کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەتەپە داخراو، 46 گەریلای نوێ سوێندی تێكۆشانی ئازادیان خوارد

Monday, 14/12/2009, 12:00


لاوانی كورد بە پەیوەندیان بە ریزەكانی گەریلاوە، وڵامی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك دەدەنەوە. 46 لاوی دیكە، بە مەراسیمێك چوونە نێو ژیان و تێكۆشانی گەریلاوە. ‌لە مەراسیمەكەدا، لە بەرپرسانی هەپەگە، نەورۆز جەزیرە، ووتی: لاوانی كورد بە بەشداریان لە ریزەكانی گەریلادا وەڵامی سیاسەتی نكۆڵی و پاكتاوكردن دەدەنەوە. پەروەردەی بنەڕەتی جەنگاوەرانی نوێ، لە خولی شەهید لەهەنگ دا، لە ئاكادیمیای شەهید بێریتان كۆتایی پێهات. 46 لە پاڵێوراوان بەشداری خولەكە بوون، لە مەراسیمێك دا، گەریلاكان دبلۆمیان وەرگرت.
‌لە مەراسیمەكەدا، لە بەرپرسانی هەپەگە، نەورۆز جەزیرە، بەبیری خستەوە دەوڵەتی تورك بارودۆخی ڕیبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلانی بەمەبستی لە ناوبردن قوڵتر كرۆتەوەو ووتی: لەبەرامبەردا گەلی كورد، هەموو پیلانگێریەكانی دەوڵەتی توركی پوچەڵ كردەوەو لاوانی كورد بە بەشداریان لە ڕیزەكانی گەریلادا وەڵامی سیاسەتی نكۆڵی و پاكتاوكردنیان دایەوە. پاشان گەریلاكان لە مەراسیمێك دا بە جۆشەوە چوونە نێو ڕیزەكانی گەریلاوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە