە كۆنەپەرستیەكانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین و دلەێن ئەمانجی ئەو دەولەتانە بێ ئیرادە كردنی كوردانە و هێشتانەوەی كوردان بێ ڕێكخستنە. ئەوەشی بە بیرهێنایەوە كە زیاترین گوشار بۆ سەر كوردانی باكوری كوردستانە و بە سوربونەوە ئەو سیستەمە بەریوەدەبڕی كە هێزە نیونەتەوەییەكان دروستیان كردووە. كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی دەلێ لەلایەك نەخشەی پاكتاو كردن چەندین ساڵە بەردەوامە و لە لایەكی تر بەرخودانی گەلی كورد وەك تیرۆریست بەناو دەكرێ، بەڵام بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد، دەتەپە و دەزگاكانی كورد ، سیاسەتی پاكتاوكاریان مایە پوچ كردووە هەر بۆئەوەش دەتەپە داخرا. لەسەر سیاسەتی ئاكەش دەلێ ، ئاكەپە سیاسەتی مردن نیشانی كورد دەدا بە تیرۆر و توند و تیژی وەڵامی چالاكیە دیموكراتیانەكان دەداتەوە و چاڵێ مردن و پاكتاوی پاكتاو كردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد بەرێوەدەبات و ئاماژەی بەوەش كرد كە لە چالاكیەكانی ئەم دواییەدا 1000 كەس گیراون.
جەهەپە و مەهەپەش بە تاودانی هێرش بۆ سەر گەلی كورد، دەیانەوێ گەلی تورك بكەنە دوژمنی گەلی كورد. كۆنگرە لە كۆتایی دا ئەم زنیجیرە بڕیارەیداو لە بەلاغی دوایی دا بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.
- سورین لەسەر ئەوەی ئەو یەكێتیەی كوردان كە لە كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی دا بەرجەستە بوو، لە كۆنفرانسێكی نەتەوەیی دا بگەیەننە ئەنجام دا.
- كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی لەبەرامبەر هەوڵەكانی بەرێخستن كردنی و بێ ئییرادە كردنی كوردان، پەرە بە تێكۆشان بۆ ئازادی ئۆجەلان بدرێ، كۆنگرەكەمان دەیەوێ لە ماوەیەكی كورتدا كۆتایی بە سیستەمی ئیمرالی بێ و ئۆجەلان لە ماڵێك دا بەجێ بكرێ.
- كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی داوا دەكا هەرچی زووە كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و سیاسیەكان كە بە ئامانجی پاكتاو كردن بەرێوەدەبرێ، بۆ ئەو داوایانەش بە بڕیارین هەموو رێ و ڕێبازێك بۆ چارسەری دیموكراتیانە بەكاربێنین.
- كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی بانگی بۆ ئازاد كردنی هەموو گیراوان دووپات كردەوە كە ئەو گیراوانەی كە لە ئەنجامی تێكۆشانیان بۆ ئازادی و ئاشتی و دیموكراتی دەستگیر كراون ، تا گەیشتن بە ئازادی گیراوانی سیاسی درێژە بە تیكۆشان دەدەن.
- وەك سەرچاوەی هەموو كردەوە دژە دیموكراتیانەكان، دەستوری بنەڕەتی كودەتای 12 ئەیلول دەبێ بگۆرێ، كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی داوا دەكات كە گۆڕانكاریە تەنیا بۆ ئارایشت كردن نەبێ، دەبێ بەشێوەیەك بگۆڕێ كە ژیانی گەل كورد و تورك لە چوارچێوەیەكی یەكسان، ئازاد و ژیانێكی ئابڕومەندانە مسۆگەر بكات و ،كوردستانێكی خۆجێی و توركیایەكی دیموكراتی بەبنەما بگرێ.
- گەلی كورد هەزاران سالە بە بەرخودان بون و ناسنامەی خۆی پاراستووە، هیچ رێ و ڕێبازێكی توند و تیژ و گەمەی سیاسی ناتوانێ لە تێكۆشانی ئازادی پاشگەزی بكاتەوە ، گەلی كورد لەهەموو هەلومەرجێك دا پەرە بە تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی دەدا و دەبێتە دەنگی گەلانی بن دەست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست